کێکەکەی بەغدا لێرەوە رەنگ دەکرێت
7 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئەگەرچی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پۆستە سیادییەکەی کورد لە بەغدا بەپشکی خۆی دەزانێت، بەڵام پارتی و گۆڕان و هاوپەیمانی دەڵێن ئیتر ئەو پۆستە ئەنجامی هەڵبژاردن بۆ براوە یەکلایی دەکاتەوە.
بەڵام یەکیتی نیشتیمانی کوردستان سوورە لەسەر ئەوەی کە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ ئەوان یەکلایی دەبێتەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بەرهەم ساڵح پۆستی سەرۆکی قەوارەی «نیشتیمان»ی وەرگرت کە لەنێوان (گۆڕان، کۆمەڵ، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری) پێکهێنراوە.
وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە، وەکو چانسێک سەیردەکرێت بۆ ئەوەی پشکی داهاتووی کورد لە عێراق بەر ناوبراو بکەوێت، کە لە ئێستادا پۆستی سەرۆک کۆمار لای کوردەو فوئاد مەعسوم لەسەر پشکی یەکێتی وەریگرتووە.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، پۆستى سه‌رۆک کۆمار ئیستحقاقى کورده‌و له‌ناو کوردیش‌دا ئیستحقاقى یه‌کێتییه.
یەکێتی ئەو پۆستە بەهی خۆی دەزانێت دوای ئەوەی رێککەوتنێکی لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان واژۆکرد بۆ دابەشکردنی پۆستەکان لە نێوانیاندا، بە جۆرێک پۆستی سەرۆکی هەرێم بۆ پارتی یەکلایی کرایەوەو پۆستی سەرۆک کۆماریش بۆ یەکێتی، بەڵام ئێستا پارتی بە جۆرێکی تر لە مەسەلەکە دەروانێت دوای ئەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێمی لە دەستدا، بەڵام یەکێتی سوورە لەسەر ئەوەی سیادەیەکەی بەغدا بۆ ئەو دەبێت.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى، له‌لێدوانێکدا بە هاوڵاتی وت «گرنگه ئه‌مجاره رێکبکه‌وین چ سه‌رۆکى په‌رله‌مان یان سه‌رۆک کۆمار بێت بۆ کورد بێت، ئه‌و پۆسته بۆ یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانه‌و یه‌کێتى که‌سێک بۆ ئه‌و پۆسته ته‌رخان ده‌کات».
بەڵام پارتی بەجۆرێکی تر بیر لە مەسەلەکە دەکاتەوەو پێیوایە ئەو رێککەوتنە کۆتایی هاتوەو دەڵێت هەڵبژاردن دیاری دەکات کە بۆ کێ دەبێت. پارتی وایداناوە لە هێزە کوردییەکانی تر دەنگی زیاتر بێنێت و ئەمجارە پۆستەکەی بەغدا وەربگرێت، هەروەها زیاتر مەیلی بۆ لای سەرۆکی پەرلەمانە.
تارق گه‌ردى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بە هاوڵاتی وت «ئه‌و رێککه‌وتنه له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى کراوه له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکى هه‌رێم به‌حزورى جه‌نابى کۆچکردوو مام جه‌لال بووه‌و مه‌سعود بارزانى تهڕشیحى کردووه، ده‌رئه‌نجامى ئه‌مجاره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان، حوکم ده‌دات کێ ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت و ئه‌نجامه‌کان ده‌گۆڕێت و موفاجه‌ئات له‌پێشه‌وه‌یه«.
تارق گه‌ردى ئاماژە بەوەدەکات کە له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مجاره‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ته‌رازووى هێز گۆڕانکاری بەسەردا دێت بەهۆی دەرکەوتنی هێزە نوێیەکانەوە. ئەو پێیەی وایە یەکێتی کورسیەکانی جارانی ناهێنێتەوەو ناتوانێ وەکو پێشوو داوای پۆستە سیادەکەی کورد بکات لە بەغدا.
تارق گه‌ردى وتی «هاوکێشه‌ى سیاسى ده‌گۆڕێت و هەر لیستێک زۆرینه‌ى هێنا ئه‌و پۆستە ئیستحقاقى ئه‌و لایه‌نه ده‌بێت».
هەروەها پۆستى سه‌رۆکى په‌رله‌مانی بە باشتر زانی بۆ کورد بەراورد بە سه‌رۆکى کۆمار. ئەو پێیوابوو سوننه‌کان بۆیە پۆستی سەرۆکی په‌رله‌مانیان هه‌ڵبژاردووه لەبەئەوەی لە پۆستی سەرکۆمار گرنگترە.
وتیشی «ئه‌گه‌ر کورد پۆستى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وه‌ربگرێت، گۆڕانکارییه‌کى زۆر باش ده‌بێت و گرنگ ده‌بێت».
پۆستی سەرۆک کۆمار لە عێراقدا زیاتر پۆستێکی پرۆتۆکۆلی و تەشریفاتیە، بەڵام پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کە سەرچاوەی یاسادانانە، سەرۆکایەتیەکەی رۆڵ دەبینیت لە دەرچواندنی یاساکاندا.
به‌رپرسێکى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى ده‌ڵێت بۆ دابه‌شکارى پشک و پشکداریى نه‌هاتونه‌ته ناو هه‌ڵبژاردنه‌کان و پۆستى سه‌رۆک کۆمار شتێکى لاوه‌کیه.
لیستى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ریی، که به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات و بۆ یه‌که‌مجار له هه‌ڵبژاردنه‌کانى 12ى ئایارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌شدارى ده‌کات، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌وان بۆ ئه‌وه هاتوونه مه‌یدان، تا رێگرى له‌و دیارده سیاسییه بگرن که برابه‌شانه پۆسته‌کانى له کوردستانه‌وه بۆ عێراق دابه‌شکردووه.
سلێمان عه‌بدوڵا یونس، به‌رپرسى میدیاى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسیى و دادپه‌روه‌رى، له لێدوانێکدا به وت»باوه‌ڕمان به پشک و دابه‌شکارى پۆسته‌کان نییه پێش هه‌ڵبژاردن، ئێمه هاتوینه‌ته مه‌یدان بۆ ئه‌وه‌ى رێ له‌و دیارده سیاسییه بگرین که برابه‌شانه پۆسته‌کانى له کوردستانه‌وه بۆ عێراق دابه‌شکردووه، له‌وه‌ش زیاتر و خه‌ریکه ئه‌م پۆستانه به ئهزهلى ده‌بن به پۆستى ئه‌م حزب و ئه‌و حزب».
ناوبراو ده‌ڵێت نابنه به‌شێک له‌و شه‌ڕه‌ى بۆ دابه‌شکاریى پۆسته‌کان هه‌یه وتیشی «شه‌ڕ له‌سه‌ر ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ین، به‌لامانه‌وه گرنگه پێگه‌ى کورد له‌به‌غدا گرنگى هه‌بێت».
سلێمان عه‌بدوڵا یونس هەروەها وتی «پۆستی زۆر گه‌وره له‌به‌غدا به‌ده‌ست کورده‌وه بووه، به‌ڵام هیچکام له پۆسته‌کان فریاى کورد نه‌که‌وت، به‌و عه‌قڵییه‌ته‌ى سه‌رکرده کلاسیکه‌کانى یه‌کێتى و پارتى ده‌یکه‌ن کوردستان ئیستحقاقاتى خۆى بهدەستناهێنێت، هه‌ر پۆستێک کۆده‌نگى کوردستانى له‌سه‌ر بێت، ئه‌و پۆسته گرنگه له‌هه‌ر ناونیشانێکى سیاسیى هه‌بێت».
لە چەند رۆژی رابردوودا بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسیى و دادپه‌روه‌رى پۆستی سەرۆکی قەوارەی «نیشتیمان»ی وەرگرت کە ئەو قەوارەیە لە نێوان سێ لایەندا پێکهاتووە، پێشتر ئەو پۆستە کە لەسەر پشکی گۆڕان درا بوو بە یوسف محەمەد، ئەمەش وەکو هەوڵێکی هاوپەیمانی سەیرکرا کە ئامادەکاری دەکات بۆ پۆستە سیادییەکەی بەغدا لە بەرژەوەندی بەرهەم ساڵح.
ساڵی ٢٠١٤ بەرهەم ساڵح لەسەر پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ هەریەکە لە فوئاد مەعسوم و نەجمەدین کەریم چوونە پێشبڕکێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار، بەڵام بەرهەم ساڵح لەو کێبڕکێیەدا نەیتوانی پۆستەکە وەرگرێت کە لەناو حزبەکەی لە بەرژەوەندی فوئاد مەعسوم یەکلایی کرایەوە.
بەرهەم ساڵح لە دوو کابینەی پێشتری حکومەتی عێراقدا جارێک پۆستی وەزیری پلاندان و جارێکیش پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی وەرگرتوە، لە ئێستاشدا سەرۆکی هاوپەیمانێتی نێوان ئەو سێ لایەنەیە کە خۆیان وەکو بەدیلی دەسەڵاتدارانی ئێستای هەرێمی کوردستان دەناسێنن.
هه‌ریه‌که له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى و کۆمه‌ڵى ئیسلامى، له‌ناوچه جێناکۆکه‌کان هاوپه‌یمانێتییه‌کیان راگه‌یاندووه به‌ناوى (نیشتمان)، که لهپارێزگاکانى که‌رکوک، نه‌ینه‌وا، دیاله، لیستیان هه‌یه.
به‌پێى ڕێککه‌وتنى نێوانیان، له پارێزگاى که‌رکوک سه‌رۆکى لیست بۆ گۆڕان و له دیاله بۆ هاوپه‌یمانى و له نه‌ینه‌وا بۆ کۆمه‌ڵ یه‌کلابۆته‌وه.
ساماڵ عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به هاوڵاتی وت»مه‌سه‌له‌ى ئیستحقاق بۆته شتێکى کلاسیک، پۆستى سه‌رۆک کۆمار یان هه‌ر پۆستێکى تر‌ى له‌به‌غدا کە ده‌بێته پشکى کورد، ده‌بێت بهتهوافوقات له‌نێوان لایه‌نه‌کاندا رێککه‌وتنى له‌سه‌ر بکرێت، تاپۆ نه‌کراوه له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێک».
وتیشی «پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نه‌کانى کورد و سوننه‌و شیعه ده‌ست پێده‌کات، ئه‌وکات «ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌پێى سه‌نگ و به‌ده‌ستهێنانى کوردسیه‌کان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئیستحقاقى خۆیان وه‌ربگرن تاپۆستهکان بکه‌ینه خزمه‌تى به‌رگرى کردن له‌مافه‌کانى گه‌لى کورد».
وتیشی «پۆستى سه‌رۆک کۆمار ڕاسته پۆستێکى ڕه‌مزییه، به‌ڵام ئه‌و پۆسته‌ى بۆ کورد گرنگە».