کورد و تورکیا

5 كاتژمێر لەمەوپێش
شادمان مەلا حەسەن
لەوەتەی پڕۆسەی ئاشتی و دانوستانی نێوان عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەریڕاستەقینەی پارتی کرێکارانی کوردستان و دەوڵەتی تورکیا دەستی پێکردووەکەمترین نووسین و کۆمێنتم لەسەری هەبووە. هۆکاری ڕاستەقینەش ئەوەیە بابەتەکە ئاڵۆز و قوڵە، بۆیە لەدیدی عاتیفە و گۆترەشەوە قسەکردن دروست نیە. بەلام دوای کرداری چەک سوتان کوردی عێراق و ئێران زۆر کۆمێنتیاندا.
بەپلەی یەکەم کوردی عێراق، ئەوەندی سەیریشم کرد زیاتر لەدیدێکی بێ هیوا بوون یان وەک دەلێ خۆڕادەستکردن سەیر دەکرا. ئەگەرچی دیدی ئەوانەی خۆیان بە ئاپۆچی دەزانن هەر دیفاع دەکەن و کۆمەلێک چەمک و دەستەواژە دەخەنە دوای یەک بۆ بەهێزکردنی پڕۆسەکە، ئەویش دیارە مافی خۆیانە، بەلام کرۆکی باسەکەی من لێرەوەیە، جارێ کوردی عێراق لەڕوانەگەی خۆی سەیردەکات، چونکە لەعێراق لەوەتەی دەوڵەت دامەزراوە، نکۆلی لەبوون وناسنامەی کورد نەکراوە هەمیشە زمانی کوردی لەخوێندن هەبووە، ڕۆژنامە و گۆڤار و میدیای دەوڵەتیش بەزمانی کوردی هەبووە، کورد ساڵی ١٩٥٨ لەدەستووری عێراق وەک یەک لەنەتەوە سەرەکیەکانی ئەم وڵاتە جێگیرکراوە، هیچ ڕژێمێک نەیتوانیووە ئەم بوونەبسڕێتەوە.
لەساڵی ١٩٧٠ کورد مافی لەدەستوور جێگیرکراوە کە ئۆتۆنۆمی بووە. لەساڵی ٢٠٠٥ فیدڕاڵی لەدەستوور جێگیرکراوە، کەواتە جوڵانەوەی چەکداری لەکوردستانی عێراق زیاتر لەسەر شێوەی مافەکە بووە، یاخود کەمی و زۆری ، زۆرجار کێشەکە پانتایی جوگرافی بووە، نموونە ئەو ناوچانەی ئێستا لە چوارچێوەی ماددەی ١٤٠ ی دەستووری جێگیرکراوە. ئەوەی لەعێراق دراوە بەکورد لەتورکیا و پارچەکانی تر نیوەی ئەوەندە بدرێ دەستکەوتی زۆر گەورەیە.
دووەمیان کوردی ئێرانە. کوردی ئێران لەڕسمیاتی دەوڵەتەکەیان هیچ مافێکیان نیە، بەلام بوون و ناسنامەیان نکۆلی نەکراوە، هەمیشەش توانیویانە گوزارشت لە ناسنامە و فەرهەنگ و هونەری خۆیان بکەن. هەمیشە میدیای بینراو بیستراوی دەوڵەتی بەزمانی کوردی هەبووە وهەیە.بۆیە جولانەوەی سیاسی و چەکداری ئەوان بۆ مافە نەوەک بۆ بوون و ناسین. بەلام لەتورکیا بارەکە زۆر قوڕسە، سەد ساڵ زیاترە کۆماری تورکیای کەماڵی دامەزراوە، ئایدیایی ئەتاتورک نکۆلی کردن بووە لە بوون و ناسنامە و زمان و فەرهەنگی کورد، بۆیە کورد خەباتەکەی زۆر قوڕس بووە، یەکەم جار بۆ ئەوەبووە کە بناسرێ وەک نەتەوە.
ئەوەندی لەم پڕۆسەیە دەبینرێ، کورد لە قۆناغی یەکەم لێرەداسەرکەوتوو بوو، چونکە سەرۆک کۆماری تۆرکیا دانی بەوەدانا کە هەلە کراوە، کورد و تورک خاوەنی ئەم وڵاتەن. تا ئێرە بۆ جوڵانەوەی سیاسی و چەکداری کورد گرنگە. کە قوڕسترین تێکۆشانیان کردووە و زۆرترین قوربانیان داوە، جا ئەگەر لەداهاتوو بوونی کورد وەک نەتەوە بچێتە دیکۆمێنتە قانوونی و دەستوریەکانی تورکیا ،بەدلنیایەوە هەنگاوێکی گرنگترە بۆ گەیشتن بەمافی خۆبەڕێوەبردن. لەکۆتایدا بکەین.
دووبارەی دەکەمەوە نابێ لە ڕوانگەی خۆمان سەیری ئەوێ بکەین. پێشم وایە pkkجوڵانەوەیەکی تۆکمەی و خاوەن ئایدۆلۆجیایەکی قوڵ و تێر و پڕە دامەزراوەکانیشیان بەتال نیە لەکەسانی بەستراتیج و بێ فکر. بۆیە ئێستاش شتەکان زۆریان ماوە ئاشکرابن وتێیان بگەین. قۆناغەکە و فۆڕمی تازە دیزاینکراوی ناوچەکە زۆر شتی تازەی هێناوەتە پێش و ڕووداو گەلی زۆرتر بەڕێوەیە.
