حوکمی کوێرانەی دیسپۆتیزم لە هەرێمی باشوری کوردستان.

6 ڕۆژ لەمەوپێش
نما ناوپردانی
ئەم دەستەڵاتە ستەمکارە زۆربەی کات دەستەڵاتیـان بۆ خۆ دەوڵەمەندکردنی خۆیان و خۆپاراستنیان لە هەموو ڕووبە ڕووبونەوەیەکی نەخوازراو لە ڕێگەی پارەو سامانیان بەکاردەهێنن.
دژبەرانیان سزادەدەن، و لە ڕێگەی سەرکوتکردنەوە یان کودەتا دەست بەسەر دەستەڵاتیاندا دەگرن و
هەمیشە کاریگەری وێرانکەر لەسەر هاوڵاتیان دروست دەکات و دەبێتە هۆی هەژاری و ترس و نەبونی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ.
هەتا زۆر جار کتێبە ئاینیەکان لە ڕێگەی کەسە ئاینیەکانیان لە بەرژەوەندی خۆیان دەبەنە سەر میمبەرو بەخوێندنەوەی ووتاری ئایینی کاریگەر، لەسەر کەسایەتیە دینیەکان و هەتا جیلە نەخوێندەوارەکەی، چەواشەکارانە دەم کوت ئەکەن.
دیسپۆتیزم ئاماژەی تەواو بە دەستەڵاتی تاک ڕەوی یان کۆمەڵە کەسێکی یەک بڕیار دێت تەنها لەبەرژەوەندی خودی، دەستەڵاتی بێ سنوریان هەیە و بڕیارەکانیان بێ هیچ کۆنتڕۆڵێک یان هاوسەنگیەک دەدەن.
لە مێژوودا دیسپۆتیش پەیوەندی بە تاکڕەوی و دیکتاتۆرییەوە هەیە، کە تێیدا خواستی فەرمانڕەوا یاسای تایبەت بەخۆی هەیەو دژایەتی سەرکوتکرا و چڕکردنەوەی دەستەڵات لە دەستی یەک کەس و نەبونی هەستی بەرپرسیاریەتیە.
نموونە لەم جۆرە فەرمانڕەوایە لە مێژوودا، کەسایەتیەکانی وەک فیرعەونی میسری کۆن،،لەم دوایانەدا وەک جوزف ستالین وەک نمونەی دیسپۆتا ئاماژەیان پێکراوە.
جیاکاری لە پاشایەتی لەگەڵ دیسپۆتا هەردوکیان یەک فەرمانڕەوای دەگرنە دەست بەڵام لە پاشایەتیدا، پاشا بە گوێرەی یاسای جێگرەوەکانی مامەڵە دەکات، بەڵام حوکمڕانی دیسپۆتیش (ویکیپیدیا)
فەرمانڕەوایی بە ویستی خۆی دەکات.
چەمکی دیسپۆتیزم لەئەمڕۆدا هەر بایەخدارە، چونکە دەتوانی شێوازی جۆراوجۆری حوکمڕانی دەستەڵاتدارانە و چڕکردنەوەی دەستەڵات لەدەستی چەند کەسێکدا وەسف بکات، لەم چەرخەی ئێستادا دیسپۆتیزم هاوتەریبە بە پۆپۆلیزم و هەردوکیان بەتەواوی خەڵک کۆنتڕۆڵ دەکەن.
