دۆنەری سەلام و شالۆم (تورکیە لەسەر دووڕیانی کرانەوە و قەیرانی دیموکراسی دا)

12 كاتژمێر لەمەوپێش



ئیبراهیم شێخ وەسانی

(١)
دونێکە دوای ئەوەی بەهۆی کاریکاتێرێکی تەنز کە گوایە سوکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام کردووە خۆپیشاندەران لە ناوچەی بیئۆغڵوی ئیستانبوڵی تورکیە هێرشیانکردە سەر بالەخانەی گۆڤاری(لێمان-leMan)، دواکاری گشتی تورکیە دۆسیەی لێکۆلینەوەیان لەدژی ستافی گۆڤارەکە کردەوە، دوای لێکۆڵینەوەکەش، (زافەر ئەکنار) سەرنووسەری گۆڤارەکە، (سێبرایل ئۆکچو) دیزاینەری گرافیک، وێنەکێشی کارتۆنەکە (دۆغان پیهلیڤان) و (عەلی یاوز) خاوەن ئیمتیازی گۆڤارەکە دەستبەسەرکران.

‏((«leMan»گۆڤارێکی هەفتانەی گالتەئامێزی نوکتەییەو لە (بیستویەکی)ی مانگی دوازدەی ساڵی«نەوەدویەک»یەکەم ژمارەی دەرچووە))

(٢)
کاریکاتێرەکە بەو شێوەیە:-
 دوو کەس بە ناوەکانی (محەمەد و موسا) کە باڵیان هەیە، بەسەر شارێکی وێرانکراوی بۆردومانکراو دا  دەڕوانن، دۆقە لەگەڵ یەک دەکەن، بەزمانی عەرەبی و عیبریش "«سەلامون عەلەیکوم»، من محەمەدم " و "«ئەلیخێم شالۆم»من موسام " سڵاو لە یەکتری دەکەن.

((بەراست، ئەرێ ئەو کاریکاتێرە سوکایەتیە بە جەوهەری ئیسلام و حەزرەتی محەمەد یانیش ئەو هەموو جینۆساید و وێرانکاریەی بەناوی ئەو دوو پێغەمبەرە کران؟!))

(٣) 
ئەو گۆڤارە لە ساڵی (دووهەزار شازدە)ش هەڕەشەی داخستنی هاتە سەر بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی تایبەتی بەناوی «ژمارە تایبەتەکەی کودەتا» دوای هەوڵی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی (پازدە)ی تەموز دەرکرد.

((لەسەر بەرگی ژمارە تایبەتەکەی گۆڤارەکە کاریکاتێرێک دورستکرابوو کە «دوو دەست» سەرباز و خۆپیشاندەران پاڵدەنێن بۆ ناو مەیدانی جەنگ بۆئەوەی بەدژی یەکتر شەڕ بکەن))

(٤)
ئەوەی لەلای من گرنگە هەڵوێستی جەسورانەی ستافی گۆڤارەکەیە کە دونێ شەو لە ماڵپەڕەکەیان بڵاویانکردەوە، دەڵێن« ئێمە بەردەوام دەبین بەبێ ئەوەی سازش لەسەر هەڵوێستی یەکسانیخوازانە و ئۆپۆزسیۆنبوونی کۆمەڵایەتیمان بکەین، ئەگەر گۆڤارەکەش دابخرێت پلاتفۆرمی دیجیتاڵی دروست دەکەین و پشتگیری لە نوکتە ئاماتۆرەکان دەکەین». 

((گۆڤاری« لێمان - leMan» شانازی ئەوەی هەیە کە  بەخۆی بڵێت "کۆنترین گۆڤاری نوکتەی سەربەخۆی تورکیە”))

(٥)
لە گروپێکی تەرفیهی تۆڕە کۆمەلایەتیەکانی تورکیە یەکێک باگاڵتەوە بە کۆمێنت نووسیبوی «خەمی ستافی گۆڤاری« لێمان - leMan»م، کاتێک گۆڤارەکە دادەخرێت هیچ کارێکیی دیکە نازانن بیکەن، قۆشمەچیەکیش بۆی نووسیبوو« پێویست ناکات نیگەران بیت،  هەموو تورکێک دەزانێت دۆنەر دروستبکات، دەتوانن عەرەبانەیەکی دۆنەر دانێن، کڕیاری جولەکەو  موسڵمانیشیان دەبێت، ئەگەر لەسەری بنووسن « دونەری سەلام و شالۆم»

(( بەبڕوای من ئەوەی لە تورکیا روودەدات تەنها پەیوەندی بەگۆڤاری« لێمان - leMan»نییە، قوڵترە، تورکیە لە ناوەڕاستی دووڕیانی کرانەوەی دیموکراسی و گەڕانەوە بەرەو  قەیرانی دیموکراسیە، حوکمڕانی زیاتر لە «بیست» ساڵی پارتی داد و گەشەپێدان دیموکرسی بووە ئەو قسە گالتە ئامێزەی کە دەڵێ «جیاوازی قاوەی تورکی و دیموکراسیەکەی تەنها ئەوەیە یەکێکان بەئاگات دەهێڵێتەوە لێناگەڕێ بەشەویش بخەوی، ئەوی دیکەشیان دەتخەوێنێت هەتا هەلبژاردنی داهاتوو))

#ستافی ئەو گۆڤارە ئەو پشودرێژ و جەربەزەن، لەلایەن تیمێکەوە دامەزراوە کە پێشتر لە ساڵانی هەشتاکان ستافی گۆڤارێکی تەنز ئامێز بووینە بەناوی Limon….

#وێنەی کارێکاتێری گۆڤاری« لێمان - leMan»ە.
 
#بۆ کەسانی فزولیش وێنەی کاریکاتێری هەوڵی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی (پازدە)ی تەموز دووهەزار و شازدە لە کۆمێنت دادەنێم …

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار