هێشوو ڕێبوار:  پاره‌ى به‌غدا دێنمەوە بۆ هه‌ژاران‌

7 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 

هێشوو ڕێبوار، کاندیدى ژماره 13ى پارتى له پارێزگاى سلێمانى ئاماژه به کارو بهرنامهکانى دهکات ئهگهر بگاته ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق و دهڵێت که هاوکارى دارایى قوتابیان و ژنان و رێکخراوهکانى مافى مرۆڤ دهکات.

هێشوو ڕێبوار، لهم چاوپێکهوتنهدا ئاماژه بهوهش دهکات که ههوڵى زیاتر دهدات له ئهندامانى خولى سێیهمى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق و بهرگرى له مافه دارایی و دهستورییهکانى ههرێمى کوردستان دهکات.

 

هاوڵاتی: چ بهرنامهیهکت ههیه وهکو کاندیدیکى پارتى کهدهتهوێت بچیته بهغدا؟

هێشوو ڕێبوار: به حوکمى پسپۆڕییهکهم که شارهزاییم له مهلهفى داراییدا ههیه، پرسى ئابوورى پرسێکى گرنگه و ههموو لایهنهکانهکان دهگرێتهوه، گهورهترین کێشه لهنێوان ههرێمى کوردستان و حکومهتى عێراق پرسى بڕینى بودجهى ههرێم بووه، لهبهرئهوه یهکێک له بهرنامهى کارهکانم ئهوه دهبێت که لهکاتى هاتنى پڕۆژهى بودجهى عێراقدا داکۆکى له ئهو خاڵ و بڕگانه دهکهم که مافى کورده و تێنهپهڕاندنى بودجهکهیه بهبێ دهنگى کورد، چونکه لهرابردوودا ههرێمى کوردستان بههۆى ئهو پرسهوه تووشى قهیرانى دارایى بووه، تا ئهو کاتهى له چوارچێوهى عێراقى فیدڕاڵ بمێنینهوه پێویسته حکومهتى عێراق پشکى بودجهى ههرێم وهک خۆى لهکاتى خۆیدا بنێرێت تا حکومهتى ههرێم موچه و پێداویستییهکانى ترى پێدابین بکات.

هاوڵاتی: بهغدا لهئێستادا 317 ملیار بۆ ههرێم دهنێرێت، ئێوه بچنه بهغدا ههوڵى زیادکردنى دهدهن بۆ ئهوهى پاشهکهوتى موچهخۆرانى ههرێم نهمێنێت؟

هێشوو ڕێبوار: ناردنى ئهو پارهیه تهنها موسهکینێکهو چارهسهرێکى کاتییه، نابێت بهغدا وهک خێرێک ئهو پارهیه بۆ ههرێم بنێرێت، ئامانجمان ئهوهیه ئهو بهشه بودجهیهى بهپێى دهستور مافى هاوڵاتیانى ههرێمى کوردستانه، بهغدا ساڵانه لهبودجهى عێراقدا بۆى دابین بکات.

هاوڵاتی: تا چهند کار لهسهر کارنامهى پارتى دهکهیت وهک کاندیدێک لهپهرلهمانى عێراق؟

هێشوو ڕێبوار: بهرنامهکانى پارتى دیموکراتى کوردستان بهرنامهى گرنگ و خاڵى ستراتیژى لهخۆگرتووه و کۆدهنگین لهسهر بهرنامهکانى، بهتایبهت ئهوهى پهیوهندى به پرسى مادهى 140 ى دهستور و چاکسازیى ئابووری و بێلایهنى سوپاى عێراقهوه ههیه، بهڵام لهگهڵ بهرنامهکانى پارتی دا ئێمهش بۆ خۆمان کۆمهڵێک بهرنامهى گرنگمان ههیه، لهوانه لایهنى ئابوورى ههرێم به گشتى باش بکهین و کار لهسهر ژیانى ئابوورى گهنجان و ژنان دهکهین که بژێوییان باشتر بکرێت.

ههروهها ئهو قهرزانهى که وڵاتانى نێودهوڵهتى دهیدات به عێراق، پشکى ههرێمى کوردستانى تێدا بێت تا بۆ ئاوهدانکردنهوهو ژێرخانى ئابوورى ههرێم خهرج بکرێت و سێکتهره ئابوورییهکانى پێ بههێز بکرێت.

هاوکات ئیش لهسهر قهرهبوکردنهوهى هاوڵاتیانى ههرێم دهکهین لهبهرانبهر ئهو زیانانهى رژێمى بهعس داویهتى لێمان، قهرهبوکردنهوهى کهسوکارى کیمیابارانى ههڵهبجه و ئهنفال و گوندهکانى ههرێم دهکهین، ئێمه دهزانین حکومهتى عێراق قهرهبووى هاوڵاتیانى عێراقى کردووهتهوهو ساڵانه لهبودجهدا بڕێک پارهى بۆ تهرخان کردووه، بهڵام کوردى نهگرتووهتهوه ئیش لهسهر ئهوهش دهکهم.

هاوڵاتی: وهک کاندیدێک جیاوازیت لهگهڵ ئهندامانى خولى سێیهمى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق چى دهبێت؟

هێشوو ڕێبوار: بهپێى شارهزاییم له بوارى ئابوورى کارهکانم دهکهم و ههوڵى زیاتر دهدهم له ئهندامانى خولى سێیهمى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق، لهپێشتریشدا کهسانى زۆر سهرکهوتوومان ههیه که قسهى خۆیان ههبووه، بهڵام ئێمه دواجار پێویستمان به  کۆدهنگى سهرجهم فراکسۆنه کوردییهکان دهبێت، بهتهنها وهک کاندیدێک که بچمه بهغدا ناتوانم قسه بکهم و ناگاته جێى مهبهست، بهڵام ئهگهر کۆدهنگى لهنێوان فراکسیۆنه کوردییهکاندا ههبێت، کارهکانمان و فشارهکانمان زیاتر دهبن بهتایبهت بۆ پرسه ستراتیژى و چارهنوسسازهکان که پهیوهندى به قوت و ژیانى هاوڵاتیانى ههرێمهوه ههیه، ئێمه وهکو پارتى دهستپێشخهرى دهکهین بۆ کۆدهنگى لهنێوان فراکسیۆنهکاندا.

هاوڵاتی: ئهو پارهیهى وهریدهگریت که گهشتیته بهغداو بویته ئهندامى ئهنجومهنى نوێنهران، چى لێ دهکهیت؟

هێشوو ڕێبوار: ئامانجم لایهنه مادییهکه نییه که دهمهوێت بچمه بهغدا، بۆ خۆم مامۆستاى زانکۆم و موچهیهکى باشم ههیه، ئهو پارهیهى لهبهغدا وهک ئهندامێکى ئهنجومهنى نوێنهران وهریدهگرم ههتا بتوانم رێژهیهکى زۆرى بهکاردههێنمهوه له کۆمهڵێک خزمهتکردن بهتایبهت له خزمهتکردنى ئهو چین و توێژانهى که موعاناتیان ههیه و دهزانین خهڵکى ههژار ههیه هاوکارییان دهکهم، هاوکارى ئهو رێکخراوانه دهکهم که لهبوارى مافى مرۆڤدا کار دهکهن، ئهو قوتابیانهى که دهخوێنن و دهرامهتیان باش نییه هاوکارییان دهکهم و دهستیان دهگرم.

هاوڵاتی: پێتانوایه ئهگهر ههموو لایهنهکان یهکههڵوێست بن دهتوانن فشار لهسهر بهغدا دروست بکهن؟

هێشوو ڕێبوار: هه‌موو کات وه‌کو پارتى ئه‌وه‌نده‌ى پێمان بکرێت هاوئاهه‌نگ ده‌بین، گوشارى سیاسى ته‌نها به‌ حیزبه‌که‌ى ئێمه‌ ناکرێت، به‌ڵکو ده‌بێت ئه‌و گوشارانه‌ له‌سه‌ر ئاستى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان و فراکسیۆنه‌کان هه‌بێت، تا به‌غدا داواکارییه‌کانمان جێبه‌جێ ده‌کات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار