سوریا: ئامادەین بۆ جێبەجێکردنى ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ هەسەدە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی خوازیارى ئەوەیە  ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات جێبەجێ بکات و هیوادارە ئەوانیش پابەندبن پێیەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە لەلێدوانێکى ڕۆژنامەواندا شەیبانی پیرۆزبایی بەستنى کۆنگرەى لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد، بە "ساتێکی چارەنوسساز"ى زانى بۆ سەقامگیری ناوچەکە، دوای ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوە و داماڵینی چەک لەلایەن ئەو پەکەکەوە.

شەببانی لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا تورک و ئوردنیەکانی لە ئەنقەرە وتی: بەناوی کۆماری عەرەبی سوریاوە پیرۆزبایی لە حکومەتی تورکیا و گەلەکەی دەکەم بەبۆنەی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان. ئەو ئەم هەنگاوەی نەک تەنها بۆ ئاسایشی ناوخۆی تورکیە بەڵکو بۆ سەقامگیری ناوخۆى تورکیا، بەڵکو بۆ سەقامگیری تەواوى ناوچەو هەرێمەکان بە گشتی".

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنقەرە میوانداری کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئوردن و سوریای کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و کاروباری تاراوگەنشینانی ئوردن، ئەیمەن سەفادی و ئەسعەد حەسەن ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا بەشدارییان کرد.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکانی ناوچەکە و بارودۆخی ئەمنی ئێستای ناوچەکە بکرێت.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، بڕیارە فیدان لەم دیدارەدا پشتیوانیی بەهێزی تورکیە بۆ هەوڵەکانی حکومەتی سوریا بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لەو وڵاتە دووپات بکاتەوە.

فیدان هەروەها جەخت لەسەر پێویستیی کۆتایی هێنان بە هەڵوێستی شەڕانگێزانەی ئیسرائیل لە دژی وڵاتانی ناوچەکە لەوان سوریا دەکاتەوە و ئاماژە بە گرنگی هاوکاریی ناوچەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار