مەلا بەختیار: یەكێتی كۆچی دوایی كردووە

2 كاتژمێر لەمەوپێش
مەلا بەختیار دەڵێت: یەکێتی کۆچی دوایی کردووە، لە هەڵبژاردنی پێشوی پەرلەمان رەوایەتی جەماوەریی بۆ (2%)دابەزیوە، چونکە لە سلێمانی تەنها (2%)ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.
مەلابەختیار، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی "الشرقیة نیوز" ئاماژەی بەوەكرد: یەكێتی توانیویەتی هەژمونی بەرچاوی خۆی لە حکومەتی هەرێم و ناوەندیدا بپارێزێت، بەهۆی ئەوەی خاوەنی هێزی چەکداری حزبیە، بەوتەی ئەو، ئەوەش یەکێکە لە ئاستەنگەکانی لە ڕێگەی تەواوکردنی قۆناغی دیموکراسی لە عێراق و کوردستاندا.
مەلابە ختیار، لە بەشێكی ترە قسەكانیدا وتی: دوای هەڵبژاردنی داهاتوو نە پەرلەمانی بەغدادو نە پەرلەمانی کوردستان ناتوانن کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکەن، هەرکەسێکيش باوەڕی بەوە هەبێت کە ئەو دوو پەرلەمانە دەتوانن ئەو کێشانە چارەسەر بکەن، لە دۆخی خەیاڵی دیموکراسیدا دەژی، تەنانەت رەوایەتی هەڵبژاردنیش بەرەو دابەزین دەچێت و رێژەی بایکۆت لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا گەیشتووەتە (88%)
مەلا بەختیار پێیوایە ئێستا دۆخەکە زۆر گۆڕاوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە دوایین هەڵبژاردن، یەکێتی 2%ـی دەنگەکانی لە سلێمانی بەدەستهێنا، پێشموایە "ئێستا دۆخەکە زۆر خراپترە خودا لێیان خۆش بێت"، ئێستا خەڵکی متمانەی زۆر کەمبووەتەوە لەو دۆخە سیاسییەی لە کوردستان هەیە، نەک تەنیا لە یەکێتی، بەڵام لە سلێمانی کێشەکان زۆرترن.
لەبارەی داهاتووی حیزبەکە مەلا بەختیار ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە دوای هەشتاکانەوە تاوەکو ئێستا ئێمە ڕووبەڕووی چەندین کێشە بووینەتەوە، دوای ڕێکخستنەوەی نێوماڵی یەکێتی و دوای کۆنگرەی چوارەم پێموایە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک حیزبێکی دیموکرات و چەپ کە بڕوای گۆڕانکاری و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی هەبێت هەر لە دوای کۆنگرەی چوارەمەوە تاوەکو ئێستا دۆخەکە لە خراپەوە بەرەو خراپتر ڕۆیشتووە.
لەبارەی هۆکاری دابڕانیشی لە یەکێتی، مەلا بەختیار هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، ئەو یەکێتییەی ئێستا ئەو یەکێتییەی جاران نەماوە کە من تێیدا خەباتم کرد، هەم لە ڕووی فیکری و هەم سیاسی و ڕێکخستنەوە، هاوکات جۆری سەکردایەتییەکەی، ئێستا وەک خۆی نەماوە.

