لاهور شێخ جەنگى: ئەگەر حکومەتى داهاتووى هەرێم وەک پێشوو بێت قبوڵى ناکەین

4 كاتژمێر لەمەوپێش



 

لاهور شێخ جەنگى رایگەیاند، شان بە شانی جەماوەرى کوردستان شەڕى کرد و شانازی پێوە دەکات و ئەگەر حکومەتى داهاتووى هەرێمى کوردستان وەک پێشووبێت قبوڵى ناکەن. دەشڵێت، گۆڕانکارى گەورە لە عێراق بەڕێوەیە.

لاهور شێخ جەنگى، شەوى رابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵى ئاسمانى دیجلەى عێراقى گوتى، پێویستە حکومەتى داهاتووى هەرێمى کوردستان بە هەموو شێوەیەک خزمەتى هاووڵاتیان بکات و لێیان قبوڵ ناکەن، ئەگەر وەک حکومەتى پێشووبێت و لە ئاست داواکارییەکانى هاووڵاتیاندا نەبێت.

دەشڵێت، ئەوان رێگە نادەن هەرێمی کوردستان بکرێتە دوو هەرێم و دابەش بکرێت بەسەر زۆنى سەوز و زەردا.

دەشڵێت، واشنتۆن دەزانێت بافڵ تاڵەبانى کێیە و لاهور شێخ جەنگى کێیە و لە چاوی ئەمریکاوە سلێمانی بەشێکە لە بەرەی مقاوەمە.

لاهور شێخ جەنگى دەشڵێت، دۆناڵد ترامپ عێراق وەک ئۆتۆمبێلێکى پارە پەیداکردن بۆ ئێران دەزانێت، دەبێت خۆمان بۆ ئەو گۆڕانکارییەکان ئامادە بکەین، کە لە لوبنان و سوریا دەستیپێکردووە، بۆیە لە عێراقدا گۆڕانکارى گەورە بەڕێوەیە و هاووڵاتیان دێنە سەرشەقام و ناڕازین لە حکومڕانییەى ئێستا وڵاتدا بەڕێوەدەچێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار