ئیلهام ئەحمەد: بەبێ کورد سوریایەکی ئازاد مەحاڵە
3 كاتژمێر لەمەوپێش
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە میانی بەشداریكردنی لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کرد کە لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت:
گرنگترین وتەکانى ئیلهام ئەحمەد..
ـ دەخوازین گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا بكەین لەسەر پرسەکانی ئاشتی و دیموکراسی و سەقامگیری.
ـ ئاشتی لە سوریا بە واتای ئاشتی دێت لە تورکیا.
ـ بەستنی ئەم کۆنفرانسە ئەرکێکی جوامێرانەیە.
ـ دەمانەوێت سوریایەکی ئازاد بونیاد بنێین.
ـ پێویستمان بە دیالۆگ هەیە و لەگەڵ شەڕدا نین
ـ ئیدارەی خۆسەر ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە بەدیهێنانی ئاشتی لە سوریا
ـ سوریایەکی ئازاد بەبێ کورد مەحاڵە.
ـ حکومەتی تورکیا توانای پشتیوانیكردنی ئاشتی هەیە.
ـ ئەگەر رێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت، ئەم پرۆسەیە بە ئاسانی بەرەوپێش دەچێت
ـ ڕێبەر ئۆجالان ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە پرۆسەی ئاشتیدا و سڵاوی بۆ دەنێرم
ـ ئاستتەنگی گەورە هەیە لە بنیاتنانەوەی سوریای نوێ
ـ دەرفەت هەیە لە سوریادا هەموو پێکهاتەکان پێمەوە بە ئاشتی بژین
ـ ئارامی سوریا گرێدراوە بە ئارامی تورکیاشەوە
ـ پێویستە کێشەکانمان لەگەڵ تورکیا بە گفتوگۆ چارەسەر بگەین
ـ حکومەتی تورکیا و ڕاگەیاندنی تورکیا ئەتوانن ڕۆڵی باش بگێڕن لە پرۆسەی ئاشتیدا
ـ لە دانانی چەک گرنگتر ئەویە گفتوگۆی پرۆسەی ئاشتی پێکەوە بکەین
ـ داوا لە سەرۆکی ئەمریکا دەکەم ڕۆڵی زیاتری هەبێت لە ئاشتی لە سوریا و تورکیا
ـ ڕێبەر ئۆجالان ڕۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕێت، سەرکردایەتی ئەم پرۆسەیە دەکات لەکاتێکدا لە گۆشەگیری تەواودایە.
