سیانزە ساڵ بەس نییە؟

17 كاتژمێر لەمەوپێش
ئیسماعیل حەمە
کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان 13 ساڵە فەرمانڕەوایی دەکەن، مافی مرۆڤ، ڕاپۆرتەکانی گەندەڵی و بەهەدەردان، نزیکە لەسەدا سفر، ئەگەرچی زۆرێک لە هاووڵاتیان خاوەن چەکی خۆیانن، هەمان شێوە کوشتن و خۆکوشتن و ڕفاندن و هەڕەشە لەنزمترین ئاستدایە.
سەرەڕای ئەوەی زۆرترین کچ و کوڕی ناوچەکە خۆبەخشخانە لەناو ڕیزەکانی هێزەچەکدارەکاندان، بەڵام کێڵگەو مەزرای گوندەکان چۆڵ نەکراون و بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی الحدث، بەرهەمی دانەوێڵەو دەغڵ و دان، بەراورد بە پێنچ ساڵی ڕابردوو بۆ دەهێندە زیادی کردووە.
هەرچەند لەساڵی 2011 بەردەوام ناوچەکە نائارامەو لەژێر هەڕەشەی گروپەچەکدارە توندڕەوەکاندایەو تورکیا ئاژاوەگێڕی دروست دەکات، بەڵام کۆچی گەنجان و هەڵهاتن بۆ هەندەران بەڕادەیەکی بەرچاو کەم بوەتەوە و نەماوە.
ئینتیما بۆخاک و نیشتمان گەشتۆتە بەرزترین ئاست، لەپاش 10 ساڵ لەگرتنەدەستی دەسەڵات، ئیدارەکە توانیان ببنە خاوەنی دەستورێکی نوسراو، بەبەراورد بەدەستوری سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە، باشترین دەستورە کەمافی سەرجەم پێکهاتەو نەتەوەکانی تێدا ڕەچاو کرابێت.
تا ئێستا بەهیچ بیانویەک نەیانوتوە ئیدارەکەمان ساوایە و کاتی چاکسازی و خزمەتگوزاریمان نییە، بەمە دەوترێت فەرمانڕەوایی تەندروست و پێویستە چاوی لێبکرێت.
