هەر خانەنشینێکى نوێ مامەڵەى تەواوکرابێت سێ مووچە وەردەگرێت
.png)
3 ڕۆژ لەمەوپێش
سەردار رەواندزی وتەبێژی لقی هەولێری یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان، ڕاگەیاند، مامەڵەی قۆناغی یەکەمی ئەو فەرمانبەرانە تەواوبووە، کە مانگی 12 خانەنشین بوون، بەمزووانە باجی خانەنشینی لە فەرمانگەکانی خۆیان وەردەگرنەوە.
ئەو وتەبێژە دەشڵێت، بڕیارە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ، مووچەی مانگی یەک و دوو و سێ پێکەوە وەربگرن.
سەبارەت بە خەرجکرنی پاداشتی خانەنشینی، کە بۆ هەندێکیان 12 مووچەیە و بۆ هەندێکی دیکەیان 18 مووچەیە، وتەبێژی لقی هەولێری یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان ئەوەشى خستەڕوو، جارێ دیارنییە ئەم پاداشتە کەی بۆیان خەرجدەکرێت، مەرج نییە لەگەڵ وەرگرتنی یەکەم مووچەی خانەنشینی ئەم پاداشتە وەربگرن، بەڵام رێککەوتن لەنێوان هەولێر و بەغداد کراوە و بێ کێشە رێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت، واتە پاداشتەکە وەردەگرن.
ئەو وتیشى: ئەوانەشى هێشتا مامەڵەکانیان تەواونەکراوە، هەوڵدەدەین بەمزووانە مامەڵەکانیان تەوابکەین، چونکە دەسەڵات دراوەتە بەڕێوەبەرایەتیەکانی خانەنشینی لە پەرێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان تاوەکو بە زووی مامەڵەکان تەواوبکەن.
هاوکات سەرچاوەیەک لە خانەنشینیی سلێمانی ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، تائێستا کەمترین مامەڵەی فەرمانبەرانی تازە خانەنشینبوو لە وەزارەتی پەروەردە تەواوکراوە، لە پەروەردە مامەڵەى زۆر کەڵەکەبوون، بەڵام کارەکان سستن.
سەبارەت بە گەڕانەوەی 100 هەزار دیناری خانەنشینانیش، کە ئەوە دوو مانگە لە بەشیکی خانەنشینان دەبڕدرێ، سەرچاوەکەى زووم لە خانەنشینیی سلێمانی گوتی، داواکاری گەڕانەوەی ئەو پارەیە گەیشتووەتەوە لای سودانی و ئەگەر هەیە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ بۆیان خەرجبکرێتەوە، بەڵام ئەگەرێکی بەهێز نییە
