لایەنەکانى دەرەوەى دەسەڵات لەسەر بابەتى هەڵبژادن لەکۆبوونەوەدان

19 كاتژمێر لەمەوپێش
له سلێمانی ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی دەرەوەى دەسەڵات و كه‌سایه‌تی له باره‌گای ڕه‌وتی هه‌ڵوێست لە ئیستادا لە كۆبوونەوەدان، بەمەبەستى تاوتوێیکردنى دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووى په‌رله‌مانی عێراق.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، نوێنه‌رانی هه‌ریه‌كه له لایه‌نه‌كانی جوڵانەوەى نەوەی نوێ، یەكگرتوی ئیسلامی، كۆمەڵی دادگه‌ری، بەرەی گەل، ڕه‌وتی هەڵویست، بزوتنەوەی پەیوەندی و د. یوسف و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی له‌باره‌ی دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق گفتوگۆ لەبارەگاى ڕەوتى هەڵوێست کۆبوونەتەوە.
لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا د.بەختیار شاوەیس، د.فاتیح محەمەد نوێنەرایەتی بەرەی گەل، رێبوار ئەوڕەحمان و فاروق غەفور نوێنەرایەتی نەوەی نوێ دەکەن و هەر یەک لە د. هادی عەلی و محەمەد هاودیانی نوێنەرایەتی یەکگرتوو دەکەن.
لە کۆمەڵی دادگەری هەر یەک لە عەبدولستار مەجید، شوان رابەر، رێبوار حەمەد، فاروق عەلی بەشدارن لە کۆبونەوەکە، هەر یەک لە د.رێبوار کەریم و رێباز رزگار بە نوێنەرایەتی ڕەوتی هەڵوێست و محەمەد بازیانیش بە نوێنەرایەتی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی بەشداری لەو کۆبونەوەیە دەکەن.
وەک کەسایەتی سیاسییش هەر یەک لە د.یوسف محەمەد، مەحمود رەزا، د.کاروان حەمەساڵح بەشدارن لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی لایەنە ناڕازییەکان.
ئەم کۆبوونەوەیە درێژکراوەى کۆبوونەوەى دوێنییە کە لەبارەگاى یەکگرتوو ڕێکخرابوو، وەک بەشدارانى کۆبوونەوەکە دەڵێن هێشتا زووە بۆ ئەوەى بڕیارى کۆتایی لەبارەى شێواز‌و چۆنیەتى ئەو به‌ره‌یه یەکلایی بکرێتەوە کە بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو پێکدەهێنرێت، کات و کۆبوونەوەو گفتوگۆى دیکەیان پێویستە بۆ بڕیارى کۆتایی.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی 11-11-2025 بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکردووە.
