جیهان لەدوای کۆبونەوەکەی شەنگهای!

9 كاتژمێر لەمەوپێش



خەبات کوردە

لە کۆتا ڕۆژی کۆنفڕانسەکە بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە کیم جون ئون لە ڕیزی پێشەوە شان بە شانی پۆتین و سەرۆکی چین دەرکەوت ،
هەیاران بۆ ئەو گرنگیە بە سەرۆکی کۆریای باکور درا ؟
ئەردۆگان بە دەستی بەتاڵ گەڕایەوە و تورکیا وەکو ئەندامێک لە هاوپەیمانیەکە وەرنەگیرا .

دوور نیە هێڵی بازرگانی ئاوریشمی چینی و هیندیش شکست نەهێنێ چونکە سەرۆکی هیندستان ، دۆناڵد تڕەمپی بە درۆزن وەسف کرد .
مەسعود پزیشکیان پاڵپشتی سیاسی و سەربازی لە هاوپەیمانیەکە بە دەست نەهێنا دژی ئەمەریکا و ئیسڕائیل .
فلادیمێر پۆتین دوای گەڕانەوەی بۆ مۆسکۆ خۆی گیڤ کردەوە و ڕایگەیاند ئەگەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکڕانیا ئاشتی دەوێ با بێتە مۆسکۆ و کڕنوشمان بۆ بەرێ .

بیلا ڕوسیا تاکە دەوڵەتە کە زۆرترین پەتاتە بەرهەم دەهێنێ گەیشتە ئەندامیەتی و لە ئەردۆگان زیاتر ڕێزی لێگیرا .
هەر دوای تەواو بوونی کۆبونەوەکەی شەنگهای بە قودرەتی قادر یادی ٧٥ ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی چین بوو و سەربازانی چینیش هێز و چەکی تازەی پێشکەوتویان نمایش کرد و کۆمەڵێ ساڕوخ و دڕۆن و فڕۆکە و چەکی پێشکەوتویان پێشانی جیهاندا .

شی جین پینگی سەرۆکی چینیش ڕایگەیاند لەو یادەدا نمایشکردنی چەکە تازەکانمان بۆ هاوسەنگی شەڕ و ئاشتیە پێکەوە .
چەلەحانێی تورکیا و ئیسڕائیل ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو لە هەڵچونە و چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا ڕەتڵێکی کەرەستەی سەربازی تورک لە ناو خاکی سوریا دوچاری هێرشی فڕۆکە و دڕۆنەکانی ئیسڕائیل بۆوە .

نا ئارامیەکانی ئەمەریکا و فەنزوەیلا گەشتۆتە لوتکە و ئەمەریکا دوو پاپۆڕی جەنگی گەورە و کاریگەری گەیاندە کەناراوەکانی فەنزوەیلا .
هەر یەکە لە ئەردۆگان و باخچەلی هێرشی توندیان کردە سەر ئیسڕائیل و کوردیان بە برای خۆیان ناساند .
لە ئیمڕاڵیشەوە ئاپۆ دەڵێ چەکی شەڕڤانان هێڵی سورە .

بەزمی موچە دێت و نەوت دەڕواش لە نێوان هەولێر و بەغدا وەکو گوریس ڕاکێشانەکە درێژەی هەیە و ئیسڕائیلیش بەبێ دەنگی کەوتۆتە گیانی پاسدارە پلە باڵاکانی ناو عێڕاق و شیعەش دەمی خۆیان توند بەستوە و هەر باسیشی ناکەن .
هێزە سەربازیەکانی ئەمەریکا عێڕاق و هەرێم بەجێدەهێڵن ، بۆتە بنێشتە خۆشەی سەر زاری برسی و بێ موچەکانی هەرێم .
لە ناو تورکیاش وەزعەکە شڕە و ئەردۆگان خەریکە حیزبەکەی ئەتاتورک پەرت و بڵاو دەکا و داواکاری گشتی ئەستەمبوڵیش بە خەنجەر کوژرا .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار