بۆچی حکومەت وشکەساڵیی ڕاناگەیەنێت؟!

11 كاتژمێر لەمەوپێش




هونەر تۆفیق

٩٠  ساڵە لەم دۆخی وشکە ساڵی یە لە کوردستاندا رووینەداوە .

بەڵام حکومەت ئامادەنیە ڕایبگەیەنێت کەوشکە ساڵی یە و بیکاتە باری نائاسایی . تەنیا لە سلێمانیدا نزیکەی ٤٠ هەزار ماڵ ، زیاتر لە مانگێکە بێ ئاون . واتە سەرباری بێدەرامەتیەکەیان ، ئاویان بە کڕینیش دەست ناکەوێت .

هەڵبەتە ڕوونە ، حکومەت لەبەر ئەوەی پارەی نیە ، ناوێرێت وشکەساڵی ڕابگەیەنێت ، چونکە ئەوکاتە دەبێت بودجە بۆ دۆخی نەخوازراو تەرخان بکات ، ئاو بۆ ماڵە بێئاوەکان دابین بکات ، قەرەبووی جوتیارە زیان لێکەوتووەکان بکاتەوە ، بەخێرایی چارەسەر بدۆزێتەوە ..

چونکە خوا نەخواستە ئەم وشکە ساڵی یە ، ئەگەر ساڵی داهاتووش بەردەوامبێت ، ژیان لە هەرێمدا کۆتایی پێدێت . وەک دەستەوەستانی حکومەت لەهەر ئەرکێکی تر ! لەپێناو داهاتووی ژیان و مانەوەدا ، باشترەکۆمەڵگە خۆی شانبداتە بەر لێپرسراویەتی و میدیاکانیش هاوکاری هوشیارکردنەوەکەبن بە گوتنی راستی مەترسیەکە ...

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار