مەزڵوم عەبدی: سوپاسی ترەمپ دەکەین بۆ بڕیاری ڕاگرتنی سزاکانی سەر سوریا

6 كاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات ڕایدەگەیەنێت، سوپاسی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا دەکەین بۆ بڕیاری ڕاگرتنی سزاکانی سەر سوریا.
دۆناڵد ترەمپ لە سعودیەوە رایگەیاند، فەرمانێک دەردەکەم بۆ ئەوەی سزاکانی سەر سووریا هەڵبگیرێت، تاوەکو هەلێکیان بدەینێ کارێکی تایبەت بکەن لە پێناو داهاتووی خۆیان.
مەزڵوم عەبدى فەرماندەى هەسەدە، لەنوسینێکدا لەتۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس دەڵێت: بڕیاری راگرتنی سزاکانی سەر سوریا کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر وڵات دەبێت.
لەبەشێکى دیکەى پەیامەکەى عەبدیدا هاتووە، هیوادارین ئەم هەنگاوە بۆ پاڵپشتی سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە کەڵک وەربگیرێت، داهاتوویەکی باشتر بۆ هەموو سوورییەکان مسۆگەر بکات، سوریا هەمیشە شایەنی باشترینە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند، "بڕیارم دا سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرم، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو پرسەم لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە تاوتوێ کرد."
ئەمریکا لە سەردەمی حوکمڕانی بەشار ئەسەد سزای توندی بەسەر سوریادا سەپاند، لە دوای زیاتر لە ١٣ ساڵ شەڕ لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە لە دەسەڵات لادرابوو، سزای توندی بەسەر سوریادا سەپاندبوو.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی وەبەرهێنان لە ڕیاز وتی: من فەرمانی وەستاندنی گەمارۆکانی سەر سوریا دەدەم بە مەبەستی پێدانی شانسی گەورە بۆیان.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ترەمپ ئاماژەی بەوە دا، "سووریا تووشی نەهامەتی و مەرگەساتی گەورە بووە،" هیوادارن ئیدارەی ئێستای وڵاتەکە لە بەدەستهێنانی ئاشتی و سەقامگیری بۆ وڵاتەکەیان سەرکەوتوو بن، بە گوتەی خۆیشی، یەکەم هەنگاویان ناوە بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سووریا.
