سایکۆپات کێیە؟

13 كاتژمێر لەمەوپێش



دانا هەڵەبجەیی

نەبوونی ڕاهینەری دەروونی و ژیان و خێزان و گەشەپێدانی خودیی مرۆڤ لە هەرێم، کارەساتی زیاتر ئەخوڵقێنێت.
کوردستان پڕبووە لە کوشتنی خوێنساردانە، ئەوەی لەم ماوەیە لە هەولێر و هەڵەبجە و گەرمیان و لە تەواوی هەرێمی کوردستان، ڕویداوە و ڕوو ئەدات. بەشێکی زۆری وەک کەڵەکەبوونی

تراومای منداڵیی و فشاری دەروونیی و و پەنگخواردنەوەی ئارەزووەکان و نەناسینی کەسایەتی سایکۆپات و سۆسیۆپاتە.
ئەم کەسایەتییە، کەسی سایکۆپات، کە بە ئاستەم پەشیمانبوون ئەزانێت، خاوەنی نەبوونی هاوسۆزییە، چاونەترسە، خاوەنی کارێزما و سۆزداری ڕووکەشە. ئەم تاکانە کاریزما و سۆزداری ڕووکەشی خۆیان بەکاردەهێنن بۆ دزەکردنە ناو گروپەکان و بە ئامانجگرتنی ئەوانی تر و ئیستغلالکردنیان بۆ قازانجی کەسیی خۆیان. ئەم تاکانە بە شێوەیەکی زیرەکانە حساب و مامەڵە دەکەن بۆ ئەوەی ئەو شتانەی کە دەیانەوێت بەدەستی بهێنن. ئەگەر کارێکی نایاسایی بکەن، ئەوا بە یاسا ناگیرێن و دادگایی ناکرێن. نەخۆشی دەروونی هەمیشە توندوتیژی نییە و کەم کەسیش لە ڕێگەی توندوتیژیەوە ئەوەی دەیەوێت بەدەستی بهێنێت. بەڵام سایکۆپات لە کۆتایدا توندوتیژی خێزانی و کوشتن، وەک ئاکارێکی دەروونی  شاراوەی خۆی، نیشان دەدەن.

هەندێك لە خەسڵەت و نیشانەکانی، کە لەوانەیە لە ژیانماندا هەستمان بەو جۆرە کەسانە کردبێت؛

کەسێک کە تایبەتمەندە بە فریودان و درۆکردن و دەستکاری و ساختەکردن و بێ ویژدان و نەبوونی هاوسۆزی و هەندێکجاریش ڕەفتاری شەڕانگێزی.
هەست بە تاوانباری و ترس و دڵەڕاوکێ ناکات.
ئەوانی تر وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی سەیر دەکات.

لە سزادان فێر نابێت و عیبرەت وەرناگرێت، دووبارەکردنەوەی هەڵە ئاساییە بۆیان وەک تەڵاق و شکاندنی بەرامبەر و گۆڕینی هاوڕێ.

ئەمانە کێن و چۆن دەناسرێنەوە؛
هەموویان تاوانبار نین؛ هەندێکیان لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە سەرکەوتوون (بەڕێوەبەر، پارێزەر، سیاسەتمەدار).
رێگاکانی خۆپاراستن و ڕووبەڕووبوونەوە*

تێگەیشتنی خێرا لە نیشانەکانیان.
دوورکەوتنەوە لە پەیوەندی قووڵ لەگەڵیان.
- هەوڵی چاککردنیان مەدە. چونکە دان بەوەدا نانێن کە هەڵەن، تا بۆیانبکرێت بەرامبەر تاوانبار ئەکەن.

بە چەند خاڵێکی گرنگ دەتوانرێت پێناسە بکرێت:
١- بێ‌هەست و بێ‌ ویژدان – هەست بە گوناه و تاوان یان پەشیمانی، بەرامبەر کارە زیانبەخش و یان دژایەتییەکانی بۆ کەسانی تر  ناکات.

 ٢- هاوسەنگی هەست و دەنگ – دەتوانێت ڕووبەڕوو قسە بکات بە نەرمی و جازبیەتی تایبەتی، بێ ئەوەی بزانرێت کە بێبەزییەک لە پشتەوەی ئەم کەسە هەیە.
٣- درۆ و فریو – زۆرجار بە ئامانج درۆ ئەکات یان کەسان دەفریوێنێت، بە بێ ئەوەی هەست بە درۆ و فێڵەکەی بکرێت.

 ٤- بێ‌هەستی و بێ درککردن -
توانا و ئامادەیی  زۆری تێدایە بۆ زیانمەندکردن و ئازاردانی هەست و دڵی کەسانی تر، بە خوێن ساردی و بەبێ پەشیمانی.
٥- خۆویست و خۆپەرست – هەمیشە خۆی لە سەرەوەی خەڵک ئەبنێت و خۆی بە سەنتەر ئەزانێ بۆ سوود و بەرژەوەندییەکانی خۆی.

٦- هەیەجانچی و وروژێنەر– زۆرجار دەستئەداتە کاری وروژێنەر و هەیەجانئاسای خەیاڵاوی، بەبێ بیرکردنەوە لە ئەنجامی درێژخایەنی ئەو کردەوەیەی.
 ٧- بێ‌ ئەرکی و بێ‌ بەرپرسیارەتی – ناچێتە بژێر بەرپرسایەتی کارەکان و ئەرکەکانی خۆی.
هەتا ئەتوانی لێی دوورکەوە و هەوڵی گۆڕان و چاککردنی لەگەڵدا مەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار