کەشناسى: رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و بەفر یش دەبارێت
4 كاتژمێر لەمەوپێش
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دوو شەممە 8-12-2025
کەش / ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکاندا لەناوچە سنوورییەکانی رۆژهەلات و سنووری باڵەکایەتی رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و هەروەها ئەگەری کەمێک بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات هەیە, شایانی باسە کاریگەری دابارین بەردەوامی دەبێت لەتەواوی ناوچەکاندا.
خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک. هەندێ کات چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 25 کم/ک
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە بە (4 – 6) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ
مەوداى بینین / لەنێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت
سبەى سێ شەممە 9-12-2025
کەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت, لەکاتەکانی بەیانی زوو لەناوچەکانی سنووری رۆژهەڵات کاریگەری زیاتر دەبێت بەشێوەی تاوە باران پاشان بۆ کاتەکانی نیوەرۆ کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ سنووری ناوچەکانی گەرمیان و پاریزگای سلێمانی و دەڤەری باڵەکایەتی وە هه روەها پارێزگای هەولێر, شایانی باسە ئەگەری بروسکە هەیە لەناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک. هەروەها بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکان هەیە. پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری دابارین لاواز دەبێت بۆ کاتەکانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە تەنها لەناوچەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە نەبێ بۆ رۆژ چوارشەممە بەر دەوامی دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 5 – 20 ) کم/ک
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزم بوونەوەیەکی کەم بە ( 1- 2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / ( 6 – 8 ) کم دەبێت. لەکات
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 15 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی
