نێچیرڤان بارزانی و مەندەلاوی کێشەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکەن

2 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە، جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئەیلوولی 2025 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە کرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا دۆخی گشتیی عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کراون.
دەقى ڕاگەیەندراوەکە..
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/9/22 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له به‌ڕێز محسن مه‌نده‌لاوى، جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له به‌ڕێزان جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى گشتيى عێراق، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، كار و به‌رنامه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق، به‌تايبه‌تى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان كرده‌وه كه له به‌رژه‌وه‌نديى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و پێشكه‌وتنيدايه.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌سايه‌تى و لايه‌نانه‌ى كرد كه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پشتيوانيى خۆى بۆ هه‌وڵه‌كان و لێكگه‌يشتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ ده‌رباره‌ى پرسى شايسته داراييیه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و باسيان له ئاماده‌كارييه‌كان كرد. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا بره‌ودانيان به پرۆسه‌ى ديموكراسى به پێويست و گرنگ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات له قه‌ڵه‌م دا.
گرنگيى كارى هاوبه‌ش و هاريكاريى نێوان پێكهاته و لايه‌نه سياسييه‌كانى وڵات و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
