ناتانیاهۆ بە یەکجاری گۆمەکەی شڵەقاند

5 كاتژمێر لەمەوپێش
خەباات کوردە
ئێوارەی ئەمڕۆ دوای کۆبونەوەیەکی حکومەتە بچوکراوەکەی بنیامین ناتانیاهۆی توندڕەو، بڕیاریدا تەواوی کەرتی غەززە داگیر بکات. دیارە لەو کۆبونەوەیەدا (ئیال زامیر) سەرۆکی ئەرکانی سوپا ناڕازی بووە بۆیە ناتانیاهۆ زۆر بە ڕەقی گوتویەتی ئەگەر (ئیال) ڕازی نیە با دەستلە کاربکێشێتەوە.
ئەو لێدوانەی ناتانیاهۆ چی دەگەیەنێ .؟
هەفتەی پێشوو زۆرێک لە دەوڵەتانی ئەوروپی بە سەرۆکایەتی فەڕەنسا ڕایانگەیاند کە لە مانگی نۆ ی داهاتوو دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دادەنێین .!
دوای ئەوە برسی کردنی زۆرینەی خەڵکی کەرتی غەززە بوو بە بابەتی ڕۆژ و چەندین بەڵگەی ڤیدیۆیی بڵاوکرانەوە کە برسیەتی لە ڕاددە بەدەر تەنگی بە خەڵکەکە هەڵچنیوە و لە هەمانکاتیشدا کورتە ڤیدیۆیەکی برسی کردنی دیلێکی ئیسڕائیلی و گریان و فیغانی بۆ نان خواردن ئازاد کردنی کۆمەڵگای جولەکەی هەژاند .
لە بەرامبەریشدا ئیسڕائیل ڕازی کرا کە لە ڕێگەی وشکایی و ئاسمانیەوە هەزاران تۆن خواردن و خواردنەوە لە هەموو لایەکەوە بگاتە دەستی خەڵکەکەی .
هەر چەندە چەکدارانی حەماس چەندین کورتە ڤیدیۆیان بڵاوکردەوە کە چۆن بە کوتەک و قامە قاچی ئەو خەڵکە برسیە دەشکێنن کە ڕێگریان دەکرد لە بارهەڵگرەکان یان ئەو خواردەمەنیە وشکانەی کە لە ڕێی فڕۆکەکانەوە بە پەڕەشووت دەکەوتنە ناو خەڵکە برسیەکە دەیانفڕاند .
بەڵێ لە دوو ڕۆژی ڕابردوش ویتکۆفی نوێنەرەکەی دوناڵد تڕەمپ لە ژێر چاودێریەکی توند گەیشتە کەرتی غەززە و بە چاوی خۆی ئەو نەهامەتیانەی بینی و دەنگۆی ئەوەی بڵاوکردەوە کە حەماس ڕازی بووە کە ئاگر بەستی یەکجارەکی ڕابگەیەنێ و دیلەکانیش ئازاد بکات .
بەڵام دیارە سەرکردەکانی حەماس لە دەرەوە و ئەوانەی ناو تونێلەکان هاودەنگ و هاوڕای یەکتری نەبوون یان قەتەر و تورکیا دەست تێوەردانیان کردوە و ساردیەک دروست بووە ، بۆیە ناتانیاهۆ ئەو بڕیارە قورسەی داوە .
ئێستا ٢٢ مانگی تەواوە کە بە سەر کارەساتەکەی ٧ ی ئکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٣ دا تێپەڕ دەبێت و هەموو دونیا لە چاوەڕێی ئەو چەند ڕۆژەی داهاتوو دایە تا بزانن کە کاولکردنی یەکجارەکی کەرتی غەززە و ئازاد کردنی دیلەکان و بە دیلگرتن و کوژرانی چەکدارەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی و چارەنوسی دوو ملیۆن و نیوەکەی خەڵکی غەززە چی دەبێ و ئایا هێزەکانی حەماس لە گەڵ دیلەکان زیندە بەچاڵ دەکرێن یان نا .!
وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانە و هەڵوێستی دەوڵەتە زلهێزەکان و بە تایبەتیش ئەمەریکا چ گۆڕانکاریەک دروست دەکەن ، چونکە هیچ بە دووری مەزانن کە تڕەمپ گڵۆپی سەوزی بۆ ئیسڕائیل دانەگیرساندبێ و ئەگەر هاتوو سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل و سوپاکەی هەڕەشەی کاولکاریەکەیان خستە بواری جێبەجێ کردنەوە و تەواوی کەرتەکەیان کاول کرد چی ڕوودەدا و تەواوی خەڵکی غەززە چیان بە سەر دێ .!؟
لە هەمووشی سەیر تر ئەوەیە کە ئەو ناوچەیەی شاری غەززە کە تا ئێستا پەنجەرەی ماڵێک و بازاڕێکیش تێکنەشکاوە ، چونکە وەکو دەڵێن ئەو ناوچەیە بە ناوچەی دەوڵەمەند و سەرمایەدارەکانی کەرتەکە دادەندرێ و تەواوی بارەگا و کونسوڵخانەکانی وڵاتان و زانکۆ و شوێنە ئاینیە گرنگەکانی کەرتەکەی تێدایە و تا ئێستا کڕین و فرۆشتن و تەواوی خواردنگەکانی ئەو ناوچەیە شەو و ڕۆژ کراوەن و ژیان تێیدا ئاساییە .!
