براکان ده‌چنه هه‌ره‌مى هاوپه‌یمانى
7 ساڵ لەمەوپێش
پشتیوان جەلال
هه‌ندێک له ئه‌ندامانى حزبه ئیسلامییه‌کان کە له ئه‌ده‌بیاتى خۆیاندا به «برا» ناوده‌برێن، ده‌چنه لوتکه‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌کى نوێ، که به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتى یه‌کێتى پێکهێنا، دواى بێ هیوابوون له حزبه‌کانیان، ئێستا ئه‌و ئه‌ندامانه له‌وێ به برا ناونابرێن بوون به هاودید.
هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى که چه‌ند مانگێکه دروستبووه هه‌ندێک له ئیسلامییه‌کان وه‌کو ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ری ناسێنراون، له‌وانه محه‌مه‌د ره‌ئوف ئه‌ندامی پێشووى مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتوو، له‌گه‌ڵ ئارام قادر ئه‌ندامى پێشووى مه‌کته‌بی سیاسی کۆمەڵ.
هه‌ریه‌که له ئارام قادر‌و محه‌مه‌د ره‌ئوف دواى به‌شداریکردنیان له کۆنگره‌ى حزبه‌که‌یان له نزیکه‌ى دوو ساڵى رابردودا، به‌هۆى بهدڵنهبوونى ئه‌نجامه‌کانه‌وه وازهێنانى رانهگهیهنراویان له حزبه‌که‌یان ئه‌نجامدا، سه‌ره‌نجام له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ندێک ئه‌ندامى تری حزبه‌که‌یان برد، به‌تایبه‌تى کۆمه‌ڵى ئیسلامی.
محه‌مه‌د ره‌ئوف پێشووتر خۆى کاندید کرد بوو بۆ ئه‌مینداری گشتى یه‌کگرتوو، به‌ڵام له کۆنگره‌ى حزبه‌که‌دا ده‌رنه‌چوو، هه‌روه‌ها ئارام قادر دواى کۆنگره ره‌خنه‌ى لهخۆکاندیدکردنهوهى عه‌لی باپیر گرت و دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێکى تردا هیچ پۆستێکیان له‌ناو حزبدا وه‌رنه‌گرت.
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئه‌وه بڵاوکرایه‌وه که 80 ئه‌ندامى کۆنگره‌ی پێشوى کۆمه‌ڵ ئێستا له‌ناو هاوپهیمانێتیهکهى به‌رهه‌م ساڵحدان، ئه‌گه‌رچی کۆمه‌ڵ ئه‌وه ره‌تده‌کاته‌وه، به‌ڵام ئه‌ندامێکى پێشووى کۆمه‌ڵ که ئێستا هاودیده ده‌ڵێت ژماره‌که زیاتره.
دکتۆر موئمین زه‌ڵمى یه‌کێک له کاندیدانى لیستى هاوپه‌یمانى، که پێشتر کادرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى بووه، له باره‌ى ژماره ئه‌و ئه‌ندامانەى کۆنگره‌ی پێشووى کۆمه‌ڵى ئیسلامى که چوونه‌ته نێو قه‌واره‌ى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى، به وت «ئه‌و ژماره‌یه نه‌ک ته‌نها بۆ کۆمه‌ڵ، به‌ڵکو بۆ یه‌کگرتووش زۆر له‌وه زیاتره«.
له‌ناو ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه نوێیه‌دا ئه‌نجومه‌نێکى به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌نجومه‌نێکى گشتى هه‌یه، له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌و بازنهکانىو ده‌ڤه‌ر و شاره‌کان، به‌شێک له‌مانه حزبه ئیسلامیه‌کان پێکی ده‌هێنن، به‌وته‌ى موئمین زه‌ڵمی.
هاوژین عومه‌ر به‌پرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ره‌تیده‌کاته‌وه که ژماره‌یه‌کى زۆر چووبێتنه ناو ریزه‌کانى هاوپهیمانێتیهوهو بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌و قسانه به شه‌ڕی حزبێکى ئیسلامی تر ده‌زانێت له دژی، به‌بێ ناوهێنانى حزبه‌که. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه هه‌ریه‌که له یه‌کگرتوو و بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى پێکه‌وه ده‌چنه هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه، بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی ناکۆکی هه‌یه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی ئیسلامیداو له‌م رۆژانه‌شدا هه‌ندێک له به‌رپرسانى بزووتنەوەى ئیسلامی هێرشیان کرده سه‌ر کۆمه‌ڵ و خودی عه‌لی باپیر ئه‌میری حزبه‌که.
هاوژین عومه‌ر سه‌باره‌ت به وازهێنانى ئه‌ندامانى کۆنگره‌ى پێشووى حزبه‌که‌ى، بە هاوڵاتی وت «وه‌ک شتێکى فەرمی نه‌مبیستووه، ئه‌وه‌ى من بیستوومه په‌یجێکى سێبه‌رى حزبێکى تر‌ى ئیسلامیه که بۆ گیانى ئێمه دروستکراوه«.
هه‌روه‌ها وتى «ناوى هه‌رچى ئه‌ندامى کۆنگره‌و کۆنفرانس هه‌یه لاى منه، چونکه من سه‌رۆکى لیژنه‌ى باڵاى کۆمه‌ڵى ئیسلامى بووم، تا ئێستا شته‌که به‌و شێوه‌یه نیه، حزب سه‌غڵه‌ت بوو بێت و بزانێ چه‌نى ڕۆشتووه و چه‌نى نه‌ڕۆشتووه«.
هاوژین عومه‌ر زیاتر وتى «ئه‌وانه‌ى رۆیشتوون و دیارن کۆمه‌ڵێکى که‌من، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى که 20 ساڵ پێشتر کۆمه‌ڵ بووه‌و له‌و کاته‌وه کارى سیاسى نه‌کردووه، ئه‌مانه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵ حیساب نابن».
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێیوایه ئه‌وانه‌ى که رۆیشتوونه‌ته نێو هاوپه‌یمانیه‌وه له ده‌نگى ده‌نگده‌رانى کۆمه‌ڵ نابه‌ن، چونکه پێیوایه «ده‌نگده‌رى ئیسلامى ده‌نگ به لیستێک یان قه‌واره‌یه‌ک ناده‌ن که پاشگرى ئیسلامى هه‌ڵنه‌گرتبێت».
هاوژین عومه‌ر وه‌کو به‌پرسی ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى کۆمه‌ڵى ئیسلامی ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که ده‌نگه‌کانیان له 141 هه‌زار ده‌نگه‌وه له هه‌رێمى کوردستان، بۆ 220 هه‌زار ده‌نگ به‌رزده‌بێته‌وه، هۆکارى ئه‌م به‌رزبوونه‌وه بۆ دوو خاڵ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، یه‌که‌میان زیادبوونى ته‌مه‌نى ئه‌و که‌سانه‌ى که پێشتر ده‌نگدان نه‌یگرتونه‌ته‌وه، دووه‌میشیان ئه‌و هه‌ڵوێسته سیاسیانه‌ى حزبه‌که‌یه‌تى که له ڕابردوودا هه‌یبووه.
هه‌رچی سه‌باره‌ت به یه‌کگرتووى ئیسلامی کوردستانه، که دیارترینان که‌سیان محه‌مه‌د ره‌ئوفه، که چۆته ریزى ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌وه، له‌گه‌ڵ ئارام قادر وه‌کو ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانێتى ناوده‌برێن، هەردووکیان له سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌کانى سه‌ده‌ى رابردوو له ریزى بزوتنه‌وه‌ى راپه‌ڕینى ئیسلامی بوون و به نه‌هزه‌کان ناسراو بوون.
محه‌مه‌د ره‌ئوف له چه‌ند کۆنگره‌ى حزبه‌که‌یدا وه‌کو ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تى و مه‌کته‌بی سیاسی ده‌رچوه، دواتریش بوو به وه‌زیری بازرگانى حکومه‌تى هه‌رێم له کابینه‌ى پێنج‌دا، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش خۆى کاندیدکرد بۆ پۆستى ئه‌مینداری حزبه‌که له کۆنگره، به‌ڵام ده‌رنه‌چوو.
مسته‌فا عه‌بدوڵا به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى ناوخۆى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له‌باره‌ى کاریگه‌رى چوونى ئه‌و ئه‌ندامانه بۆ نێو ئه‌و قه‌واره نوێیه، به وت «ئه‌و خوشک و برایانه‌ى له یه‌کگرتوو وازیان هێناوه‌و چوونه‌ته ناو لیسته‌کانى تر به تایبه‌ت هاوپه‌یمانى، ڕێژه‌که‌یان سنورداره‌و که‌مه‌و له ژماره‌ى په‌نجه‌کانى ده‌ست تێپه‌ڕ ناکه‌ن، ئێمه پێمانوایه یه‌کگرتوو که حزبێکى مهنههجیهو خه‌ڵکه‌که‌ى له ده‌ورى ستراتێژێک و مهبادیئێک کۆبوونه‌ته‌وه، کاتێک یه‌کێک له کاره‌کته‌ره‌کانى یان کادیره‌کانى حزبه‌که جێدێڵێت، کاریگه‌ریه‌کى ئه‌وتۆ جێناهێڵێت».
سه‌رۆکى لیستى هاوپه‌یمانى له پارێزگاى سلێمانى پێشتر ئه‌ندامى یه‌کگرتووى ئیسلامی کوردستان بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى چه‌ند کاندیدێکى تری هاوپهیمانێنتیهکه پێشتر ئه‌ندامى یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵى ئیسلامی بوون.
ئه‌ندامانى حزبه ئیسلامیه‌کان له ناو حزبدا به برا و خوشک بانگ ده‌کرێن، به‌ڵام له‌ناو هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری بوون به هاودیدو هه‌ندێکیان له لوتکه‌ى بهڕێوهبردنیدان.
هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری له 10/1/2018 لە شاری سلێمانی، کۆنگرەی دامەزراندنی به‌ست و بەرهەم ئەحمەد ساڵح و تێیدا بە سەرۆکی قەوارەکە هەڵبژێردرا.
بڕیاره جگه له کۆنگره‌ى دامه‌زراندن، هاوپه‌یمانێتیه‌که کۆنگره‌ى ژماره یه‌کى خۆى ببه‌ستێت، ئیسلامیه‌کانى ناو هاوپه‌یمانێتیه‌که ده‌یانه‌وێت هه‌ندێک له پۆسته‌کانى و ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و ئۆرگانه‌کانى تر مسۆگه‌ربکه‌ن.