مەسعود بارزانی: حكومەت لەسەر بنەمای 50 بە 50 پێكناهێرێت

7 كاتژمێر لەمەوپێش



 

 

بارزانی ڕایدەگەیەنێت جەخت لەبنەمای یەك حكومەت و هەرێم و یەك پەرلەمان و یەك پێشمەرگە دەكەمەوە، حكومەتێك پێكناهێنرێت لەسەر بنەمای (پەنجا بە پەنجا).

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15-05-2025، کۆنگرەی یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەستی پێ کرد. 

بارزانی لە گوتارێکدا ڕایگەیاند"ئەگەر هەموو لایەنە سیاسییەکان بیانەوێت، عێراق سەقامگیر بێت و خەڵکەکەی بەختەوەر بێت، دەبێت بگەڕێنەوە بۆ هەر سێ بنەمای شەراكەت و تەوازون و تەوافوق کە لە دوای ساڵی 2003 عێراقی لەسەریان دامەزرێنراوە.. ئەگەر ئەوە نەکرێت، پێموانییە دۆخی عێراق سەقامگیر ببێت."

بارزانى وتیشى: هەوڵێكی زۆر درا هەڵبژاردنێك بكرێت كە پێشتر ئەنجامەكەی دیاریكرابوو خۆشبەختانە رێگەمان نەدا، بەرێگەی جیاوازی هەوڵی تریاندا.

ئەوەشى خستەڕوو جەخت لەبنەمای یەك حكومەت و هەرێم و یەك پەرلەمان و یەك پێشمەرگە دەكەمەوە، پێمانخۆشە لەسەر ئەو بنەمایە حكومەت پێكبێت لەگەڵ یەكێتیی و هەر لایەنێكی تر كە بیانەوێت بەشداری بكەن.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا بارزانى دەشڵێت: حكومەتێك ئەم بنەمایەی تیادا نەبێت پێكنەهێنرێت باشترە لەوەی پێكبهێنرێت و ئێمە بەردەوام دەبین لەكاری خۆمان، حكومەتێك پێكناهێنرێت لەسەر بنەمای (پەنجا بە پەنجا).

هەر لەو وتارەیدا بارزانى وتى: لەمەودوا بەهیچ شێوەیەك قبوڵ ناكەین موچە وەكو مانگەكانی پێشوو بێت، بۆ ئێمە دەرۆەزەچین؟!

جەختى کرەدەوە کە مەترسیی گەورە ئەوەیە دەیانەوێت پیرۆزیی خاکەکەمان نەهێڵن، ئەگەر جێبەجێ بکرێت دەستووری عێراق کێشەکان چارەسەر دەکات، هەر لایەنێک بیەوێت بەزۆر خۆی بسەپێنێت عێراق خێر لە خۆی نابینێت، لە عێراق دەستوور جێبەجێ نەکراوە، ئەوەی ئێستا لە عێراق دەگوزەرێت ئەنجامی باش نابێت،  قبوڵی ناکەین ئیتر مووچە وەکو مانگەکانی دیکە لێبکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار