لیستى مووچەی مانگی ئاب بڵاوکرایەوە
3 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەشدەکرێن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (27ی تشرینی یەکەمی 2025 ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت".
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دارایی دا ئەوەش هاتووە، "ڕۆژی چوارشەممە ( 27 ی تشرینی یەکەمی 2025 ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت".
ڕۆژی دووشەممە، خانەنشینیی شارستانی، زیندانیانی سیاسی، بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، هەروەها وەزارەتەکانی پەروەردە، دارایی، دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەکانی مافی مرۆڤ، دەستپاکی، وەبەرهێنان، ژینگە، دەزگای مین و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن مووچە وەردەگرن.
ڕۆژی سێشەممە، خانەنشینیی پێشمەرگە، خاوەنپێداویستیی تایبەت، وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە، تەندروستی، ناوخۆ و داد و هەروەها ئەنجوومەنی دادوەری و وەزارەتەکانی پلاندانان، بازرگانی، سامانە سرووشتییەکان، گواستنەوە، کشتووکاڵ و شارەوانی مووچە وەردەگرن.
ڕۆژی چوارشەممە، وەزارەتەکانی، کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، کارەبا، ئەوقاف و خوێندنی باڵا، سەرۆکایەتییەکانی پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی هەرێم و هەروەها وەزارەتی پێشمەرگە، دیوان و لیواکان، یەکەکانی 70 و 80، پۆلیس دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگریی فریاکەوتن مووچە وەردەگرن.
