ئۆجەلان؛ مارکەی لاکۆست و شۆرشگێڕی 

2 هەفتە لەمەوپێش



ئیبراهیم شێخ وەسانی

(مارکەی لاکۆستی فەڕەنیسی و عەبدوڵا ئۆجەلان) 

(١)

نۆی مانگی گەلاوێژ(ئەم مانگە)، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیامێکی ڤیدیۆیی ( حەفت خولەک و نۆ چرکە)یدا، ستراتیژییەکی نوێ بۆ داهاتووی بزووتنەوەی کوردی لە تورکیا خستە روو، کۆتاییهاتنی قۆناغی تێکۆشانی چەکداریش راگەیاند، لە کاتی تەماشاکردنی ڤیدۆکە فۆکەسم چووە سەر لۆگۆ سەوزەکەی مارکەی لاکۆستی فەرەنسی سەر تیشێرتە نیوقۆلیە خاکیەکەی ئۆجەلان.
(( ئەو پرسیارانەم لەلا دروستبوون :-
* ئایا لەبەرکردن ئەو تیشێرتە و بەدیارکەوتنی لۆگۆی مارکەی لاکۆستی فەرەنسی سودفەیە و کارێکی عەفەویە؟ 
*   یان بەمەبەست مارکەی لاکۆستی فەرەنسی هەلبژێردراوە؟
* ئایا ئەوە کاری تورکەکانە، یان کاری عەبدوڵا ئۆجەلانە، یانیش بەیەکەوە بڕیاریان لەسەر داوە؟))

(٢)

دەی بابزانین چیرۆکی دروستبوونی مارکەی «لاکۆست»«Lacoste» چیە:-
کۆمپانیای جلوبەرگی فەرەنسی «لاکۆست -Lacoste»، کە بە لۆگۆی تیمساحی سەوز بەناوبانگە، ناوەکەی دەگەرێتەوە بۆ پاشناوی یاریزانانی تێنس( رێنی لاکۆست) کە یاریزانێکی تێنسی سەرزەوی فەرەنسی بوو،  ساڵی (١٩٢٣) کاتێک رێنی لەگەڵ کاپتنەکەی (ئالان هێنری موهر) بەیەکەوە لە لە شەقامەکانی پاریس پیاسەیان دەکرد، لەپڕ  سەرنجی چووە سەر پەنجەرەی دوکانێک و جانتایەکی چەرمیی تیمساحی بینی، بەدیزاینەکەی سەرسام بوو، کاپتنەکەی پێیگوت « ئەگەر  یاری داهاتووی ببەیتەوە، بەڵێنت پێدەدەم کە بە دیاری ئەو جانتایەت بۆ بکڕم»، ئەگەرچی رێنی لەو یاریە دۆڕا، بەڵام کاپتنەکەی وەک رێزلێنانێک بۆ خۆڕاگرییەکەی لەناو یاریگاکەدا جانتاکەی بۆ کڕی، دوای یاریەکە لەلایەن رۆژنامە ئەمریکییەکان بە ئاماژەدان بەگرەوەکەو  هەڵوێستی مەردانەی و خۆڕاگری یاریزانەکە ( رێنی لاکۆست) نازناوی "کەروێشک"ی لێنرا.

((دوای ئەو دۆڕانە، رێنی ساڵەکانی( ١٩٢٦) و (١٩٢٧) پلەی یەکەمی جیهانی بەدەستهێنا و حەفت جار بووە تاکە پاڵەوانی «Grand Slam»))

(٣)
رێنی بە شیکپۆشی جلوبەرگەکانی لەناو یاریگەدا ناسرابوو، وەک ئاماژە بۆ وەفاداری و لەبیرنەکردنی پاڵپشتی کاپتنەکەی بەردەوام کراسێکی سپی و قۆڵ کورتی لەبەردەکرد کە تیمساحێکی سەوزی لەسەر سنگی نەخشێنرابوو، .

