لەبەریتانیا بەسەدان دووكان و ماركێتی كورد بەرشاڵاوی پۆلیس كەوتن

2 ڕۆژ لەمەوپێش
كاوە ڕەش/ بەریتانیا
تۆڕی هەواڵی بی،بی،سی، ڕاگەیاندوە: تەنها لەماوەی یەك مانگی ڕابردوودا ، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ٢٦٥ شوێنی بازرگانی، لەوانە سەرتاش و مینی ماركێت و دوکانی ڤایپ،كەزۆرینەیەن لەلایەن ڕەوەندی كوردییەوە خاوەنداریەتیان دەكرێت.
پۆلیس و ئاژانسی تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا دەڵێین، ئەوان فەرمانی پشکنین و گەڕانیان بۆ ئەو شوێنانە پێیە، كەلەڕێگای سەرچاوە هەواڵگریەكانیانەوە پێیان دەگات، كەگومانیان لێ دەكرێیت لەو شوێن كارو دوكانانە، ئیشی سپیکردنەوەی پارەو فرۆشتنی جگەرە و ڤایپی نایاسایی و كاری قاچاغچییەتی و کۆچی نایاسایی و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە هەبێت. تەنها لەڕۆژی پێنج شەممە ١٠نیسان، ئەفسەرانی پۆلیس، بەڕۆژی ڕووناك هەڵیانكوتاوەتە سەر شەش شوێنی كوردەكان، لەشارۆچکەی بازاڕی شرۆسبێری.
بەگووتەی پۆلیس دووكەس، دەستبەسەر دەکەن كەوەك پەناخوازی کورد خۆیان ناساندووە، بەپێی ڕاگەیاندنی پۆلیس، لەو هەڵمەتەدا دەست بەسەر هەزاران پاوەندی کاش و ڤایپی نایاساییدا گیراوە.
دانیال فێن، پسپۆری پۆلیس، لەنۆیەمین هەڵمەتی خۆیدا لەم هەفتەیەدا، دەڵێت بەشێك لەسەرتاشخانەکانی ئیدیعای ئەوە دەكەن لەكاتی كڕین و فرۆشتندا كەداهاتی مانگانەیان ١٠٠ بۆ ١٥٠ هەزار پاوەندە، لەكاتێكدا ئەوان ئەو ژمارە خەڵكەیان ناچێێتە بەردەست بۆ سەرتاشین تاگەرەنتی ئەو بڕە پارەیە بکەن."
بۆیە ئێمە دەستمان بەسەر (سی سی تی ڤی) كامێرای تۆماركردندا گرتووە، لەبەشێك لەشوێنەكان، بۆیە ئێمە پشكنین بۆ گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەو سەرتاشانەش دەکەین.
تادێت دەنگی ناڕەزایی شەقام و سیاسەتوانانی بەریتانیا توندتردەبێتەوە، لەبەرامبەر زۆربوونی ژمارەی دووكانەكانی سەرتاشیی و مینی ماركێت و شوێنی فرۆشتنی جگەرەو و ڤەیپی نایاسایی، هەربۆیە لەماوەی یەك مانگی ڕابردوودا، بەسەدان شوێنكاری بازرگانی كەوتونەتە بەرشاڵاوی دەزگاچاودێریی و ئەمنیەكانی بەریتانیا.
بەشێكی زۆرینەیش لەوسەرتاش و شوێنانەخاوەنەكانیان كوردن، لەژێر ناونیشانی (سەرتاشخانەی توركی) پیشەی سەرتاشی دەكەن.
بەگوێرەی داتاكانی موڵک و ماڵی بازرگانی گرین ستریت، تێکڕای ژمارەی سەرتاش بۆ هەر کەسێک، لەئینگلتەرا و وێڵز لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا، دوو هێندە زیادی کردووە.
هەربۆیە لەئێستادادەزگای تاوانی نیشتمانی دەڵێت; کە دەستیان كردوە بەهەڵمەتێك لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی ماشێنیزە، وەک وەڵامێک بۆ پەرەسەندنی ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانە، کەباس لەوە دەکەن هەندێک لەو دوکانانە بۆ سپیکردنەوەی پارە بەکاردەهێنرێن، کەباندەکان بە درۆ داهاتی ئۆپەراسیۆنە تاوانکارییەکانیان دەخەنە ڕوو وەک ئەوەی داهاتی بازرگانییی، تاشەرعیەت بدەن بەوەی ئەو داهاتەیان كەبئ باج و تاكس دەست كەوتووە سپی بكەنەوە، بۆیە ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ بڕێکی زۆر لە پارەی کاشدا دەکەن و خۆیان لەباج دەدزنەوە.
یەكێك لەو ئەفسەرە خانمانەی كەسەركردیەتی ئۆپەراسیۆنیێكی كردووە لەگەورە شاری مانچستەر بەناوی، میلانیا جۆنسۆن دەڵێ، تەنها لەشەقامێكی گشتی ناوخۆیی، 10 سەرتاش و مینی مارتێکی تێدایە، کەئەمە ناچێتە عەقڵەوە كەچۆن دەتوانن بەردەوام بن و داهاتیان هەبێ، ئەگەر لەژێرەوە جۆرە كارێكی دیكە نەكەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو وەک دایکی چەند منداڵێكی بچووک ، دەیەوێت هەست بەسەلامەتی بكات كاتێك منداڵەكانی گەورە بوو بتوان بەسەلامەتی و بێ ترس بڕۆن دەرەوە. ناكرێت ئێمە لەناو شەقامەكاندا هەست بەترس و تاوانکاری بكەین.
هەرلەم هەفتەیەدا لەئۆپەراسیۆنێكدا :
پۆلیس، ژمارەیەك مینی ماركێتی لەشاری مانچستەر و لەناوچەی، ڕۆچدەیڵ، کردە ئامانج، کەگومانیان هەبووە دەستەیەك بن بۆ چالاکیی و كاری نایاسایی، کەتێدا ژمارەیەك لەپەناخوازانی کوردی عێراقیی و ئێرانیی تێدا بەنایاسایی كاریان كردووە
لەهەمان كاتیشدا لەشارۆچكەی (لیی) کێڵگەیەکی حەشیش دۆزراوەتەوە كەزیاتر لە ١٥٠ بنە ڕووەکی حەشیش دەستی بەسەردا گیراوە، هەروەها لەکاتی هەڵمەتەکاندا لەسەرانسەری مانچستەری
35 کەس دەستگیرکران، هەروەها لێپرسینەوە لەگەڵ 55 گومانلێکراوی کۆچبەری نایاسایی کراوە كەزۆربەیان كوردی عێڕاقی و ئێرانی بوون وەك بی،بی،سی ئاماژەی پێداوە. وە سێ قوربانیی بەئەگەری کۆیلایەتی مۆدێرن لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێ.
دواتریش هەژمار و سەروەت و سامانی بانکی بەبەهای زیاتر لە یەک ملیۆن پاوەند سڕكراوە، وەدەست بەسەر ٤٠ هەزار پاوەندی کاشدا گیراوە.
یەكێك لەئەفسەرەكان دان بەوەدا دەنێ كەگروپە تاوانکارییە ڕێکخراوەکان لەسەرتاسەری وڵاتدا جیاوازن، بەڵام لێرەدا نەخشەیەیكی ڕوونی دوکانەکان دەبینێت کەستافەكان یان پەنابەرەكان پێیك دێن، لەکۆچبەری نایاساییی، وەپشكی هەرەزۆریش لەو کەسانەی لەسەرت تاشەكان، لەپاشخانی کوردن و لەژێر ناوی سەرتاشی تورك, پیشەی سەرتاشی دەكەن.
ئاژانسی بەرەنگاربونەوەی تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا، پێی وایە هەندێک لەسەرتاشخانەکان یان مینی ماركێتەكان، وەک پەنایەك بۆ بازرگانیکردن بەماددە هۆشبەرەکان و قاچاخچێتی كردن بەخەڵكەوە بەكاردەهێندرێ یان وەكکۆیلایەتی مۆدێرن و ئیستغلالکردنی سێکسی منداڵان بەکاردەهێنرێن. هەروەها ئەم جۆرە دوکانانە دەستیان. تێكەڵە بەهاوردەکردنی تووتن و ڤایپی نایاسایی و چەکی ئاگرین. لەساڵی ٢٠٢٣یەکێک لەخاوەن سەرتاشخانە کوردییەکان كەكوردێكی ئێرانی بوو سزا درا (بەناوی هێوا ڕەحیمپور)، کە دوکانەکەی لەلەندەن وەک بنکەیەکی كاری قاچاغچییەتی و تاوانی ڕێکخراوێکی بەکار دەهێنا، کەبەبەلەمی بچوکەوە 10 هەزار کەسی بە قاچاخ گەیاندبووە بەریتانیا.
لەلایەكی دیكەوە فەرمانگەی باج دەڵێ، ئەم بازرگانیانە خۆیان لە بڕێکی زۆر باج دەدزنەوە. ئەوە پارەیە کەناچێتە گەنجینەی حکومەت بۆ ئەوەی بۆ کۆمەڵگا ناوخۆییەکان بەکاربهێنرێت.
پۆلیس دەڵێ;
مەزەندە دەكرێت لەسەرانسەری ڕۆچدەیڵ، زیاتر لە ٢٠ شوێنی بازرگانی هەبن کەبنكەن بۆكاری ڕێکخراوە تاوانکارییەکان و دەڵێت; زۆرێک لەو كەسانەی لەوێ كاردەكەن، كوردانی ئێران و عێراق و کوردستان هەن.
