سوریا بەرەو کوێ ڕێدەکا؟

13 كاتژمێر لەمەوپێش
خەبات کوردە
دوا بەدوای ئەو ڕووداوە هێزە عەڕەبیەکانی کە ئەمەریکا لە تەنەف پڕ چەکی کردون لە گەڵ هێزەکانی هەسەدە و بە پاڵپشتی هێزەکانی ئەمەریکا گەیشتنە فڕۆکەخانەی سەربازی (الضمیر) و چاوەڕێ دەکرا ئاسایشی دیمەشق و بە تایبەتیش کۆشکی کۆماری بەو هێزانە بسپێردرێ و مەزڵوم عەبدی پلە و پۆستێکی گەورەی لە حکومەتە کاتیەکەی سوریا پێبدرێ و ووشەی (العربیە) لابدرێ لە ناو کۆماری سوریای عەڕەبی .
لە پڕ حکومەتەکەی تڕەمپ کۆڵێ سزای لە سەر جۆلانی و دارودەستەکەی و حکومەتە کاتیەکەی لادا و شیعاری سوریا بوو بە کۆنە داڵەکەی نازیەکانی ئەڵمانیا و دەستور لە کاتیەوە بوو بە دائیمی و حکومەت بوو بە شەڕعی و تەواوی گەلانی سوریایان لە مافەکانیان بێبەش کرد و لە دەمی تۆم باراکی نێردە بازرگانیەکەی تڕمپ ڕاگەیەندرا کە دەبێ سوریا یەک دەوڵەت و یەک زوبان و یەک سوپا بێ و خەریک بوو لوبنانیش بکاتەوە ویلایەتێکی سەر بە دیمەشق .
بەڵێ کاتێک هەسەدەییەکان بە هەموو هێزیانەوە گەیشتنە دیمەشق شەڕع هەر ئامادە نەبوو بەخێراتنیان بکات. لێرەوە هەسەدەییەکان بە ژیرانە گەڕانەوە و بڕیاریاندا زیاتر و زیاتر خۆیان بەهێزتر و پڕ چەکتر بکەن .
کاتێک زانیان لە باکۆ شکستیان هێنا و نەیانتوانی تەواوی جۆلان بدەن بە ئیسڕائیل هاتن ئاگری شەڕ و فیتنەیان بەرامبەر دروزەکان هەڵگیرساند بەناوی پارێزگاری لە چەند پێ پەتیەکی بەدەویی ، وە لە هەر دوو ناوچەی دێرزوور و ڕەققەش ویستیان کۆدەتایەک بە سەر هەسەدە دا بکەن و کۆمەڵێ عەڕەبی عەشایەری بن خێوەتەکانیان هەڵخەڵەتاند بوو .
چاو کراوەیی هێزەکانی هەسەدە هەموو پلانەکانی پوچەڵ کردنەوە و ئێستا تەواوی ئەو سەرۆک عەشیرەتە خێڵەکیانە ئاودیوی فورات کراون و ئێستا بێدەرەتان و ماڵ و حاڵ دەسوڕێنەوە .
سێ ڕۆژە لە تەواوی سوریای حکومەتەکەی ئەلشەڕع کۆنە زرێپۆش و تانکە کۆنەکانی سەردەمی ئەسەد کۆکرانەوە و ڕەوانەی تەنها شارێک کران و بە چەندین جۆر تۆپ و ساڕوخ شەلم کوێرم، ئارامی شارەکەیان تێکدا و کەوتنە ڕیسوا کردنی خەڵکەکەی و کوشتارێکی بێ ئەندازەیان ئەنجامدا کە تا ئێستاش دیار نیە ژمارەیان گەیشتۆتە ئەو کوشتارگەیەی کە دژی عەلەویەکان ئەنجامیاندا یان نا .
لە هەمانکاتدا تەواوی دونیا بێدەنگە و تا ئەو ساتەش هیچ هەڵوێستێکیان بەرامبەر بە دیمەشق نەنواندوە بە تایبەتیش ئەمەریکا .
هاوکات کەوتنە هەڕەشە لە هێزەکانی هەسەدە و پێیان دەگووتن : هاتین ، هاتین .
لە بەرامبەردا هەسەدە بە خۆپێشاندانێکی سەربازی ژیرانە لە دەروازەی هەر دوو شاری دێرزوور و ڕەققە شێر ئاسا نەڕاندی بەسەریاندا و دەمکوتی کردن و تەواوی ڕێڕەوە ئاویەکانیشی بە درێژایی ئاوی فورات لە سەر داخستن و بەلوعەی نەوت و غازەکەشی گرتەوە .
دوێنێ چەتە توندڕەوە گێلەکانی هەتەشە دەرسیان لە بۆمبا بارانەکانی فڕۆکەکانی ئیسڕائیل وەرنەگرت و شەوی ڕابردوو بۆ جاری دووەم پەلاماری شاری سوەیدایان دایەوە ، بەڵام هەر زوو ئەردۆگان بەفڕۆکەیەکی هێلیکۆپتەری سەربازی ئەحمەد شەرعی فڕاندە جێیەکی نادیار و لە بەیانی زووەوە ئیسڕائیلیش کەوتەوە کاولکردنی سوریا و بەتایبەتیش دیمەشق و سوەیدا .
ئێستا کاتی ئەوەیە ئەمەریکا و ئیسڕائیل دان بەوەدا بنێن کە قەت عەڕەب و تورک ئامادە نین و نایانەوێ دەستبەرداری ئەحمەد شەڕع و دارودەستەکەی ببن و قەتیش نایانەوێ ئەو دوو وڵاتە واتە، ئەمەریکا و ئیسڕائیل، باڵا دەست بن و باڵا دەستی خۆیان بە سەر ڕۆژهەڵاتی ناویندا بسەپێنن .
ڕاستتر و باستر ئەوەیە کە ئەمەریکا و ئیسڕائیل گەر دەیانەوێ باڵا دەستی خۆیان بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنن و خۆیان ببنە باڵا دەست و نەهێڵن هیچی تر دەوڵەتانی ناوچەکە شکست بە پلانەکانیان بهێنن، پێویستە دەوڵەتی ئیسڕائیل خەونەکانیان بکەن بە ڕاستی و هەرچی زووە هێزەکانیان بگەیەننە خۆرئاوای کەناراوەکانی فورات و هیچ نەبێ لە سەدا بیستی خاکی خەونەکانیان ئازاد دەکەن .
