سەردانەکەی ترەمپ بۆ کەنداو

3 ڕۆژ لەمەوپێش



دڵشاد مەجید
 
🔷پێی ووتین لەگەڵ ئێران ڕێدەکەوێ!! 

🔷 چوار ووڵاتیشی هێنایە ناو  ڕێکەوتنی ئیبراهیمی!!   

🔷بڕیاری سوریاشی خستە دەست سعودیەکان!!

🔺ئێران و ئەمریکا.

ئەگەر بەووردی لێکدانەوەیەکی لۆژیکانە بۆ ئەو سەردانەی ترەمپ  بکەین بۆ سعودیە. بۆمان دەردەکەوێ کە ڕێکەوتن و پێکهاتن لەگەڵ ئێران دەرئەنجامێکی حەتمەیە. چونکە ئەو هەنگاوانەی لە سعودیە هاویشتی پێمان دەڵێ. ئەگەر ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران نەکرێ. مەحاڵە ئەو بەڵێن و بڕیارانەی دراوە جێ بەجێ بکرێن.

▪️وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکیەکان لەسعودیە و ئیمارات و قەتەر.

▪️هەڵگترنی سزا ئابووریەکانی سەر سوریا. و ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل.

🔺سعودیە.

گەورەترین براوە لەم سەردانەی ترمپ بۆ کەنداو،   ووڵاتی سعودیایە.
کاتێ سعودیەکان  ئامادەیی خۆیان  دەڕبڕی هەرچی قەرزی سوریا بدنەوە. هەروەها  قەناعەت بەترامپیش بێنن  کە سزا ئابووریەکانی سەر سوریا هەڵگرێت.
ئەمە خۆی لەخۆیدا ،  پێمان دەڵێت:-

▪️بڕیاری دیمەشق  لە ئەنقەرەوە دەگوازرێتەوە بۆ ریاز.  هەرکاتێ شەرع لە بڕیاری سعودیە دەربچێ ئەوا دەتوانێ لەڕێگای ترەمپ سزا ئابووریەکان بهێڵێتەوە یا زیاتری بکات.

▪️یەکێک لە مەرجەکانی  هەڵگرتنی سزاکانیش، ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانی دیمەشقە لەگەڵ ئیسرائیل.

▪️بەواتایەکی تر سعودیەش بەشێک دەبێت لە پرۆسەی ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل. 
جگە لەسوریاو  سعودیەش ، ئیمارات و قەتەریش دەبنە هاوبەشێکی گرنگی ئەو پرۆسەیە .

▪️هەروەها هەرە خاڵی گرنگ لەو سەردانەی ترەمپ ئەوەی بۆ بەیان کردین ، کە لەمەودوا سعودیە  بەپاڵپشتی ئەمریکا دەبێتە جەمسەرەکی  گرنگ ( محور) لەناوچەکە ، کەڕابەرایەتی  ووڵاتانی سونە بکات لە لەناوچەکە.  جگە لەمەلەفی سوریا هەردوو مەلەفی ( لوبنان و غەزە) شی تەسلیم دەکرێ. 
بەدەلیلی ئەوەی  ترمپ بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا، گوێ لە ئەردۆغان ناگرێ بەڵام بەقسەی محمد بن سلمان هەڵیدەگرێ.

🔺تورکیا!!

لەم سەردانەی ترەمپ ئەوەش بەرجەستە دەکەین، کە  هاوکێشەی هێز  لەنێوان  هێزە ئیقلیمیەکان گۆڕانکاری بەسەرداێت.   

لەقۆناغی دوای ڕێکەوتنی ئێران و ئەمریکا ، بۆ پاراستنی ئارامی ناوچەکە و دوورخستنەوەی ئێران،  جۆرێک لە هاوپەیمانی دێتە ئاراوە، ئەویش ▪️( هاوپەیمانی سعودیە و ئیسرائیل  و تورکیایە).

بۆیە لەمەودوا رۆڵی تورکیا لە ناوچەکە سنووردار دەکرێ،  چیتر ناتوانێت بە بێ هەماهەنگی لەگەل سعودیەکان و ئیسرائیلەکان هەموو کارێک ئەنجام 
بدات. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار