نێچیرڤان بارزانی: پەیوەندییەکی مێژووییمان لەگەڵ ئێران هەیە و رۆژ بە رۆژ گەشە دەکات

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

نێچيرڤان بارزانى لە کۆڕبەندی "تاران بۆ گفتوگۆ" دەڵێت، "عێراق وڵاتێکی زۆر گرنگە و دەتوانێت لە داهاتوودا رۆڵێکی زۆر گرنگ ببینێت."
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێوارەی دوێنێ شەممە، بە سەردانێکی فەرمیی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی "تاران بۆ گفتوگۆ" گەیشە ئێران. 
 
نێچیرڤان بارزانی باس لەوە دەکات، "عێراق چووەتە قۆناخێکەوە دەتوانێت یارمەتی سەقامگیرکردنی ناوچەکە بدات."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارەکەدا لەبارەی مامەڵەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بەغدا لە چوارچێوەی دەستوور هەڵسوکەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان دا ناکات. بەغدا دەبێت پرسی فیدراڵی لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات."
 
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پەیوەندی هەرێمی کوردستان و ئێرانیش رایگەیاند، "پەیوەندییەکی مێژووییمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە. ئەم پەیوەندییانە رۆژ دوای رۆژ گەشە دەکەن." هەروەها" ئێران یەکەم وڵات بوو لە کاتی شەڕی داعش یارمەتیی هەرێمی کوردستانی کرد."

کۆڕبەندەکە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە 18-5-2025 و 19-5-2025 لە تاران بەڕێوەدەچێت.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی سەردانەکەوە دەڵێت، بەشداریکردنی نێچیرڤان بارزانی لە ديدارەکە‌دا، "دووپاتکردنەوەی پشتگیريی هەرێمی کوردستانه‌ بۆ هەوڵەکانی گفتوگۆ و بەهێزکردنی هاوکاريی بنیاتنەرى نێوان وڵاتان و گەلانی ناوچه‌كه‌، له‌پێناو ئارامى و سەقامگیری، يه‌كترتەواوكردنی ئابووری و پێکەوەژیانی ئاشتییانه‌دا."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی "له‌ مێزگردێكدا، تیشک دەخاتە سەر دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ داهاتووی ناوچەکە و جه‌خت له‌ هاوبەشی لەسەر بنەمای رێزله‌يه‌كگرتن و بەرژەوەندیيە هاوبەشەکان، ده‌كاته‌وه‌."
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆده‌بێته‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌رێمی کوردستان و دۆخی ناوچه‌که‌ به‌گشتی تاوتوێ ده‌که‌ن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار