شەر بۆ مافی خەڵک یان بۆ پۆست؟
2 كاتژمێر لەمەوپێش
نامۆ ئەحمەد سەلام
هەڵبەت مافی هەموو هێزێکی سیاسییە بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و بەدەستهێنانی ئەو دەسکەوتانەی کە خۆی دەیەوێت گەمەی سیاسی خۆی بکات . بۆئەم گەمانەی کە دەکرێت شیکردنەوەیەکی دەوێت
ئەگەر لەسەر کۆبوونەوەکەی دوێنێی نێوان تاڵەبانی و شاسوار هەلوەستەیەک بکەین ، بزانین بابەتی ڕیکەوتنە ستراتیژییەکەیان بۆ راگەیاندنی هاوپەیمانی لە نیوان هەردوو فراکسیۆنەکەیان بۆ بابەتی داواکاری خەڵکە یان بە دەستهێنانی ئەو پۆستانەی کە دەیانەوێت بگەینە دەرەنجامێک .ئەم خوێندنەوەیە هەڵدەگرێت.
زۆر لێرەو لەوێ ئەندامانی ئەم لایەنانەو خەڵکی دیکەش پێیان وابوو، کە دروست کردنی ئەم بەرەیە، بۆ ئەوەیە کە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی لایەنەکانی دیکە لە پەرلەمان کۆدەبنەوە و حکومەتێک پێک دەهێنن و پارتی دیموکراتی کوردوستانی تیادا دەکرێتە دەرەوە !
نا عەزیزم شتەکان بەم جۆرە نییە .
کێشەی یەکێتی و پارتی هەر لە سەرەتای دانووستانەکاندا لەسەر کۆمەڵێک پۆستی وزاری بوو ،کە پارتی بە برادەرانی یەکێتی دەوت ئێمە وەک دەرەنجامی هەڵبژاردنو کورسی مامەڵە لەگەل دۆخەکان دەکەین و پۆستەکان دابەش دەکەین.
یەکێتیش بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک و نزیک کردنەوەی رێژەی کورسییەکان لە پارتی ،دەستی کرد بەم ڕێکەوتنە.
بە کوردی و کورتی توانی لەم ڕێگەیەوە کورسییەکانی نەوەی نوێ بەکار بهێنێت بۆ ئەوەی بتوانێت بە پارتی بڵێت ئەگەر تۆ خاوەنی (٣٩ )کورسی بیت ئەوە منیش بەم رێکەوتنەمان لەگەل فراکسیۆنی نەوەی نوێ خاوەنی (٣٨ )کورسین.
دەی کەواتە بە پێی کورسی با مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکەین. پۆستەکانیش بەم شیوەیە دابەش بکەین.
ئێستا پرسیارێک دروست دەبێت ،رەنگە بڵێت ئەی قابیلە شاسوار ئەم یارییە نازانێت کە لەگەڵیدا دەکرێت ؟
با ئەویش باش دەزانێت ، بەڵام دوو هۆکار هەیە بۆ قبوڵ کردنی ئەم رێکەوتنە:
یەکەمیان/ شاسوار لەوە تێگەیشتووە کە ئەمە دوا بزماری بێت لە تابوتی ئۆپۆزسیۆنەکەی ،رەوتی تر و هێزی تر بۆ شوێن گرەوەی دانراوە .
دووهەم / شاسوار ئەگەر ئەم ریکەوتنە نەکات کە نەخشەی ڕێکەوتنەکەش لە شوێنی ترەوە دانراوە ،واتە ئەم ڕێکەوتنە لە دەرەنجامی کاتژمێرێک گفتوگۆ کردن نییە ،کە لەسەری رێکەوتون ،بەڵکوو زووتر حساباتی بۆ کراوە ، وە یان دەبێت ئەو ماوانەی کە لە ژیانیدا ماوە هەر لە زیندانەکان ڕۆژی تێدا بکاتەوە .چوونکە وەک لە پێشتر گوێمان لێی بووە ئەوەندەی دۆسیە لەسەرە ، کە ئەستەمە ئاوا بە سانایی لێی قوتار ببێت . یان بۆ ئەوەی بەردەوامی بە بازرگانییەکەی بدات رەنگە ئەمە باشترین چانس و ڕێکەوتن بێت .
هەر لە کۆنگرەکەدا ئاماژە بە خاڵێکی تریش درا .کە وترا رەنگە ئەم رێژەی (٣٨ )کورسییە زیادیش بکات و خەلکی تریش بهێنرێتەوە ناوی .
مەبەست لە زیاد بوونەکەش ئەو( ٢ )کورسییەی کۆتاکانە .بە مە دەیانکات بە (٤٠ )کورسی ، بەس بۆ ئەوەیان زەق نەکردەوە لە کاتێکدا ئەوە مسۆگەرە؟
لەبەر ئەوەی راستە ئەمان (٣٨ )کورسییەکە دەبێتە (٤٠) . بەڵام ئەگەر ئەوە بێت پارتی بە (٣) کورسی کۆتاکانەوە دەگاتە (٤٢ )کورسی .
واتە ئەو کات جیاوازییەکەیان لە کورسییەکەوە دەبێت بە دوو کورسی .ئەمەش گاپەکە گەورەتر دەکات.
ئێستا شتەکان روون بوویەوە بۆ بە دەستهێنانی پۆست دەبێت چی و چی بکرێت؟
