هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات
4 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور، ئاشکرای کرد؛ چاوەڕوان دەکرێت هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا بە بەراورد بەم مانگە زیاد بکات.
دوای ئەوەی ڕێککەوتنێکی سێقۆڵی لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوتی كوردستان واژۆ كرا، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، 27-9-2025، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بازاڕەكانی جیهان دەستیپێکردەوە.
میدیاکانی عێراق لەزاری سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بڵاویانکردەوە: چاوەڕوان دەکرێت هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە مانگی تشرینى دووەمی داهاتوودا بگاتە نزیکەی 250 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە لەسەرەتای ئەم مانگەوە ڕۆژانە نزیکەی 135 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێکی کوردستان لەڕێگەی سۆمۆوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی هەناردە کراوە.
