ئومێد خۆشناو: سیناریۆی ئاژاوەگێڕان بۆ داپۆشینی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر سەرناگرێت

کاتژمێرێک لەمەوپێش



پارێزگاری هەولێر بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە دەنگۆکان و دڵنیاییدان بە هاووڵاتییان گەیشتە گوندی لاجان و لە پەیامێکی تونددا پەردەی لەسەر پیلانێکی دەرەکی و میدیایی هەڵمای.

 ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: دروستکردنی ئاژاوە لە گوندی لاجان، هەوڵێکی نەزۆکی نەیارانە بۆ لەبیربردنەوەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر و کەمکردنەوەی شانازیی سەرکەوتنەکانی پارتی، بەڵام عەشیرەتی هەرکی و هێزە ئەمنییەکان بە یەکەوە ئەو پیلانە لەبار دەبەن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە میانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ناو گوندی لاجان، داوای لە دانیشتووانی گوندەکە کرد کە بەبێ ترس بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ناوبراو هەموو ئەو پروپاگەندانەی ڕەتکردەوە کە باس لە ئازاردانی خەڵک دەکەن و ڕوونی کردەوە کە هاتنی هێزە ئەمنییەکان تەنها بۆ پاراستنی سەروماڵی خەڵکی لاجان و ڕێگریکردنە لەو دەستە دەرەکییانەی دەیانەوێت ئارامیی ناوچەکە تێک بدەن، نەک بۆ لێدان لە خەڵکی کاسبکار و نیشتمانپەروەر.

لە بەشێکی گرنگی لێدوانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر هێرشی توندی کردە سەر بەشێک لە دەزگا میدیاییەکان و ئاشکرای کرد کە ئامانجی ئەو میدیایانە لە گەورەکردنی کێشەی لاجان و پێچواندنی بە دۆخی (لالەزار)، تەنیا بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو شەرمەزارییە گەورەیە بووە کە لە هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر تووشیان بووە.

 خۆشناو جەختی کردەوە، ئەم سیناریۆیانە ناتوانن سەرکەوتنە گەورەکەی پارتی لە هەڵبژاردنەکان لەکەدار بکەن و خەڵکی کوردستان ڕاستییەکان لەبیر ناکەن.

سەبارەت بە هەڵوێستی عەشیرەتی هەرکی، ئومێد خۆشناو ستایشی ڕۆڵی مێژوویی ئەو عەشیرەتەی کرد و بە پارێزەرانی سەنگەرەکانی پێشەوەی کوردستان وەسفی کردن، ئەو ڕوونی کردەوە، چەند کەسێکی ئاژاوەگێڕ بە هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتیی عەشیرەتێکی گەورەی وەک هەرکی ناکەن، بەڵکو خودی هەرکییەکان لە پێشەوەی حکوومەتن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دەستە تێکدەرانە و خۆیان بە خاوەنی ڕاستەقینەی حکوومەت و وڵات دەزانن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا:
ــ  ئەو دەزگا ئیعلامیانەی كە دەڵێن لاجان داگیركراوە بە دڵنیایی حەزدەكەن هەموو كوردستان داگیربكرێت، ئەوانە هەر حەزیان لە سێبەری داگیركارانە.
ــ  دڵنیایی بە خەڵكی كوردستان دەدەین بەسەر ئەو فیتنەگێڕییەدا سەردەكەوین.

ــ دەستی ئەوانە دەبڕدرێت كە دەیانەوێت ئاژاوە لە كوردستان دروست بكەن.
ــ هیچ كەسێك لە لاجان دەستگیرناكرێت و ئەو دەنگۆیانە ناڕاستن.

ــ تەنها لێپرسینەوە لە خەڵكی ئاژاوەگێڕ دەكرێت لە خەڵكی ئاسایی ناكرێت.
ــ پیلانەكە لای ئێمە ئاشكرایەو هی ئەمڕۆ نییە.

ــ هەندێك لە دەزگا ئیلامییەكان دەیانەوێت كارە شەرمەزراییەكەی كۆرمۆر بزر بكەن.
ــ دەیانەوێت بیشوبهێنن بەو رووداوە ناشرینەی لە لالەزار بووەو ئەوەی پێ پەردەشۆش بكەن، ئەوە مەحاڵە لە بیروەری خەڵكی كوردستان ونبێت.

ــ ئەئەوانەی دەیانەوێت كۆرمۆر لەبیرببنەوە، بە گروپی تیرۆرست و لە یاسا دەرچوەكان و بەوانەی كە لە هەرێمی كوردسانیشەوە چاوساغیان بۆ دەكەن دەڵیین، كۆمۆر بە سەرتاندا تێناپەڕێت.
ــ هیوادارین وەزارەتی رۆشنبیری بێلایەنانە كاری خۆی بكات و یاسا بەسەر دەزگاكانی راگەیاندن جێبەجێبكات، چونكە بەشێكن لە فینەگێڕییەكە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار