داوا ده‌کرێت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى کوردستان، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانیش ئه‌نجامبدرێت
7 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ته‌نها دوو مانگ، ماوه‌ى یاسایی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان ماوه، دواى ئه‌وه ده‌بنه کار به‌رێکه‌ر، خواستێک هه‌یه که داواده‌کات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانیش ئه‌نجام بدرێت.
به‌و پێیه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له 30/ 4/ 2014 ئه‌نجامدرا، به‌ڵام له 24/6/2014 یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه، ته‌نها دوو مانگێک له‌به‌ریاندا ماوه، دواى دوو مانگى تر ئیداره‌ى پارێزگاکانى هه‌رێم ده‌بنه کاربه‌رێکه‌ر.
مه‌هدى ئه‌بوبه‌کر، سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «نوسراوى ڕه‌سمییان ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کردووه، سه‌باره‌ت به ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه«.
وتیشى «داوامان کردووه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستاندا، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانیش ئه‌نجام بدرێت، هه‌م له‌ڕووى داراییه‌وه تێچووى که‌متر ده‌بێت، هه‌م بۆ هاوڵاتیانیش باشتره«.
تا ئێستا حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و په‌رله‌مانى کوردستان و کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ راپرسى و هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر واده‌ى دیاریکراو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان ڕێکنه‌که‌وتوون.
سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه حکومه‌ت یان په‌رله‌مانى کوردستان هه‌ر کاتێکیان دیاریکرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان ئیتر له‌مانگى هه‌شت یان نۆ بێت، ده‌توانن ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانیش له‌هه‌مان رۆژدا دیارى بکه‌ن تا پێکه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، فه‌رحان جه‌وهه‌ر ئه‌ندامى فراکسیونى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان به هاوڵاتى راگه‌یاند که خواستى ئه‌وه له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه هه‌یه هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان و په‌رله‌مانى کوردستان پێکه‌وه بکرێت، رونیشیکردهوه وه‌کو پارتى له گه‌ڵ ئه‌و رایه‌دان.
هه‌روه‌ها وتى «بۆ ئه‌وه‌ى خه‌رجیه‌کى زۆرتر له‌سه‌ر حکومه‌ت نه‌که‌وێت، واباشتره پێکه‌وه بکرێن و حکومه‌تیش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌دایه«