هەرزەکار و پلاتفۆرمی سناپ

3 كاتژمێر لەمەوپێش



دکتۆر دیلمان ئازاد خۆشناو
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی پزیشکی هەولێر

بەپێی پسپۆرییەکەم کە تایبەتە بە مامەڵەکردن لەگەل کێشە گەورەکان لە کۆمەڵگا دەتوانم بڵێم ڕێژەی هەرە زۆری کێشەکانی هەرزەکاران لە پلاتفۆرمی (سناپ) دەست پێدەکات وکێشەی گەورەو ئاڵۆزی لەدوا دێت .ئەوەش لە ئەنجامی بێ ئاگایی دایک و باوکەکەیە چ لە ڕووی مامەڵەکردن ڵەگەڵ ئەو هەرزەکارە یان نەبوونی هۆشیاری دایک و باوک،ئینجا وەرن با کۆمەڵە خاڵێکی چارەسەرتان پێ بڵێم کە ئەو خاڵانە خاڵی زانستی و ڕاست و تەندروستن کە توێژینەوەکان ئامەژیان پێکردووە بۆ چارەسەری کێشەی هەرزەکار:

١- بیرت بیت پەروەردەکردن هونەرە نەک هاوار و توندڕەوی،

هەر لە منداڵییەوە فێری منداڵەکەت بکە کە ڕاست چییە و هەڵە چییە،بەتایبەتی هەرزەکار زۆر ماندوو بوونی دەوێت تا وایلێدەکەی کاتێک سەیری پلات فۆرمەکان دەکات دەبێت جیا بکاتەوە لەنێوان هەڵەو ڕاست بۆ نمونە دەبێت فێر بکریت کاتێک کچێک یان کوڕێک دەبینی لەسەر سۆشیال میدیا خۆشییەکانی ژیانی پیشان دەدات و ئوتومبیلە گرانبەهاکەی و داهاتی پیشان دەدات ئەوە دەبیت هەرزەکار فێر کرابێت کە پارە باران نییەو سەیارە و شتی گرانبەها بەدیاری نایەت و بەڵکو ماندووبوونی دەوێت و کارکردنی دەوێت و بڕوانامەو و بەهرەی کارکردنی دەوێت نەک وا بەئاسانی بێتە دەست.واتا بیری ئەوە نەکاتەوە لاسایی بکاتەوە لەبەر ئەوەی زۆربەی کێشەکان لاسایی کردنەوەن بەڵکو کاتێک سەیریان دەکات بزانێت کە ئەوە ڕاستی نییە.

٢-ڕۆژانە ٥-١٠ خولەک کە کاتێکی زۆر کەمە لای منداڵە هەرزەکارەت دابنیشە و تەنها چاودێری شاشەکەی دەستی بکە بزانە تەماشای چی دەکات بێ ئەوەی تەداخولی بکەی چیدەکات ،دەبیت هەرزەکار تێبگات کە دایک و باوک بۆییان هەیە تەماشای پلاتفۆرمەکان بکەن بەڵام بە هونەرە وە ئەو کارە بکرێت.توێژینەوەکان دەریان خستووە بەسەربردنی کاتێک کە ئەگەر کەمترین کاتیش بێت ڵەگەڵ هەرزەکار لەزۆر هەڵەی دوور دەکات.

٣- دووبارەکردنەوەی ئەو ڕستەیە بە زۆری(نابێت کەسی بێگانە لەناو پلاتفۆرمی سناپ هەبێت)تەنها دەرەجە یەک نزیک واتا هاوڕێیەکانی قوتابخانەش هەمووی وەرناگیریت لە سناپ تەنها زۆر نزیکی خۆی بە مەرجێک دایک و باوکەکە دەبیت ئەو هاوڕێیە بناسن و بزانن لە چ جۆرە کەشێک ژیان دەکات و چۆن پەروەردە کراوە.

٤-سروشتی منداڵ بە گشتی و هەرزەکار بەتایبەت وایە ئامۆژگاری ڕاستەوخۆ زۆر بەئاسانی وەرناگریت بۆیە بە شێوەیەکی زیرەک و ناڕاستەوخۆ ئەوەی دەتەوی پێیبگەینە.

کۆتا نامەم:

بۆ دایک و باوکان هەرگیز بێزار مەبە لە دووبارەکردنەوەی قسەکانت بۆ منداڵە هەرزەکارەکەت گەر وای ویست هەموو ڕۆژ هەمان قسە دووبارە بکەیتەوە ئەوا بیکە و بیزار مەبە لەکۆتای هەر لەناو مێشکی دەمینیتەوە و یاساکان وەک خۆی جبەجێدەکات سروشتی منداڵ وای پێویستە دووبارەکردنەوە هەبێت لە قسەکان.

کاتی ویستت باسێکی بۆ بکەی بەشیوەی بەسەرهات بۆی باس بکە زیاتر گوێگر دەبیت واتە چیرۆک ((story بە پێی توێژینەوەکان و خولەکانی فێرکردن دەریان خستووە کاتێک دەتەوی بابەتیک بگەینیە هەرزەکار بەشێوەی چیروک و بەسەرهات بوی باسبکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار