ئایا نەوشیروان مستەفای مردووە؟

3 مانگ لەمەوپێش
تارق فاتح
باوەرم وایە هەرچی باسی گەورەی و دەستکەوت و خزمەتەکانی ژیانی نەشیروان مستەفا بکەم، هەر لە بواری رۆشبیری و مێژووی شۆرشگێری و سیاسەت و ئۆپۆزسیۆنی و حوکمرانیدا هێشتا ناتوانم هەقی خۆی پێبدەم، بۆیە ناچمە سەر ئەو باسە.
زۆرن ئەو بەڵگانەی کە سەلمێنەری نەمری بەزیدیووی مانەوەی کاک نەشیروانن هەم لە مێژوو هەم لە زهنی خەڵک دا.
لە ژیانی نەوشیروان مستەفادا لەناو یەکێتی و لەدەرەوەی یەکێتیش ناحەز دژبەری زۆر بوون، بەڵام نەیان توانی وەک خۆیان عەیب بارو ناشیرینی بکەن. دواتریش ئەم ناحەزی و دژبەرییە گوازرایەوە بۆ ناو بزووتنەوەی گۆرانیش دووبارە نەتوانرا بچوکی بکەنەوە بە پێچەوانەوە بگرە تا دەهات گەورەترو جوانتر ئەبوو.
ئەگەر بیرتان بێت لە رۆژی بەخاکسپاردنەکەیدا بە هەزاران کەس خۆرسکانە هاواریان دەکرد نامرێ نامرێ نامرێ.
بەڵام هەزار داخ دوای نەخۆشکەوتن و مردنی جەستەی ئەو سەرکردە هەڵکەوتووەی باشووری کوردستان ئەوەی ناحەزانی لە ژیانی خۆیدا ئاواتیان بوو و نەیانتوانی بەدیبهێنن وا خەریکە مامەڵەی نەزانانەو خۆپەرستانەی کورەکانی و بەشێک لە هاورێکانی ووردە ووردە دوای هەشت ساڵ بەدیدەهێنن.
بۆیە رووی دەمم ئەکەمە هاورێ و کورەکانی پێیان ئەڵم ئێوە هەردوولاتان هەڵەن. ئێوە هەردوولاتان راستناکەن و دڵسۆزی ئەوپیاوە گەورەیە نین. گەر وانییە فەرموو لە بەرژەوەندی پارەو پلە و پۆستی خیزبی خۆتان ببورن و پێکەوە هاوکاربن بۆ بە جێگەیاندنی ئەوپەیامانەی کە لەژیانی خۆیدا کاری بۆ دەکردن.
میراتێکی مادی مەعنەوی پێویستی بۆ بەجێهێشتوون کە پێویستنەکات ئێوە هیچی تری بخەنە سەر تەنها پەیرەوی بکەن لێی لامەدەن.
ئەو کات هەمووان پێکەوە دەچینە سەر مەزارەکەی و روحی شاد دەکەین و لەدڵەوە دەڵێن نامرێ نامرێ نامرێ.
