بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى دارایی: ئەمڕۆ یان سبەى بەغداد مووچە دەنێرێت

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی مووچە دەستپێدەکات و دەستبەجێ لیستی مووچە بڵاودەکەنەوە، رەنگە پێش جەژنی قوربانیش مووچەیی مانگی پێنجیش رەوانە بکرێت

بەرپرسەی وەزارەتی دارایی کە ئامادەنەبوو ناوى ئاشکرابکرێت، دەشڵێت، بەربەستی ناردنی مووچە لابراوە، سودانی بەڵێنیداوە لە ئەمڕۆوە رێکارەکانی ناردنی مووچە دەستپێبکات و ئەمڕۆ یان سبەی بەغداد مووچە دەنێرێت.

سەرچاوەکە باسی لەوە کرد، لەگەڵ ناردنی پارە لەلایەن بەغدادەوە دەستبەجێ دوای نیو کاتژمێر لیستی مووچەی مانگی چوار بڵاودەکەنەوە.

هاوکات بە پێى زانیاریەکان ئەو بڕەی بەغداد بەنیازە بینێرێت نزیکەی 952 ملیار دینارە. بەگوێرەی وەزارەتی دارایی، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 957 ملیار دینارە.

لەبارەی مووچە مانگی پێنجەوە ئەگەری ئەوە هەیە کە پێش جەژنی قوربان مووچە دابەش بکرێت. بەرپرسە باڵاکەی وەزارەتی دارایی ئەوەی پشتراستکردەوە، لەکاتى دابەشکردنى مووچەى مانگى چوار، لیستى مووچەى مانگى پێنج ئامادە دەکەن و پێشهاتى نوێ هەیە و چاوەڕوانن پێش جەژن بەغداد مووچەى مانگى پێنجیش بنێرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار