کاریگەریە نەرێنییەکانی حوکمڕانی سەرکردەی خراپ

9 كاتژمێر لەمەوپێش



 

نما ناوپردانی

دەرئەنجامی قورس و سڕینەوەی خەونی خۆشگوزەرانی، هەتا ڕادەی نەمانی ئینتمای تاک و کۆمەڵگە!
دروستکردنی ژینگەیەکی ژەهراوی و وێنایەکی قێزەون  ئەخوڵقێنێ.

کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان و زیانە داراییەکان
سەرکردایەتیی خراپ دەبێتە هۆی نەبوونی پاڵنەر و بەشداریکردن، کە دەبێتە هۆی ئەوەی گەنجان کەمترین کار بکەن و کاریگەری لەسەر قازانج ئەبێت.
سەرکردایەتی خراپ کەلتورێکی ترس و بێ متمانەیی و نەرێنی دروست دەکات، کە دەبێتە هۆی فشار و دڵەڕاوکێ و ماندووبوونی خەڵک بەگوێرەی پرایماست.

کاتێک دەستەڵات چیەکان ئەوانەی دەنگی کەسانی ترو شوێنی کەسانی لە خۆیان شیاوتر ئەدزن! هەست بە هاوخەمی ناکەن و بە شێوەیەکی کاریگەر پەیوەندی ناکەن، ئەوە دەتوانێت زیان بە پەیوەندی لەگەڵ لایەنەکانی ترو هەتا وەهمێکی ئابڕوبەرانەی نێودەوڵەتیش دروست دەکات!
بەهۆی بێ باوەڕیان بەخۆیان و خاوەنداریەتی نەکردن لە بەرپرسیاریەتی،
ڕێگری لە داهێنان و گەشەکردن دەکەن.

بەوەش بەڕێوەبردنی بچووك و بەرگریكردن لە گۆڕانكاری دەتوانێت داهێنان بخنكێنێت و ڕێگری لەحزب  بكات لە خۆگونجاندن لەگەڵ ئاڵنگارییە نوێیەكاندا.

بڕیاردانی خراپ
بەبێ پەیوەندی ڕوون و بیرکردنەوەی ستراتیژی، سەرکردە خراپەکان دەتوانن بڕیارگەلێکی خراپ بدەن کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئامانجەکانی حزب و لایەنگرەکانی هەبێت.
زیان بە ناوبانگ  دەگەیەنێت و وادەکات سەخت بێت بۆ راکێشان و هێشتنەوەی دڵسۆزان و ئەندامان و لایەنگرانی. 

کەمی پەیوەندیکردن و شکست هێنان لە ڕوونکردنەوەی ئامانجەکان، نەبونی لێدوانی شەفاف و بە شێوەیەکی چالاکانە گوێگرتن لە خەڵکی نەبێت و 
نەبوونی هاوخەمیی بێ هەستیاری بۆ هەست و پێداویستییەکانی کۆمەڵگەو ناوبردنی خەڵک بە حەشامات و شکست هێنانە لە دانپێدانان بە بەشدارییەکانیان.

بەڕێوەبردنی بچوك بەس لەدەوروبەری خۆیی و بزنسەکانی،بە بەردەوامی چاودێریکردن و کۆنترۆڵکردنی کاری خەڵک و وەبەرهێنانی سەرمایەداران و خنكاندنی سەربەخۆیی و داهێنانەکانیان.
نەبوونی بەرپرسیارێتی هەڵە و ئەنجامە نەرێنییەکان و لە ئەستۆ نەگرتنی.

بیرکردنەوەی نەرێنی تەرکیزکردن لەسەر کێشە و شکستەکان لەبری سەرکەوتن و ئەنجامە ئەرێنیەکان،
دڵخوازبوون و خزمایەتی، نیشاندانی لایەنگری بەرامبەر بە هەندێک کەس یان گروپ، دروستکردنی بێزاری و دابەشبوون.

بەرەنگاری گۆڕان و ئامادەنەبوون بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ بیرۆکەی نوێ یان تەکنەلۆژیا.
لە کۆتاییدا، دەرئەنجامەکانی سەرکردایەتی خراپ زۆر بەربڵاو دەبن وەک ئەوەی ئێستا هەیە لە حوکمڕانی کردندا.

سەرکردەی کاراو خاوەن شەهامەت هەمیشە هەوڵ دەدات کە شارەزایی پەیوەندی  بەهێز پەرە پێبدات، ژینگەیەکی ئەرێنی و ئەمنی پاڵپشت، لە شێوەی کارنامە  پەرە پێبدەن، و خۆشگوزەرانی خەڵکی بکەن بە ئەولەویەت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار