کونسوڵخانەیەک لە ریزی باڵوێزخانەکاندا

کاتژمێرێک لەمەوپێش



چی دەربارەی ئەو کونسوڵخانەی ئەمریکا دەزانیت لە هەولێر؟ وا بووەتە بابەتی رۆژ. 

ئامادەکردنی، هاوڵاتی.

کردنەوەی کونسوڵخانەی نوێی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بووەتە بابەتی رۆژی میدیا ناوخۆی و عەرەبییەکان.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر چۆن دامەزرا؟

لە سەرەتای ساڵی 2007 ئەمریکا بڕیاریدا ئۆفسێکی خۆی لە هەولێر بکاتەوە بۆ کاروباری هاوڵاتیانی خۆی و چەند کارێکی دیپلۆماسی، دوای بەهێزبوونی پەیوەندییەکان هاتنی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی ئەمریکی ئۆفیسەکە لە ساڵی 2011 کرایە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر.

دواتر ئەمریکا لە ساڵی 2018 بڕیاریدا کونسوڵخانە گەورەتر بکات و بیکاتە هاوشێوەی باڵوێزخانەیەک.
ئەوە بوو لە شەشی مانگی تەمموزی 2018 بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و باڵێۆزی ئەو کاتەی ئەمریکا لە عێراق و کونسوڵی ئەو کاتەی ئەمریکا لە هەولێر بەردی بناغەکەی دانرا.

تایبەتمەندییەکانی چین؟
کونسوڵخانە نوێیەکە لەریزی باڵوێزخانەکانی وەک بەغداد و بەیروت ناوی دەهێنرێت و گەورەترین کونسوڵخانەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەسەر رووبەڕی 206 هەزار مەتر دروستکراوە بودجەی تەرخانکراوی نزیکەی 800 ملیۆن دۆلارە.

ئەم کونسوڵخانەیە هۆتێل، مەلەوانگە و هۆڵی یاری لەشجوانیشی تێدایە و رێکاری ئەمنیی توندوتۆڵیش گیراوەتەبەر بۆ پاراستی کارمەندان و سەردانیکەران.

کونسوڵخانەکە دەکەوێتە سەر رێگای پیرمام و نزیک شەقامی 150 مەتریی هەولێرە توانای لە خۆگرتنی هەزار کەسی هەیە.

کێ بەشداریی کردنەوەی کونسوڵخانە نوێیەکە بوو؟
کردنەوەکەی میوانی تایبەتی لە ئەمریکاوە بۆ هاتبوو کە بریتیبوون لە مایکڵ ریگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و شاندێکی یاوەری و  باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد، لە کوردستانیش بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران.

رۆژنامەنووسان و نووسەران چی دەڵێن؟
مەحمود یاسین کوردی، رۆژنامەنووس دەڵێت، ئەمریکا لەوە زیاتر چی بکات 800 ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە و لە کوردستان ناڕوات و دەیەوێت پەیوەندییەکان بەهێز بکات.
کامەران کوردیش دەڵێت، پیرۆزە کردنەوەی ئەو کونسوڵخانە نوێیە دەبێت خۆمان بۆ پێشهاتە گرنگەکان ئامادەبکەین.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران گوتی، کردنەوەکە گەورەترین وەبەرهێنانی ئێمەیە لە ناوچەکە و ویستی ئێمە بۆ بەردەوامی پەیوەندییەکان نیشان دەدات.

تۆ چی دەڵێت؟ پەیوەندییەکانی هەولێر و واشنتن دەگاتە کوێ؟

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار