ئەو سەرۆکەی ڕەتیکردەوە هاونیشتیمانیەکانی بفرۆشێ

8 كاتژمێر لەمەوپێش



وەرگێڕانی: سالار سەراوی

بۆ زانینی چیرۆکەکە لەگەڵمان بن:
لە سەردەمێکدا کە تەسلیمبونی مرۆڤە ئازا و ئازادەکان کارتی دانوستان بوو. هەر ئەوکات ئیمپراتۆریەتەکانی جیهان پێیان وابوو دەتوانرێت هەموو کەسێک بکڕدرێت.! 
کابرایەکی خەڵکی "صەنعا"ی پایتەختی یەمەن هەستایە سەرپێ وتی: من ئیبراهیم ئەلحەمدیم... ئایا یەمەنییەکان ڕادەست بکەم؟! بەخوا ئەگەر چەکیان لە دژی خۆم هەڵگرت تا بمکوژن... هەرگیز تەسلیمیان ناکەم.!

چیرۆکەکە کاتێک دەستی پێکرد کە بەریتانیا داوای لە حکومەتی یەمەن کرد کۆمەڵێک چەکداری یەمەنی ڕادەست بکات کە تۆمەتباری کردبوون بە ئەنجامدانی کردەوەی تێکدەرانە و خۆکوژی دژی هێزەکانی بەریتانیا لە عەدەن لە سەردەمی کۆلۆنیالیزمدا. ئەم پیاوانە چونکە ناکۆکی سیاسییان لەگەڵ سەرۆک ئیبراهیم ئەلحەمدی هەبوو، بەریتانیا پێی وابوو ئەمە کارئاسانیان دەکات...
لەڕاستیدا هەندێک لە بەرپرسانی حکومەت هاوڕا بوون و وتیان: دەرفەتێکە بۆ ڕزگاربوون لە نەیارەکانمان.!

ئەو کەسانەی کە داواکاریەکەیان بۆ هێنابوو هەموویانی لە کۆبونەوەکە دەرکرد و لەبەردەم ئامادەبووان سوکایەتی پێکردن و بە توندی وتی: ئێوە نازانن من کێم... من ئیبراهیم ئەلحەمدیم! من یەمەنیەکان تەسلیم بکەم کە ڕووبەڕووی کۆلۆنیالیزم بوونەتەوە؟! تەنانەت ئەگەر دژی منیش بوونایە؟! بەخوا هەرگیز پیاوانی وڵاتەکەم نافرۆشم.!
تەنانەت لەوەش زیاتر لەسەری ڕۆیشت، فەرمانی دا ئاسایشی قورس لە دەوروبەری ماڵەکانیان دابنرێت، لە ترسی تیرۆرکردن یان ڕفاندن.

کاتێک ئەو پیاوانە گوێیان لە قسەکانی بوو، نەیانتوانی فرمێسکەکانیان ڕابگرن و دەیانگوت: ئەم پیاوە بێهاوتایە... ئەمە پیاوی سەردەمێکی ترە.!
بەڵام ڕۆژئاوا هەڵوێستی ئەوی لەبیر نەکرد... سزایان بەسەر حکومەتەکەیدا سەپاند و پیلانەکان بە بێدەنگی دەستیان بە داڕشتن کرد تا تیرۆر کرا. 

ئیبراهیم ئەلحەمدی ساڵی 1974 کودەتای سپی بەسەر سەرۆک ( عەبدولرەحمان الاریانی ) کردبوو بەهۆکاری خراپی ئیدارەدانی وڵات، بۆ ماوەی سێ ساڵ سەرۆکی یەمەن بوو، لە رۆژی 11ی ئۆکتۆبەری 1977، لەکاتی نانی نیوەرۆ لە ماڵی ئەحمەد حسێن غەشمی لە تەمەنی ٣٤ ساڵیدا تیرۆرکرا. کە هاوکات ( ئەلحەمدی و غەشمی ) هاوڕێ و هاوخەباتی نزیکی یەکتربوون لە ( بزوتنەوەی چاکسازی یەمەن ) و جێگری ( ئەلحەمدی ) سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی یەمەن بوو. دواتر ئەحمەد غەشمی بوو بە سەرۆکی یەمەن، بەڵام ئەویش تەنها ساڵێک سەرۆک بوو، بەهۆی جانتایەکی بۆمبرێژکراوەوە لە ئۆفیسەکەی خۆی تیرۆرکرا.. 

بەڵام ئێستاش مێژووی شکۆمەندی ئەو، ئازایەتی و بوێری ئەو، دەنگی ئەو، وەک سەرۆک و وەک یەمەنییەک لە یادەوەرییەکانی یەمەنییەکان دەنگ دەداتەوە کاتێک کە وتی: هاونیشتیمانئ وڵاتەکەم تەسلیم ناکەم، تەنانەت ئەگەر نەیاری منیش بێت، تەنانەت ئەگەر شەڕم لەگەڵ بکات و بیەوێت بمکوژێت.!

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار