په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌ف شه‌ڕی لایه‌نه‌کان ده‌وه‌ستێنێت؟
7 ساڵ لەمەوپێش
نەجات ئەحمەد
لایه‌نه سیاسیه‌کان رایده‌گه‌یه‌نن پابه‌ند ده‌بن به په‌یماننامه‌ى شه‌ره‌فی هه‌ڵبژاردنه‌کان که هه‌فته‌ى پێشوو له نێوان لایه‌نه‌کانى هه‌رێمى کوردستان واژۆکرا به چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، ئه‌مه‌ش بۆ رێگریکردن له هێرشکردنه سه‌ر یه‌کترو ناوزڕاندنى یه‌کتری له کاتى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
ئه‌و لایه‌نانه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و په‌یماننامه‌یه گرنگى خۆى هه‌یه که به‌هۆیه‌وه هه‌مووان ده‌توانن رێز له ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن بگرن و پڕۆسه‌ى بانگه‌شه‌ش به ئازادى به‌ڕێوه‌به‌رن، جیاواز له ساڵانى رابردوو.
په‌یماننامه‌ى شه‌ره‌ف له 24 خاڵى سه‌ره‌کى و چه‌ند برگه‌یه‌ک پێکهاتووه که له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان ئاماده کراوه، تیایدا جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى لایه‌نه‌کان ده‌کاته‌وه تا رێز له ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن بگرن و هه‌موویان پابه‌ندبن پێوه‌ى.
له هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشوودا گرژی ده‌که‌وته نێوان لایه‌نه سیاسیهکانو ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار توندوتیژی لێده‌که‌وته‌وه تا ڕاده‌ى ئاستى به‌کارهێنانى چه‌ک و هه‌ندێک جاریش قوربانی لێده‌که‌وته‌وه، به‌ڵام دواى 10 رۆژ له به‌رێوه‌چوونى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى کوردستان، هێشتا بانگهشهیهکى ئارام به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌شێک له لایه‌نه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن گرنگى ئه‌و په‌یمانه له‌وه‌یه‌دایه ئه‌و لایه‌نانه‌ى که واژووى کردووه پابه‌ند ده‌بێت به خاڵه‌کانى و هه‌فتانه کۆبوونه‌وه‌ى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان و کۆمیسیۆنى هه‌ڵبژارنه‌کانى عێراق و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌نجام ده‌درێت هه‌ر لایه‌نێک سه‌رپێچى بکات، رێوشوێنى له‌به‌رامبه‌رى ده‌گیرێته‌به‌ر.
سه‌لیم کۆیى به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان و ئه‌ندامى به‌شداربووى ئه‌و پهیماننایه به وت «مۆرکردنى ئه‌و په‌یماننامه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه،تا هه‌موومان رێز له یه‌کتربگرین و له کاتى بانگه‌شه‌کانمان هێرش نه‌که‌ینه سه‌ر یه‌کتر و یه‌کتر نه‌شکێنین و رێزیش له ئه‌نجامه‌کان بگرین».
به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان وتیشى «گرنگى ئه‌م په‌یماننامه‌یه ئه‌وه‌یه که نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان و کۆمسیۆنى هه‌ڵبژارنه‌کانى عێراق و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانى تێدایه و هه‌فتانه کۆده‌بینه‌وه ئه‌وه‌ى روویداوه له‌وێ باسى لێوه ده‌که‌ین، هه‌ر لایه‌نێک پێشلکاریى ئه‌نجام دابێت، رووبه‌ڕووى ده‌کرێته‌وه و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ناوخۆش حزوورى ده‌بێت تا رێوشوێنى یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر «.
به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان که خۆى واژووى له‌سه‌ر ئه‌م په‌یماننامه‌یه کردووه، هێماى بۆ ئه‌وه‌ش کرد ئه‌م په‌یماننامه‌یه مافى ئافره‌تانیش ده‌پارێزێت، به‌تایبه‌ت کاتێک هێرشى ده‌کرێته سه‌ر و سوکایه‌تى پێده‌کرێت، ئه‌م په‌یماننامه‌یه ده‌یپارێزێت.
له هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشووى هه‌رێمى کوردستانى عێراق، گرژى و ئاڵۆزى زۆر ده‌که‌وته نێوان هه‌واداران و لایه‌نگرانى حزبه سیاسییه‌کانى به‌شداربوانى هه‌ڵبژاردنه‌کان، زۆرجار گرژییه‌کان کوژراو و برینداریشى لێده‌که‌وته‌وه.
به وته‌ى ئه‌و لایه‌نانه‌ى ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌یان واژوو کردووه ده‌یانه‌وێت ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوانه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشوو دووباره ده‌بووه‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه دووباره نه‌بێته‌وه.
بێگه‌رد تاڵه‌بانى، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نیشتانى کوردستان، ئه‌ندامى به‌شداربوونى ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌یه و واژووى له‌سه‌ر کردووه به وت «ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌کان پابه‌ندبن پێوه‌ى، خزمه‌ت به‌وه ده‌کات که ده‌نگده‌ره‌کانمان رێز له‌یه‌کتر بگرن و وابکه‌ن به ئاراسته‌یه‌ک بانگه‌شه بکه‌ین که ئازادى یه‌کتر نه‌به‌زێنین و نه‌بێته هۆى تێکدانى شیرازه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و ململانێی لایه‌نه سیاسییه‌کان».
به بڕواى بێگه‌رد، تاڵه‌بانى ئه‌و په‌یماننامه‌یه کۆمه‌ڵێک بڕگه‌و ماده‌ى گرنگى تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان پاپه‌ند بکات به شێواز‌و میکانیزمه‌کانى هه‌ڵبژاردن و رێزگرتن له‌یه‌کتر و ده‌رئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن و پارستنى ئه‌منییه‌تى هیچ هێزێک سنورى سیاسى هیچ هێزێکى دیکه نه‌به‌زێنێت و هه‌مووان ئازاد بن له چۆنیه‌تى بانگێشه بۆ لیسته‌که‌ى خۆیان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌رکرایه‌تى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ئه‌وه‌ى ره‌تکرده‌وه که ئه‌وپه‌یماننامه‌یه وه‌ک به‌دیلێک بێت بۆ یاساى هه‌ڵبژارنه‌کانى عێراق و وتى «ئه‌مه نابێته به‌دیل بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق و وه‌ک په‌یماننامه‌یه‌ک سه‌یر ده‌کرێت و واژوومان کردوه تا هه‌موومان په‌به‌ند بین به یاسهکانى هه‌ڵبژاردن»
په‌یماننامه‌ى شه‌ره‌ف سه‌ره‌تا له‌به‌غدا واژووکرا، دواتر له هه‌رێمى کوردستان، نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان راسته‌وخۆ خۆى چاودێرى ئه‌و په‌یماننامه‌یه ده‌کات و سه‌رپه‌رشتى ده‌کات و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ش ده‌کات که مۆریان کردووه‌و له په‌یماننامه‌که لاده‌ده‌ن.
هیمداد حه‌مه‌د عه‌لى رێکخه‌رى ژوورى په‌یوه‌ندى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به راگه‌یاند «گرنگى ئه‌م په‌یماننامه‌یه ئه‌وه‌یه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پێشلکاریى بکرێت و بوونى هه‌ر خروقاتێک واته تهنزویر، ئه‌و په‌یماننامه‌یه رێگرى لێده‌کات و ته‌ئکید له‌سه‌ر بهئاشتییانهى ئاڵوگۆڕى ده‌سه‌ڵات ده‌کاته‌وه که له وڵاتێکى دیموکراسى بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت».
هیمدا حه‌مه‌د عه‌لى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که «نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ى هێناوه هه‌م له عێراق و هه‌و له هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کان دانیشتووه و واژوو کراوه، له به‌غداوه پێشنیار کراوه که تایبه‌تمه‌ندى بدرێت به هه‌رێم، لێره‌ش پێویسته لایه‌نه‌کان له‌سه‌رى رێک بکه‌ون».
رێکخه‌رى ژوورى په‌یوه‌ندى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، پابه‌ندبوونى بزووتنه‌وه‌که‌یانی به‌م په‌یماننامه‌یه راگه‌یاند و وتى» ئێمه پابه‌ندبوونى خۆمان نیشانده‌وه و رێکه‌وتووین له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌ندانه و به‌ڵێنمان به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوه که پابه‌ند بین و وه‌ک بزووتنهووهى گۆڕانیش واژوومان کردوه«
سهبارهى به‌وه‌ى ئه‌م په‌یماننامه‌یه تاچه‌د به‌دیلى یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانى کۆمیسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ده‌بێت، هیمداد حه‌مه‌د عه‌لى وتى «ئه‌مه بۆ جێگره‌وه‌ى یاساى کۆمسیۆن نییه و کۆمسیۆنیش نوێنه‌رى به‌شداره له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مه به‌ڵێننامه‌یه‌که له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان به سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌مووى مولزه‌م ده‌بیت پێوه‌ى»