وتەبێژی کەجەکە: بڕیاری کشانەوە تاکلایەنەیە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



زاگرۆس هیوا وتەبێژی کەجەکە سەبارەت بە کشانەوەی گەریلاکانى تەڤگەری ئازادی، ڕایگەیاند، "ئەم هەنگاوە نیشانەی ئەوەیە کە تەڤگەری ئازادی دەیەوێت پڕۆسەکە بە دڵسۆزیەوە ئەنجام بدات و تاکلایەنەیە".

دووڕۆژ لەمەوبەر لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی ڕایدەگەیەنێت ده‌ستمانكرد به‌ هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌مان له‌ توركیا كە له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری مه‌ترسی پێكداداندان و زه‌مینه‌ له‌بارن بۆ ڕوودانی ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو، راشیدەگەیەنێت: كشانه‌وه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی توركیاوه‌ به‌ره‌و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ده‌كرێت. 

تەڤگەری ئازادیی (پارتی کرێکارانی کوردستان )  ئەوەشى ڕایگەیاند کە "هەموو هێزەکانی لە تورکیا دەکشێنێتەوە" بە مەبەستی گەیاندنی "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" بۆ قۆناغی دووەم.

وتەبێژى کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە بە باڵی سیاسی پەکەکە ناسراوە، ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە "تاکلایەنە" دراوە و ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی ڕێکخراوەکەیە بۆ پرۆسەی ئاشتی.

زاگرۆس هیوا وتەبێژی کەجەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند: ئەم لێدوانە دووپاتکردنەوە و نیشانەی ئەو جددییەی پەکەکەیە کە دەیەوێت بە دڵ و گیان ئەم پرۆسەیە بەڕێوەببات". هیوا هەروەها نائومێدی خۆی دەربڕی لە شکستی حکومەت لەپرۆسەکەدا.

ئەو وتی "هیچ هەنگاوێک لەبارەی بابەته بنەڕه تییەکانی وەک ئازادی قسەکردن بە کوردی لەپەرلەمان و باشترکردنی دۆخی ڕێبەبەر ئاپۆ نەنراوه" و داوای چاکسازی سیاسی لەئەنقەره دووپاتکردەوه .

هەروەها وتەبێژی کەجەکە داوای لە تورکیا کرد و وتی: "دەمانەوێت پڕۆژەی ئاشتی بەپێی دیدگای ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکەین"، دەشڵێت: "دەبێت لایەنی تورکیا هەمان ئیرادە نیشان بدات و ڕێگە خۆش بکات بۆ گواستنەوە بۆ سیاسەتی دیموکراسی".

وتیشى: سوپای تورکیا ناوچەیەکى بەرفراوانی لە عێراق و سووریا داگیر کردووە؛ ئەگەر ڕاستگۆیانە لە بیری ئاشتییدان دەبێت لەو بەشانە بکشێنەوە، ناتوانیت لەسەر ئاشتی قسە بکەیت و لە هەمان کاتدا ئۆپڕاسیۆنەکان فراوانتر بکەیت و بنکە سەربازییەکانت لە عێراق و سووریا  زیاتر بکەیت.

لەو بەیاننامەیەدا کە لە قەندیل خوێندراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیاری کشانەوەی پەکەکە لە تورکیا بە ئامانجی "دانانی بناغەی ژیانێکی ئازاد و دیموکراسی و برایانە" دراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار