مەلابەختيار: هەشت جار هەوڵی كوشتنم دراوە

کاتژمێرێک لەمەوپێش
مەلابەخیتار دەڵێت: هاوڕێكانم هەوڵیاندا بە ژەهر لەناوبەرم، ئەوەش بە هەشتەمین هەوڵی كوشتنی ناودەبات.
مەلابەختیار، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "الشرقیە نیوز" وتی: بەداخەوە هاوڕێكانم هەوڵی كوشتنیان دام بە ژەهرێك كە كاریگەرییەكەی بۆ ماوەی (6) مانگ بەردەوام دەبێت، وتیشی: نامەوێت بچمە ناو وردەكاری ئەو باسە، بەڵام بەدڵنیایی كاتێكی گونجاو هەڵدەبژێرم بۆ قسەكردن لەسەر وردەكاری ئەو پرسە.
لەبارەی چۆنیەتی ئاشكراكردنی ئەو پرسە رایگەیاند: كەسێكى خاوەن ویژدان لەناو ئەو دامەزراوەیەی كە تاوانەكەیان ئەنجامدا، ئاماژەی دابوو بە هاوڕێیەكم لە لەندەن، لەوێوە پیانوتم پشكنين بكە دۆخەت زۆر مەترسیدارە، جارێك دووجار فەرامۆشمكرد، بۆ جاری سێیەم زۆریان لێكردم ناچاربووم گەشت بۆ عەممان بكەم .
پادشای ئودرون زۆر هاوكاری كردین و بەزووترین كات پشكینینی تەواویان بۆ كردم و ئەنجامەكەیان دامەوەو وتیان بڕۆ ئەڵمانیاو خۆت چارەسەر بكە، دۆخت مەترسیدارە، ئێمە داتوانین تەنها دوو هەفتە كاریگەری ئەو ژەهرە لە جەستەو خوێنتا رابگرین، چوم بۆ ئەڵمانیا و لە نەخۆشخانە (19) رۆژ لە ژووری نەشتەرگەری بووم و باڵیۆزی عێراق راپۆرتی وردی لەبارەی تەندروستیم و نەشتەرگەرییەكەم بۆ وەزارەتی دەرەوە نوسیوە، وتیان ئەو ژەهرە دوای (6) مانگ دەتكوژێت.

