به‌شیعه‌كردنی ناوچه‌كانی سونه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه

8 كاتژمێر لەمەوپێش
دابان جەبار حەسەن
له دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوی عێراق له 2003 ئیران هیچ هه‌لێكی بۆ فراوانكردن و سه‌پاندنی هه‌ژمونی خۆی له عێراقدا له ده‌ست نه‌داوه وه زۆرجار به په‌رۆشه‌وه كاری بۆ كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخێك له عێراق دروست بكات كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی بكات، سێ ڕووداو ده‌كرێ وه‌كو فاكته‌ری سه‌ره‌كی بۆ به‌هێزبونی پێگه‌ی ئێران له عێراق لێكبدرێته‌وه ئه‌وانیش: ڕوخانی ڕژێمی پێشوی عێراق له ساڵی 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له ساڵی 2011 له كۆتایدا سه‌رهه‌ڵدانی رێكخراوی داعش له 2014.
ڕوخانی ڕژێمی عێراق روداوێكی مێژوی بوو بۆ ئێران به‌هۆی دوژمنایه‌تی له مێژینه‌ی نێوانیان دیارترینیان جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوانیان بوو. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ پێیان وابوو ئه‌مریكا عێراقی له‌سه‌ر سینیه‌ك ئاڵتون پێشكه‌ش به ئێران كردوه.له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس بۆ یه‌كه‌م جارعێراق بو به یه‌كه‌م وڵات كه له‌لایه‌ن پێكهاته‌یه‌كی شیعیه‌وه به‌ڕێوه ببرێت له دوای ڕوخانی فه‌رمانڕه‌وای فاتمیه‌كانه‌وه له میسر له ساڵی 1171.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شیعه‌كانی عێراق نه‌یان توانی سه‌ركه‌وتوبن له هاوبه‌شیپێكردنی ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته‌ی سوننه و كورد له حكومه‌تدا. ئێران ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه بۆ به‌هێز كردنی پێگه‌ی خۆی له عێراق و دامه‌زراندنی تۆڕێكی په‌یوه‌ندی فراوان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا و مه‌رجه‌عه شیعیه‌كانی عێراق.
ئه‌مه سه‌ره‌رای سه‌ردانی به‌رده‌وامی سه‌رۆك و به‌رپرسه باڵاكانی عێراق بۆ ئێران و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ندێك پرسی گرنگ له‌ناویشیاندا ئاسایشی سنوره‌كان و پڕۆژه‌ی و‌زەی هاوبه‌ش له نێوانیاندا.
ئه‌م په‌یوه‌ندیانه ڕیگه خۆشكه‌ر بوون بۆئه‌وه‌ی بازرگانه ئێرانیه‌كان بێنه عێراق و وه به‌رهێنان بكه‌ن به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی باشوور كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی شیعه مه‌زهه‌بن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێران دروستبونی بۆشایی ئه‌منی له عێراقدا قۆسته‌وه دوای ئه‌وه‌ی حاكمی كاتی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی بو عێراق پۆڵبریمه‌ر بڕیاریدا به‌سه‌ر له‌به‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپا و هێزه سه‌ربازیه‌كانی ڕژێمی پێشوی عێراق و دوباره بنیاتنانه‌وه‌ی سوپای عێراق ئێران و پێكهاته‌ی شیعه‌ی عێراق ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ڕێژه‌ی هاوڵاتی شیعه مه‌زهه‌ب له سوپادا هه‌بێت و زۆربه‌ی فه‌رمانده سوننه‌كان له‌ڕیزی سوپای عێراق دوورخرانه‌وه‌و تۆمه‌تی به‌عسیبوونیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. له‌لایه‌كی تره‌وه تاران پڕۆژه‌ی تایبه‌ت و ستراتیجی ته‌واوی هه‌بوو بۆ به‌غدا و ناوچه‌كانی تری عێراق به تایبه‌ت له باشور و ناوچه شیعه نشینه‌كان.
ده‌كرێت ئامانجی ئێران له عێراق كورت بكه‌ینه‌وه له‌لاواز كردن و كۆسپ دروستكردن له به‌رده‌م پڕۆژه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و فشاردروستكردن له‌سه‌ر سه‌ركرده عێراقیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ناچاربكه‌ن به‌زوترین كات عێراق جی بهێڵن.
ئێران لێره‌دا سودی له بریكاره‌كانی وه‌رگرتن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، تا له دواجارئه‌مریكا هێزه‌كانی له عێراق له ساڵی 2011 كشانده‌وه. له‌ساڵی 2017 ڕیكس تیله‌رسۆن وه‌زیری پێشوی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند:میلیشیاكانی ئێران له عێراق پێویسته بچنه ماڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی عێراقیه‌كان خۆیان كۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ری ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا حه‌یده‌رعه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق وتی:ئه‌و هێزانه عێراقین و پڕۆكسی ئێران نین،كاركردنی تاران له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپانه‌دا له عێراق مێژویه‌كی درێژی هه‌یه ته‌نانه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ نمونه ڕێكخراوی به‌در له بنه‌ڕه‌تدا له ساڵی 1982 له ئێران بە سه‌رپه‌رشتی ئێران دروست بوه له ماوه‌ی نێوان ساڵانی جه‌نگی عێراق و ئێران‌دا وه‌كو باڵی سه‌ربازی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق.گروپه‌كانی تر وه‌كو كه تائیبی حزبوڵڵا و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و ئه‌وانی تر له دوای ساڵی 2003 ه‌وه ده‌ركه‌وتن به یارمه‌تی ئێران تاران ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوه له ڕیكخستنی ئه‌م گروپانه‌دا و به‌كرداریش توانیوێتی هه‌ژمون و كاریگه‌ری خۆی له كایه‌ی سیاسی و سه‌ربازی عێراق له ڕێگه‌ی ئه‌م گروپانه‌وه به‌هێز بكات.
ئێران بۆ لاواز كردنی هه‌ژمونی ئه‌مریكا له عێراق سودی له‌م گروپه شیعیانه وه‌رگرتوه وه ئه‌مریكا له ساڵی 2003ه‌وه له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی ئه‌م گروپانه‌دا ڕاهاتوه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 44 گروپ ده‌بێت كه ئه‌م گروپانه له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌وه به یاسایی كراوان و لەناو داموده‌زگاكانی عێراقدان و لێدان له‌م گروپانه ئاسانین چو‌نكه ڕه‌گ و ڕیشه‌یان له ده‌زگا یاسای و سیاسی و ئیدارێكانی ده‌وڵه‌تدان. وه ئه‌مریكا له ساڵی 2003 توانایه‌كی ماددی و مرۆی زۆری له عێراقدا سه‌رف كردووه بۆیه به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری عێراق نابێت.
ئه‌مریكا له عێراقدا توشی گێژاوێك بوه ئاسان نیه بۆی كه گۆڕانكاریه‌كی ئه‌تۆ له‌بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی ڕوینه‌داوه بگره خراپتریش بووه ئه‌مه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و هه‌موو یارمه‌تیه دارای و بوجه زه‌به‌لاحه‌ی كه عێراق له ساڵانی پێشوو هه‌ی بووه. ئه‌مریكا له‌م دۆخه‌ی عێراق نیگه‌رانه كه ئێران و گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران تاوانبار ده‌كات له دۆخی چه‌ق به‌ستوی عێراق و هه‌روه‌ها دروستكردنی گرفت له‌به‌رده‌م ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
له سیاسه‌تی ئه‌مریكادا نیه ڕاسته‌وخۆ په‌لاماری ئێران بدات نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوێرێت به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران خزمه‌تی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌و كێشمه كێشمه‌ی ئێران و ئه‌مریكاش له‌سه‌ر پاوانخوازی و ده‌سه‌ڵاتی زیاتره له ناوچه‌كه‌دا و به‌تایبه‌ت له كه‌نداودا. له‌یه‌ك حاڵه‌تدا به‌ره‌و ڕوو ده‌سته‌ئێخه‌ی یه‌كتر ده‌بن ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی جدی له‌سه‌ربونیان هه‌بێت بۆ ئێران ترسی ڕوخانی ڕژێمه‌كه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌مریكاش به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتیجیه‌كه‌ی له ناوچه‌كه‌دا.
ساڵی 2003 كاتێك ئه‌مریكا عێراقی داگیركرد پارێزه‌رێك و ئه‌كادیمیستێكی گه‌نجی 32 ساڵه‌یان ڕاسپارد به‌ناوی نوح فیڵدمان تاكو نه‌خشه‌ی سیاسی دوای ڕوخانی به‌عس دابڕێژێ پلانی نوح فیڵدمان ئه‌وه بو كه شیعه‌ی عێراقی بكه‌ن به گژ ئێران‌دا وه‌ك ده‌زانین له‌مه‌دا شكستیان هێنا، به‌ڵام ئه‌مریكا له شتێكی تردا سه‌ركه‌وتو بوو ئه‌ویش ڕوخانی هه‌مو ڕەفه‌یه‌كی ئابوری و سیاسی و سه‌ربازی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌رهه‌نگی و ئیداره‌ی و مه‌ده‌نی و شارستانی عێراق له‌نێو دانی شكاندنی شكۆی ئه‌و وڵاته.ئه‌مریكا عێراقی داگیركرد به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ته‌سلیم به ئێران كرا. عێراق نەوەک هەر بوو بە جێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بێڕكابه‌ری ئێران بگره بوه ئێرانی دووه‌م له ڕوی سیاسی و ئاینی و فه‌رهه‌نگیه‌وه.

