بەشداری منداڵان لە بانگەشەدا حزبەکانی ئیحراج نەکردووە

7 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

توێژهرانى کۆمهڵایهتى هۆشداری دهدهن لهوهى بهشداری پێکردنى منداڵان دهرفهتى بیرکردنهوهی جیاواز بهڕوویاندا دادهخات
لهدواى ئهوهى بانگهشهى ههڵبژاردنهکانى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق دهستیپێکردووه، منداڵان بهشدارن له بانگهشهکاندا، لایهنه سیاسییهکان دهڵێن شتێکى «خۆڕسکانهیه«، بهڵام توێژهرانى کۆمهڵایهتی بهکارى گهوره ساڵانى دهزانن و دهڵێن باوکان و دایکان وایان لێدهکهن نهتوانن ئازادانه بیربکهنهوه.

له کهرنهڤاڵهکانى سهرجهم لایهنه سیاسییهکانى بانگهشهى ههڵبژاردنهکاندا منداڵان دهبینرێت به ئاڵاو دروشمى ئهو لیسانهى که بهشدارن لهههڵبژاردنهکاندا، بهشێکیان لۆگۆو ژمارهى لیستهکان لهلایهن دایک و باوکیانهوه دهکرێت بهناوچاوانیانهوهو وێنهکانیان لهتۆڕى کۆمهڵایهتى فهیسبوک بڵاودهکهنهوه.

بهرپرسى ناوهندو دهزگاکانى  ههڵبژاردنهکانى لایهنه سیاسییهکان دهڵێن لهرووى یاساییهوه کێشهیهکى گهوره نییهو کارێکى خۆڕسکانهیه که منداڵان بهشدارى دهکهن.

هاوژین عومهر، بهرپرسى ناوهندى ههڵبژاردنى کۆمهڵ لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»لهزۆر وڵاتى تریش مناڵان دهبینین بهشدارى دهکهن لهبانگهشهى ههڵبژاردنهکاندا، حزورى مناڵ کێشهى یاسایى نییه، ئهگهر ئهمه کێشهیهکى گهوره بوایه کۆمهڵێک رێکخراوى بیانى و ناوخۆیی ئیشیان لهسهر دهکرد، چونکه بانگهشه کارێکى مهدهنیانهیه«.

ناوبراو ئهوهشى خستهڕوو کاتێک باوک و دایکى له کهرنهڤاڵێکى بانگهشهکاندا بهشدارى دهکهن، که پرۆسهیهکى مهدهنیانهیه، منداڵان وهک ههر چالاکییهکى تر ڕهنگه خۆشییهکى لێ ببینن.

هاوکات زمناکۆ جهلال، رێکخهرى ژوورى ههڵبژاردنى گۆڕان لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى، ئاماژهى بهوهکرد که بانگهشهى ههڵبژاردنهکان کهرنهڤاڵێکى جهماوهرییه، مناڵان خۆیان حهز دهکهن بهشدارى تێدا بکهن و ئاڵاو دروشمى ئهو لیسته بهرزبکهنهوه.

ههروهها وتیشى»هیچ هێز و لایهنێکى سیاسى ناتوانێت مناڵان بهزۆر بهشدارى پێبکهن، بهشداریکردنى منداڵان کارێکى خۆڕسکانهیه«.

لهلایهکى ترهوه، بهرپرسى دهزگاى ههڵبژاردنى یهکگرتوو دهڵێت باوکان و دایکان ناتوانن منداڵهکانیان بهجێ بهێڵن لهماڵهوه یان شوێنێک نییه بۆى ببهن بۆیه بهشدارى دهکهن.

قاسم گهڵاڵى، بهرپرسى دهزگاى ههڵبژاردنى یهکگرتوو لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت»منداڵان بهخۆشى خۆیان بهشدارى دهکهن، چۆن داواى شتێکى یارى دهکات که پێى خۆشه، ئهوهش بهههمان شێوهیه، که ئاههنگهکان رێکدهخرێت لهههموو شوێنێک مناڵ ههیه و بهشدارن، بهڵام دایک و باوکیان نازانێت بۆ کوێى ببات یان بهجێى بهێڵن.

ههروهها وتیشى»مناڵ شیاو نییه لهرووى یاساییهوه بۆ ئهو پرۆسهیه، پێویسته پهروهرده بکرێت و ئامادهبکرێت و ئازاد بکرێت بۆ ئهوهى خۆى بیربکاتهوه بۆ ئهو بیروباوهرهى ههڵیدهبژێرێت».

وتهبێژى پارتى له پارێزگاى سلێمانى دهڵێت منداڵان خۆرسکانه بهشدارى دهکهن و بانگهشهکان بۆ ئهوانهیه که تهمهنى یاساییان تێپهر بووه بۆ دهنگدان.

عهتا شێخ حهسهن، لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت «بانگهشهى ههڵبژاردنهکان بۆ ئهو کهسانهیه که بهشدارى دهنگدان دهکهن و تهمهنیان تێپهڕ بووه، ناکرێت ههموو دونیا بکهین به دونیاى سیاسییهکان، بهڵام کاتێک باوکان و دایکان بهشدارى دهکهن وهک شتێکى عهفهوى منداڵان بهشدارى دهکهن ئهوه شتێکى ئاساییه«.

توێژهرێکى کۆمهڵایهتى، ئهوهدهخاتهڕوو بانگهشهى ههڵبژاردنهکان کارى گهوره ساڵانه نهک منداڵان و بهشداریکردنیان کاریگهرى نهرێنى دهکاته سهر داهاتوویان و بهپێویستى دادهنێت رێگرى لێبکرێت.

هادى ئهمین، توێژهرى کۆمهڵایهتى لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت»له قوتابخانهکهمان که وانه دهڵێنهوه به مناڵهکانمان وتووه ههر مناڵێک بانگهشه بکات نمرهى لێدهشکێندرێت، ئهوه بوارى ئهوان نییه و بوارى گهوره ساڵانه، وهک چۆن ماڵێک ناتوانێت بلۆکێک ههڵبگرێت و ئیشى کرێکارى بکات، بهههمان شێوهیه«.

ناوبراو هێماى بۆ ئهوهشکرد منداڵان بهبێ ئهوهى بزانن و لێى تێبگهن دایکان و باوکان بهشدارى ململانێ سیاسییهکانیان دهکهن، ئهمش نائاساییه و کاریگهرى نهرێنى لهسهر داهاتوویان دروستدهکات که بژاردهى ههڵبژاردنى لایهنێکى جیاواز لهو لایهنهى باوک و دایکیان لهسهرێتى بۆى ناهێڵنهوهو ئازاد بێت.

هه‌روه‌ها وتیشى «ئه‌م کاره‌ى باوکان و دایکان که‌ وه‌ک خۆیان به‌شدارن له‌بانگه‌شه‌کاندا منداڵانیش له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن، منداڵان تووشى ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌له‌گه‌ڵ کۆگه‌ل  بڕوات و ده‌رفه‌تى بیرکردنه‌وه‌ى جیاوازى پێنه‌درێت».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار