هه‌وڵى تیرۆرکردنى سەرکردە کوردەکانى رۆژهه‌ڵات پەرەدەسێنێت
7 ساڵ لەمەوپێش
نەجات ئەحمەد
له‌ماوه‌ى سێ هه‌فته‌دا سێ هه‌وڵى تیرۆرکرن بۆ سه‌ر حیزبه کوردییه‌کانى رۆژهه‌ڵات له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت و سێ که‌س ده‌بنه قوربانى، حزبه سیاسیه‌کانى رۆژهه‌ڵاتیش کۆمارى ئیسلامى ئێران به ئه‌نجامدانى ئه‌و کاره تۆمه‌تبار ده‌که‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن بارودۆخى ئه‌منى باشورى کوردستان له دواى ریفراندۆمه‌وه شڵه‌قاوه.
به‌رپرسانى حزبه کوردییه‌کان، په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ ده‌سه‌ڵاتى کۆمارى ئیسلامى راده‌کێشن و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن ئێران له ئاڵوگۆڕه‌کانى ناوچه‌که ده‌ترسێت و پێشبینى ئه‌وه ده‌که‌ن که دۆخێک بۆ حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات بێته‌پێشێ تا به راماڵینى ده‌سه‌ڵاتى ئێران له کوردستانى رۆژهه‌ڵات کۆتایى پێ بێت.
رۆژى یه‌کى ئادارى مانگى رابردوو مادده‌ى ته‌قینه‌وه له‌نێو ئۆتۆمبێلى (ساڵحى ره‌حمانى) یه‌کێک له چالاکوانه‌کانى حزبى دیموکرات له شارۆچکه‌ى بنه‌سڵاوه‌ى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر داده‌نرێت و به‌هۆیه‌وه کوڕه‌که‌ى به‌ناوى سه‌باح گیان له‌ده‌ستده‌دات، دواى حه‌وت رۆژ له‌و رووداوه‌ش قادر قادری یه‌کێک له فه‌رمانده باڵاکانى حیزبى (حدکا) تیرۆر ده‌کرێت، هه‌ر له هه‌مان مانگدا کادیرێکى پێشکه‌وتووى تر‌ى ئه‌و حزبه له سۆران ده‌کوژرێت.
خالید دهروژا، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى کارگێڕى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران به هاوڵاتى راگه‌یاند» کاتێک حزبى دیموکرات جۆرێکى دیکه‌ى له خه‌بات له ئێران راگه‌یاند و به ناوى (راخان) ، ساڵحى ره‌حمانى ده‌وورى باشى هه‌بوو تێیدا، بۆیه هه‌وڵى تیرۆرى دراو کوڕێکى شه‌هیدبوو»
وتیشى «له شارۆچکه‌ى سۆران هه‌ڤاڵێکى دیکه‌مان به‌ناوى محمه‌د که یه‌کێک بوو له چالاکوانه‌کانمان تیرۆرکرا و دواتر تیرۆرى قادر قادریشی به‌دوادا هات، که سه‌رجه‌م هه‌وڵه تیرۆریستیه‌کان، کۆمارى ئیسلامى ئێرانى له پشته‌وه بووه«
له‌باره‌ى چڕبونه‌وه‌ى هه‌وڵه تیرۆرستییه‌کانی ئه‌م ماوه‌یه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ده‌سته‌ى کارگێڕى حزبى دیموکرات وتى «کۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌میشه وه‌ک رێگه‌یه‌ک بۆ له به‌ین بردنى نه‌یارانى، په‌ناى بردووه‌ته به‌ر کارى تیرۆر و زیاتر کاریان کردووه کورد وه‌ک نه‌یارێکى ئیسلامیش سه‌یر بکرێت»
راشیگه‌یاند «تیرۆر و کۆمارى ئیسلامى ئێران دوو دیارده‌ى له‌یه‌ک دانه‌بڕوان و له مێژووى هاتنه سه‌ر حکومیان، هه‌میشه له‌گه‌ڵ دیموکراسى و مافى مرۆڤ دژ یه‌ک بوونه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک زیاتر بترسێنن و بۆ به‌رده‌وامبوونى ده‌سه‌ڵاتى خۆیان، هه‌میشه هه‌وڵى تۆقێنه‌ریان داوه«
هه‌وڵى تیرۆرکردنى فه‌رمانده‌و چالاکوانه‌کانى حیزبه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، له‌م دواییانه‌دا زیادى کردووه، له‌مانگى ئازارى رابردوودا دواى تیرۆرکردنى ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ى حزبى دیمورکرات، 12ى ئه‌م مانگه هه‌وڵى تیرۆرکردنى چوارهمیشى به‌دواداهات، که هێرش کرایه سه‌ر کاروانى ئۆتۆمبێله‌کانى (حسێن یه‌زدان) په‌نا، سکرتێرى حزبى ئازادى کوردستانى رۆژهه‌ڵات.
تیرۆرکردنى فه‌رمانده‌و ئه‌ندامانى حیزبه کوردییه‌کانى رۆژهه‌ڵات له هه‌رێمى کوردستان که بنکه‌و باره‌گایان له شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان هه‌یه،ناوبه‌ناو دووباره ده‌بێته‌وه‌و یه‌که‌م کارى تیرۆریستیش لەدوای ڕاپەڕین به کوشتنى سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، سکرتێری گشتی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان–ی ئه‌وکات و (پارتی ئازادیی کوردستان)-ی ئێستا ده‌ستیپێکرد.
سالار حیسامی، ڕۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسی ، له‌باره‌ى تیرۆرکردنى ئه‌ندام و لایه‌نگرانى حیزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات له کوردستان به هاووڵاتی وت ئه‌و په‌لامار و هێرشه تیرۆریستییانه ته‌نیا له باشووری کوردستاندا جێبه‌جێ نه‌کراون، بۆ تیرۆرکردنی سه‌رکرده کارامه و ناسراوه‌کانی کورد سنووری وڵاتانی ئه‌ورووپیشیان بڕیوه«
وتیشى « تیرۆرکرانی دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و دکتۆر سه‌عید شه‌ره‌فکه‌ندی وه‌ک دوو سه‌رکرده‌ی دیار(سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران) نموونه‌ی ئه‌و تیرۆره نێوده‌وڵه‌تییانه‌ن، که دژى حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات ئه‌نجام ده‌درێت»
به بڕواى ئه‌و چاودێره سیاسییه، هه‌تا چالاکیی و بزاف و جه‌وله‌ی پێشمه‌رگه له قووڵایی خاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا زیاتر بووبێ، ئه‌وا هه‌وڵه تیرۆریستییه‌کانی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی ئێران زیاتر بووه. ئه‌و وتى «کۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌موو هه‌وڵێکیان ئه‌وه‌یه شه‌ڕی نه‌یارانی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئێران بکه‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی له ئێستادا میلیشیاکانیان له عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن شه‌ڕی به وه‌کاله‌تیان بۆ ده‌که‌ن.»
خه‌لیلى نادرى، سه‌باره‌ت به سەرەداوی تەقەکردن لە حسێن یەزدان پەنا، به هاوڵاتى وت» ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن براده‌رانى ئاسایشى هه‌ولێرو حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ئێمه راگه‌یه‌ندراوه، ئه‌وه‌یه که له به‌شێک له کامێراکانه‌وه ده‌رکه‌وتووه که ماتۆڕسکیلێک بووه و ماده‌ى ته‌قینه‌وه‌که‌ى داناوه ده‌ڵێن سه‌رداوێک هه‌یه، به‌ڵام دیاره شتى زیاتر لاى ئه‌وانه«
وتیشى «به‌ڵام به گشتى ئه‌وه روون بووه‌ته‌وه که سه‌رچاوه‌که‌ى له کوێوه هاتووه«
له‌باره‌ى مێژووى تیرۆرى که‌سایه‌تى سیاسیه‌کانى رۆژهه‌ڵات، خه‌لیلى نادرى وتى " له‌ماوه‌ى رابردوو هه‌والى تیرۆرستى هه‌بووه پووچه‌ڵکراوه‌ته‌وه دیاره باسمان نه‌کردوو له راگه‌یاندنه‌کان، به‌ڵام یه‌که‌م تیرۆرى باشورى کوردستان ده‌رهه‌ق به کوردانى رۆژهه‌ڵات له ساڵى 1991 سکرتێرى حزبهکهمانى تیرۆرکرد".