سه‌ره‌تای دیسان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێڕاق

3 كاتژمێر لەمەوپێش
دكتۆر صه‌باحی غالیب
له ساڵی 1921ه‌وه كه عێڕاق دامه‌زراوه، تا ئێستا نه‌بۆته ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌وه‌ری، تا 1932 كه‌م و زۆر ناڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن بریتانیاوه به‌ڕێوه‌ده‌برا، تا 1958 له لایه‌ن ڕاوێژكارانی بریتانیاوه كه له هه‌موو وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكاندا هه‌بوون، به‌ڕێوه ده‌چوو، له 1958 و تا 2003 مه‌یدانی زۆرانبازی وڵاتانی به‌ره‌ی سوشیالیست و وڵاتانی ڕۆژئاوا بوو، له كۆتاییدا، هێڵێكی سنووردار بۆ ئه‌و زۆرانبازییه بێ مانایه دنرا و ئا‌مریكا دوای 82 ساڵ، ده‌وڵه‌تی عێڕاقی له‌ناوبرد و له‌سه‌ر سینییه‌كی زێڕین پێشكه‌شی ئێرانی كرد.
له 2003وه، باڵا ده‌ستی ئێران له عێڕاقدا، بۆته مایه‌ی مشت و مڕی جددی له‌ناو ده‌زگا ئاكادیمی و كارگێڕییه‌كانی ئامریكادا، زۆر قسه ده‌كرێ، به‌ڵام وه‌ڵامێكی ته‌واوی باوه‌ڕپێكراو نه‌هاتۆته گۆڕی كه وه‌ڵامی پرسیاری بۆ ئا‌مریكا وای كرد؟ بداته‌وه. ئه‌وی ڕاستی بێ زۆربه‌ی باسكاران و شاره‌زایان و سیاسه‌تمداران له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئا‌مریكا هه‌ڵه‌ی گه‌وره و كوشنده‌ی كرد كاتێك بێ به‌رنامه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی عێڕاقی ته‌سلیمی ئێران كرد، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ڕێكن كه بۆ ڕزگاركردنی عێڕاق له‌ژێر ده‌سته‌یی ئێران، ده‌بێ باجێكی گه‌وره‌تر بدا.
ئاسۆی به خۆداچوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئا‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه، زیاتر له شه‌ڕی 12 ڕۆژه‌ی ئیسڕائیل و ئێرانه‌وه ده‌ركه‌وت، گورزه‌كانی ئیسڕائیل و سنوورداركردنی هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له ناوچه‌كه‌دا، نزیك له په‌لوپۆكردن كه‌وتن. حه‌ماس له گیانه‌ڵادایه، حیزبوڵڵا خه‌ریكی ژانی له بارچوونی چه‌ك و جبه‌خانه و هێزه، سوریای فه‌رمانڕه‌وایانی نه‌ته‌وه‌په‌رستی شۆڤێنیی بنه‌ماڵه‌یی نه‌ما، ئه‌گه‌رچی ڕژێمی ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع نه‌یتوانیوه شه‌رعییه‌ت په‌یدا بكا، حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له په‌له‌قاژه‌دان، له هه‌مووی گرنگتر ئێران خراوه‌ته خراپترین دۆخی سیاسی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌یی، بۆیه ئه‌نجامی شه‌ڕی 12 ڕۆژه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ی بۆ ئا‌مریكا هێناوه‌ته مه‌یدان كه یا ئه‌وه‌تا عێڕاق به هه‌موو مانایه‌ك له‌ژێر چه‌پۆكی سیاسی، سه‌ربازی، ئابووری و كولتووری ویلایه‌تی فه‌قیھ ده‌ربێێنێ، یا ئه‌وتا عێڕاق دیسان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، هه‌ر كامێكیش له‌و دوو ئه‌گه‌ره په‌ێڕه‌و بكرێ، ئه‌گه‌ر ئا‌مریكا خۆی له مێژووی سیاسی و پێكهاته‌یی و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی عێڕاق به دووربگرێ، ئه‌وا دیسانه‌وه قوڕێكی خه‌ست بۆ خۆی و بۆ عێڕاقییه‌كان ده‌گرێته‌وه.
