سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات لەشاری ئەبو زەبی کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی عێراق و  پەیوەندییە سیاسیی و ئابوورییەکانی هەردوولایان کردووە.

پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات، لە شاری ئەبوزەبی،لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆبووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیری و هاریکاریی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی کردووە و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردووەتەوە ، هەروەها دانانی نێردەیەکی ئیماراتی، تایبەت بە کاروباری ئابووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرز نرخاندووە.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە هەموو بوارەکاندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار