ڕۆڵی تۆم باراک و کاریگەرییەکانی لەسەر کوردان و هاوسەنگیی ناوچەیی!

2 ڕۆژ لەمەوپێش
نیاز برایم
دۆخی ئێستای گفتوگۆکانی سوریا-کورد:
تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا و سەفیری ئەمریکا لە تورکیا، ڕایگەیاندووە کە حکومەتی سوریا و کوردەکان هێشتا لە ناکۆکیدان لەسەر چۆنیەتیی یەکخستنی هێزەکانیان.
تۆم باراک ئەو گروپە تیرۆریستە نابینێت کە هەزاران تاوانیان دژی گەلانی سوریا ئەنجامداوە، دێت یاخەی هێزێکی گرتووە کە جیهانی پاراست لە تیرۆری داعش!
🔻 - شیکردنەوەی ڕەوشی باراک، ناکۆکیی لەگەڵ سیاسەتی فیدراڵی:
باراک وەک نوێنەری ئەمریکایە لە سوریا، کە خودی ئەمەریکا وڵاتێکی فیدراڵییە، بەڵام دژایەتیی پێگەی فیدراڵی بۆ کوردان لە سوریا دەکات. ئەمە ناکۆکییەکی ئاشکرایە لەگەڵ بنەماکانی سیستەمی سیاسیی ئەمریکا. ڕێکەوتنی مارسی نێوان عەبدی و شەڕەع، کوردانی وەک "بەشێکی جیانەکراوەی دەوڵەتی سوریا" دەناسێنێت.
🔻 - کاریگەرییەکانی لەسەر ستراتیژیی ئەمریکا:
باراک ئاماژەی بەوە کردووە کە پلانەکە ئەوەیە ژمارەی بنکە ئەمریکییەکان لە سوریا لە هەشتەوە بگەڕێنێتەوە بۆ یەک بنکە. ئەمە نیشانی کەمکردنەوەی ئامادەبوونی ئەمریکا لە ناوچەکەیە، کە دەرفەتی زیاتر بۆ داعش و ئێران دروست دەکات.
🔻 - هەڕەشەی گەڕانەوەی ئێران، سوودوەرگرتن لە لاوازیی ئەمریکا:
ئێران لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی ڕابردوو لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا، خاڵە لاوازەکانی لایەنی بەرامبەری بە باشی ناسیوە. ئاماری قوربانیانی ئێران لەم شەڕەدا گەیشتە ١١٠٠ کوژراو، بەڵام ڕژێم هێشتا بەهێز لەسەر پێیانە و، ئێستا سەرمایەگوزاری لەسەر ئەو خاڵە لاوازانەی بەرامبەر دەکات.
🔻 - دەرفەتی گەڕانەوە بۆ سوریا:
ئەگەر ئەمریکا پشتیوانیی لە کوردان لە ڕۆژئاڤای کوردستان- بارۆس کەم بکاتەوە و بۆ سوریایەکی ناوەندی پشت لە کوردان بکات، ئێران دەرفەتێکی گەورەی بۆ گەڕانەوە بۆ سوریا لە ڕێگای کوردانەوە دەسدەکەوێت. ئەمە بە تایبەتی لە کاتێکدایە کە کوردەکان ناچار دەبن بەرخۆدانی بێ هامپا بکەن و بەدوای هاوپەیمانی نوێدا بگەڕین.
🔻 - کاریگەرییەکان لەسەر کوردان، ناچاریی گۆڕینی هاوپەیمانی:
کوردەکان لە بەرامبەر سیاسەتی "توناکردن"ی ناوەند وداعش، ناچار دەبن هاوپەیمانەکانیان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بگۆڕن. ئەمە دەکرێت واتای نزیکبوونەوە لە هێزەکانی دیکەی ناو سوریا وەک عەلەوییەکان و ناوچەکە بێت، لەوانە ڕووسیا یان تەنانەت ئێران.
🔻 - هەڕەشەی نەتەوەیی:
کوردەکان وەک نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت، زیاتر لە هەموو کەسێک لە کاریگەرییەکانی ئەم سیاسەتانە دەچەژن. پشتگوێخستنی خواستەکانیان لە سوریا، دەکرێت وایان لێبکات بەرەو چارەسەرە ڕادیکاڵەکان بچن.
🔻 - ڕۆڵی ئیسرائیل، گرنگیی کورد لە هاوسەنگیی ناوچەیی:
ئیسرائیل دەبێت تێبگات کە کوردەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە هاوسەنگیی ناوچەکەدا هەیە. پەیوەندییەکانی ئیسرائیل- کورد لە ڕووی مێژوویییەوە دۆستانە بووە. کوردستان لەلایەن زۆربەی عەرەبەوە وەک "ئیسرائیلی دووەم" وەسف دەکرێت.
🔻 - پێویستیی دەستوەردان:
باشترین چارەسەر بۆ ئیسرائیل ئەوەیە کە دەستوەردان بکات بۆ سنووردارکردنی کاریگەرییە نەرێنییەکانی باراک لەسەر سیاسەتی ناوچەکە. ئەمە بە تایبەتی گرنگە لە کاتێکدا ئێران هەوڵ دەدات دووبارە پێگەی خۆی لە سوریا بەهێز بکاتەوە.
🔻 - بەکورتی وبەکوردی:
١. پێویستیی گۆڕینی ڕەوشی باراک: ئەمریکا دەبێت بیرۆکەی باراک لەسەر سیاسەتی ناوچەکە پێداچوونەوەی جدیی بۆ بکات.
٢. بەهێزکردنی پشتیوانیی کورد: پاڵپشتیی لە مافە ڕەواکانی کوردان لە سوریا دەکرێت، بەواتا ڕێگری لە گەڕانەوەی ئێران. بەپێچەوانەشەوە راستە.
٣. هاوکاری ئیسرائیل-ئەمریکا: پێویستە هاوکاری نزیکتر لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا هەبێت بۆ ڕێگرتن لە سوودوەرگرتنی ئێران.
٤. چارەسەری دیپلۆماسی: گرنگە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لە نێوان لایەنە جیاوازەکاندا ئەنجام بدرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری واتادار.
ئەم دۆخە بۆ ئەمەریکا وئیسرائیل لە ئیران زیاتر، پێویستیی بە وردبینی و هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە بۆ ڕێگرتن لە ناسەقامگیری زیاتری ناوچەکە.
