هەڵبژاردنی پڕ قەیران

9 كاتژمێر لەمەوپێش
سەردار قادر
لە مانگی یانزەدا بریارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتیمانی عیراق بکریت، لە بارودۆخیکی پر قەیراناوی ئەم هەڵبژاردنە بریارە بکریت.
کۆی پیکهاتەکانی کۆمەڵگەی عیراقی لەو پەری گرفت و ناتەباییدا بەرەو ئەم هەڵبژاردنە ئەرۆن .
ماڵی شیعە لە نیو خۆیدا لیکترازانی گەورەی پیوە دیارە ، بە تایبەت دوای شەری نیوان ئیران و ئیسرائیل !!
لە ئیستا گرفتی گەورە هەیە بە تایبەت بەری کردنی یاسایەک بۆ حەشدی شەعبی، بزاوتی سەدری رایگەیاندوە کە بەشداری هەڵبژاردن ناکات واتە شەقامیکی گرگرتوو بۆ دوای هەڵبژاردن بوونی نا جۆری لە کاری داهاتوو، لایەک تەواو پەیوەستی گۆشە نیگای ئیرانیە و لایەکی تر لە ماڵی شیعە وەک بزاوتیکی لیبرال ئەیەویت دەرکەویت و ئاستی ململانیەکان کەم بکاتەوە .
ماڵی شیعە بە بەش بوونەوە دینە هەڵبژاردن ئەوەی وون ئەبیت تیزی تەوافوقە کە زۆر جار ئەم تێزە کۆی کردبنەوە.
ماڵی سونە وەک چۆن هەمیشە بەش بوونی پیوە دیار بووە ئیستا زۆر لە جاران زیاتربەش بوون هەیە ، هەردوو سەرکردەی دیاریان وەک حەلبوسی و خەمیس خەنجەر ئەوەندەی ململانی ی خۆیان هەیە ئەوەندە دوای داواکاری ماڵی سونە ناکەون ،حەلبوسی هەڵبژاردن دوا مەنزڵگای تۆڵە کردنەوەی کەنار خستنەکەیەتی ،مالی سونە تاکە فاکتەری هیز کە لای ببیت سورانەوەیەتی لەگەل فاکتەری ئیقلیمی و ئەو هیزانەی کە چەکدارن وخاوەن هەرەشەی درۆنن بۆ زۆر لا .
مالی کوردی لە هەردوو پیکهاتە زیاتر ویرانی پیوە دیارە!!!
زۆرینەی زەوی کوردستانی لە دەست داوە، کە دەنگی ئەو ناوچانە جاریکی تر نابیتە خالی بەهیز بۆ کورسی هینان ، لە ناو هەریمدا ململانیی گەورە هەیە لە نیوان هەردوو هیزی بالادەست ، هەڵبژاردنی عێراق مەنزڵگایە بۆ دەست شکانەوەی یەکتر ؟؟
قەیرانیکی گەورە لەگەل حکومەتی عیراق و نەهاتنی موچە نەبووە هاو خیتابی نیوان ئەو دوو لایەنەی دەسەڵات بە دەرئەنجام تاکی کوردی بووە قوربانی.
کورد لە ژیر فشاریکی گەورەی ئیرانی و تورکیدایە ئەمەش وای کردوە کە خیتابی شەرمنانەی هەبیت .
ئۆپۆزسیۆنی کوردی بە هەمان شیوەی هیزەکانی دەسەڵات پەرتاوازەو خاوەن خەونی پرتەقاڵیە و دوور لە واقیع .
نە توانیان لیستی هاوبەش دروست کەن و نە دوای هەڵبژاردن کوالیسۆنیک کۆیان ئەکاتەوە، لە هەریم توشی بی هیوایی بوون کە هەلبژاردن پەرلەمانی کوردستان هەڵبژاردنی دیزایین کراوە و مەنزڵگانەبوو بۆ هە وڵدانیان ، ئیستابە تەمای مەنزڵگایەکی ترن کە نازانریت لەویش هەڵبژاردنی دیزایین کراو ئەگەری روودانی هەیە یان نا ؟؟؟
هیزیکی گەورەی وەک گۆران بە هۆی ململانێی هەردوو باڵەکەیەوەو کیشەی کۆنفرانس و مۆلەتەکەیان بەشداری ناکەن وە تا ئیستا دیار نیە دەنگیان بۆ کێ ئەبیت ؟؟
ئایا مێژووی هاوبەشی نیوان گۆران و رەوتی هەڵویست دەروازەیە بۆ خیتابی هاوبەش و کۆکردنەوەی دەنگەکانیان ؟؟؟
لەم هەموو قەیرانە خەڵکی کوردستان و مووچە خۆران بەگیرفانی بەتاڵەوە چۆن ئەچن بۆ دەنگدان ؟؟
چ هیوایەک چ ئومێدیک وا ئەکات دەنگدەری کوردی بەشداری بکات ؟؟
هەموو ئەمانە چاوەریی لیستەکانە کە وەڵامیان بۆ تاکی کوردی چیە.