له ماوه‌ی 22 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی شیعه له عێڕاق، زۆر چاك ئه‌وه‌یان سه‌لماند، كه ئه‌هلی ڕێككه‌وتن و په‌یمان نیین، ئه‌هلی داد و گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌وتن نیین، باوه‌ڕیان به مافی نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له‌وانه كورد و ئایینی جیاواز نییه، له‌گه‌ڵ شارستانییه‌ت و مافی مرۆڤ و مافی ژنان، ئه‌رك و یه‌كسانیدا نیین، له‌گه‌ڵ خۆراكی ڕۆح و موسیقا و گۆرانی، قه‌ڵه‌می ئازاد و باوه‌ڕی ڕه‌خنه و به‌رۆك گرتنی گه‌نده‌ڵی به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه یه‌ك نایه‌نه‌وه.
ئه‌و ئامرازانه‌ی زیاتر عێڕاقیان به ئێرانه‌وه به‌ستووه و له گشتیان مه‌ترسیدارتره، بوون و مانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبیی شیعییه، ئه‌گه‌ر ئا‌مریكا بیه‌وێ عێڕاق ببێته شتێك سێبه‌ری ده‌وڵه‌تی به‌سه‌ره‌وه بێ، به‌ر له هه‌موو كارێك، ده‌بێ نه‌هێڵرێ هێزێكی دیكه‌ی پاسداران له عێڕاق دابمه‌زرێ، ئه‌میش به ڕێگانه‌دان به شه‌رعییه‌ت پێدانی له لایه‌ن په‌رله‌مانی زۆرینه‌ی شیعه له لایه‌ك، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌گه‌ر ئا‌مریكا ئه‌وه‌ی كرد، ئه‌وا تروسكه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته ڕژێمی عێڕاق، دوای ئه‌وه، ئه‌گه‌ر ئا‌مریكا به هاوكاری و به‌رنامه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد كه بیر له دۆزی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كورد بكاته‌وه، ئه‌وا ده‌شێ عێڕاق بكرێته وڵاتێكی سێ فیدرالی ڕاسته‌قینه‌ی وه‌ك سویسرا، نه‌ك وه‌ك ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه، ئه‌وه كه‌مترین شێوه‌ی بنیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی تازه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته سنووری جوگرافیایی هه‌ر یه‌ك له‌و فیدرالیانه به پشتگیری مێژوو، جوگرافیا و حه‌قیقه‌ت په‌یڕه‌و بكرێ، هه‌ڵبه‌ت له پێش هه‌موو شتێك‌دا، پێویسته سڕینه‌وه‌ی ئا‌سه‌واری هه‌موو غه‌دره سیاسییه مێژوویانه‌ی كه له كورد كراوه، لاببرێن، هه‌روه‌ها ناوچه‌ی ناكۆك و هه‌ڵگرتنی بۆ ڕۆژانی دواتر، ده‌بێته تاوان به حه‌قی كورد، دیاره ئه‌و ده‌می، پێكهاته‌كانی وڵاتێكی به‌و شێوه‌یه، ده‌توانن ڕوو له ئاشتی و ئاسووده‌یی بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، گۆڕینی ناوی عێڕاق بۆ مێسۆپۆتامیا بناغه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دیكه‌یه له كۆڵ ئه‌و ناوه ناجسنه‌ی عێڕاق ده‌بینه‌وه، ده‌نا له‌و قه‌واره‌یه‌دا كه ناونراوه عێڕاق و به فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عه‌قڵییه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و توندڕه‌و، ژیانی ئینسانانه و ئاشتیی پێكه‌وه ژیان، هه‌رگیز په‌یدا نابێ.
