قەیرانی کوبا و ئۆکرانیا، ڕووسەکان کۆڵ نادەن!
.jpeg)
5 كاتژمێر لەمەوپێش
شوان سدیق
لە نێوان ئەمریکاو ڕووسیا ڕووبەڕووبونەوەی چەکداری ڕووی نەداوە، تەنیا گرژی سیاسی، ئابووری و شەڕی نوێنەرایەتی کردن بووە.
لەمێژووی جەنگی ساردی نێوان ڕووسیاو ئەمریکا پاش جەنگی جیهانی دووەم و دابەشبوونی جیهان بەسەر چەند بلۆکێکی جیاواز و دیارترینیان بلۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی و یەکێتی سۆڤیەت و هاوپەیمانەکانی.
لە نێوان ئەم دوو سەرکردایەتیەی شەڕی سارد دووجار هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی هاتۆتە ئاراوە.
بەڵام جاری یەکەم بەدانیشتن و گفتوگۆی نێوان هەردوولا گرژیەکان کەم کرانەوەو جاری دووەمیش کەقۆناغی ئەمڕۆیە هێشتا قەیرانی نێوان ئەم دوو
وڵاتە خاو نەبۆتەوە، ئەویش قەیرانی ئۆکرانیایە.
ڕووسیا زۆرترین کڵاوەی ئەتۆمی هەیە لە جیهان، دوای ئەویش ئەمەریکایە 3,800 کڵاوەی ئەتۆمی چالاکی هەیە. لەبەرامبەریش ڕووسیا دێت 4309 کڵاوەی ئەتۆمی هەیە.
لەمێژووی گرژی و ئاڵۆزیەکانی جیهان، یەکێک لەو قەیرانانەی بەرۆکی جیهانی گرت خەریکبوو جەنگێکی گەورە بەرپا ببێ قەیرانی کوبایە.
قەیرانی جێگیرکردنی مووشەکی ڕووسی لە کوبا لە ساڵی ١٩٦٢، بەهۆی دانانی بنکەی مووشەکی سۆڤیەت لە کوبا. ئەم ڕووداوە دوای هاوپەیمانی کوبا لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت ڕوویدا.
پاشان مەترسییەکی گەورەی بۆ سەر ئەمریکا دروستکرد و جیهانی گەیاندە لێواری ئەگەری شەڕی ئەتۆمی.
دانانی مووشەکی ئەتۆمی یەکێتی سۆڤیەت، بە سەرکردایەتی خرۆشۆف هەستا بە جێگیرکردنی مووشەکی ئەتۆمی لە دوورگەیەکی کوبی کە تەنیا ٩٠ میل لە کەناراوەکانی فلۆریدای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە دووربوو.
جێگرکردنی مووشەکی ڕووسی لە کوبا پاش ئەوەهات ساڵی ١٩٥٩ شۆڕشگێڕانی کوبی بەسەرۆکایەتی فیدڵ کاسترۆ ڕژێمی کوبایان ڕووخاندو سیستەمێکی کۆمۆنیستی وەکو هاوپەیمانی ڕووسیایان لەوڵاتەکەیان دامەزراند ئەوەش نیگەرانی ئەمریکای لێ کەوتەوە.
ئەمریکا دەیویست کوبای نوێ بڕوخێنێ و سۆڤیەت پشتیوانی دەکرد بۆیە ڕووسیا موشەکی لە کوبا جێگیرکرد. سەرئەنجام ڕووسیا بەسەرۆکایەتی خرۆشۆف و ئەمریکا بەسەرۆکایەتی جۆن کەنەدی ڕێکەوتن سۆڤیەت مووشەکەکانی بکشێنێتەوە.
ئەمریکاش واز لە دەسەڵاتی نوێی کۆمۆنیستی کوبی بەسەرۆکایەتی کاسترۆ بهێنێت!
ساڵی ٢٠٢٢ بەتەواوی ململانێی ڕووسیاو ئۆکرانیا تەقیەوەو ڕووسیا هێرشیکردە سەر ئۆکرانیا.
ئامانجی ئۆکرانیا وڵاتێکی دیموکراسی و دەستورێکی مەدەنی و ئەندام لە یەکێتی ئەوروپاو ئەندام بێ لە ڕیزی ڕێکخراوی ناتۆ بەسەرۆکایەتی ئەمریکا.
ئەم هەنگاوانەی ئۆکرانیا، ڕووسیای تووڕەکردوەو مۆسکۆ نایەوێ هاوسێیەکی گەورەی هەبێ ئەندامی ناتۆ و ئەندامی یەکێتی ئەوروپابێت.
لە شەڕی سێ ساڵەی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ ئاماری تەواو بەردەست نیە، بەڵام قەبارەى زیانە گیانی و ئابوورییەکانی هەردوو وڵات زۆرن.
کوژراوانی ئۆکرانیا زیاتر لە ٩٠ هەزار کەس دەبێت.
کوژراو و بریندارانی روسیاش دەگوترێت نزیکەی بە ٨٠٠ هەزار کەس دەبێت.
هەروەها نزیکەی حەفت ملیۆن هاوڵاتی ئۆکرانیش ئاوارەی ناوخۆ و وڵاتانی ئەوروپا بوونە.
بێوگومان زیانی ئابووری ئەم جەنگە تەنیا ڕووسیاو ئۆکرانیا نیە ئەوروپاشی گرتۆتەوەو هەڵئاوسانی ئابووری بەهۆی سوتەمەنی و دانەوێڵە زۆرن.
ئەگەر باس لە دوولایەنی شەڕەکە بکەین ئۆکرانیا لەسەرەتای شەڕەکەوە نزکەی ٥٠٠ ملیار دۆلاری خەرج کردووە، ئەوروپاو ئەمریکا هاوکاریان کردوە، ڕووسیاش ٤٠٪ بودجەی وڵاتەی بۆ ئەم شەڕە تەرخانکردوە.
بۆکۆتایی بەو شەڕە، ڕۆژی هەیینی ١٥ی ئاب ڕووسیاو ئەمریکا بەسەرۆکایەتی ترامپ و پۆتین لەناوچەی ئەلاسکای ئەمریکا کۆبوونەوە، هێشتە ئەنجامی نەبووەو دەبێ بەردەوامبن.
- ئایە ڕووسیا بەتەواوی لەئۆکرانیا ١٨٪ی خاکەکەی دەکشێتەوەو دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی پێش شەڕو لێدەگەڕێ ئۆکرانیا ببێتە بەشێک لەیەکێتی ئەوروپاو ئەندامی ناتۆ؟
- ئایە ئەمریکا بەڵێن بەڕووسیا دەدات ئۆکرانیا نەیەتە نێو ناتۆ و بەشێک نەبێت لەپرۆژەی یەکێتی ئەوروپا؟
- ئایا وڵاتانی ئەوروپا دەست لە ئۆکرانیا هەڵدەگرن و شوێن بەرژەوەندیەکانی ئەمریکاو ڕووسیا دەکەون؟!