(( لە ساڵی (١٩٣٣) ( رێنی لاکۆست) بەشەریکایەتی لەگەڵ (ئەندرێ گیلێر) خاوەنی گەورەترین بەرهەمهێنەری جلوبەرگی فەرەنسی کۆمپانیای مارکەی لاکۆستیان دامەزراند، یەکەم کاریان بەرهەمهێنانی کراسی یاری تێنسی شۆڕشگێڕی بوو، دوای بەرهەمهێنانی کراسی یاری تێنسی شۆڕشگێڕیش کۆمپانیای مارکەی «لاکۆست»ی جلوبەرگی فەرەنسی زۆر بەناوبانگ بوو، دواتر بووە براندێکی جیهانی کە بەرهەمی هەمەچەشن دروستبکات کە یەکێکیان ئەو تیشێرتە رەنگ خاکیەی عەبدوڵا ئۆجەلانە))

(٤)
ناوی تێنسی شۆڕشێگری لە چیەوە هاتووە؟ 

((نازناوی یاری (تێنسی شۆرشگێری)کە تێنسی سەر زەوییە بۆ سوێندخواردنی ئەندامانی ئیستاتی سێیەمی فەڕەنسای دوای شۆڕشی فەرەنسی ساڵی( ١٧٨٩) شاری ڤێرسای لە یاریگایەکی تێنسی ناوماڵ دەگەرێتەوە کە بە فەرەنسی بە( jeu de paume )ناسراوە، ئەندامانی ئیستاتی سێیەمی فەڕەنسی لەسەر دەستپێشخەری (ژان جۆزێف مۆنیەر)کۆبوونەوە، دەرگای یاریگەکەیان قوفلدا، سوێندیان خوارد کە هەتاوەکو دەستوورێکی نوێ بۆ فەرنسا نەنووسرێت کۆتایی بە کۆبوونەوەکە نەهێنن و، قوفلی دەرگاکەش نەکەنەوە، دوای نووسینەوەی دەستوری نوێی فەرەنسی کۆبوونەوەکە بووە رووداوێکی سەرەکی لە شۆڕشی فەرەنسی، تێنسی سەر زەویش  نازناوی (تێنسی شۆرشگێری Revolutionary) وەرگرت)

(٥)
لەگۆگل بەزمانەکانی( تورکی، عەرەبی، ئینگیلیزی)سێرچم لەسەر ئەو تیشێرتە کرد، هیچکەس و دەزگایەک بە ئاماژەیەک باسی هۆکاری لەبەرکردنی تیشێرتی مارکەی لاکۆست نەکردیە، بەڵام تیشێرتەکەی مار لاکۆستی عەبدوڵا ئۆجەلان لە سۆشیال میدیای تورکیا دا بووە ترێند.

(( لە تورکیا و باکوری  کوردستان هەزاران بەکارهێنەر کۆمێنتیان بەشێوەی رەخنە و نوکتە  لەسەر ئەو تیشێرتە نووسی، هاورێیەکی باکوریم بە تەلەفۆن پێیگوتم«لاکۆست باکوری کوردستان و  تورکیا بۆتە مۆدە، گەنجان دەیکڕن، دەگوترێت لە کۆگاکانیش تیشێرتی ئەو مارکەیە نەماوە…))

(٦)
رەنگە لەبەرکردن ئەو تیشێرتە و بەدیارکەوتنی لۆگۆی مارکەی لاکۆستی فەرەنسی کارێکی عەفەوەی و سودفە بێت، بەڵام من وەک کەسێک کە کەیفم  جلوبەرگی مارکە دێت، دەزانم. مارکەی لاکۆست هێمایە بۆ :-

* دەشێت بە پالپشتی و هاندان دوای دۆڕان سەرکەوتنی گەورە تۆماربکرێت…

* مارکەی لاکۆست سەرکەوتنی شۆڕشی فەرەنسی و گۆڕینی دەستور، نووسینەوەی دەستوری نوێی فەرەنسیمنان بەبیردینیتەوە. 

(( راستە مارکەی لاکۆست بەرهەمی مۆدێرنەی سەرمایەداریە، بەڵام  هێمایە بۆ نووسینەوەی دەستوری نوێ ))

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار