ئەمین بەکر: پێش ئه‌وه‌ى بچمه په‌رله‌مان دۆخی داراییم باشتر بوو له ئێستا
7 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمین بەکر پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان کە هاوکات کاندیدی ژمارە ١٣ی بزوتنەوەی گۆرانە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، رایدەگەیەنێت پێش ئه‌وه‌ى بچێتە په‌رله‌مان دۆخی دارایی باشتربووە له ئێستای، دەلێت «ئەمەش جێگه‌ى شانازیمه، چونکه توانیوومه ببه‌خشم نه‌ک پاره کۆبکه‌مه‌وه».
ئەو کاندیدەی بزوتنەوەی گۆران لەم چاوپێکەوتنەی هاوڵاتیدا باسی ئەوە دەکات کە ئەوان بۆ جێهبهجێکردنى ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌چنە پەرلەمان کە له‌ماوه‌ى ڕابردووداههوڵیان بۆ داوە کە بریتین لە داواکاردنی مافه ده‌ستوری و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان بە جۆرێک ئەو مافانە جیا بکه‌نه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى.
هەروەها دەڵیت کە ئەوان وەکو بزووتنەوەی گۆڕان هه‌میشه له هه‌وڵى یه‌کڕیزى دابوون، به‌ڵام دژى ئه‌وەش بوون کە دواى لایه‌نێکى سیاسى بکه‌ون و به‌رنامه‌ى ئه‌و لایه‌نه جێبه‌جێبکه‌ن.
هاوڵاتی: تۆ چوار ساڵ ئه‌ندامى په‌رله‌مان بوویت به هه‌مان ڕێچکه به‌رده‌وام ده‌بیت یان هه‌وڵى زیاتر ده‌ده‌ى بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کان، به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى بهلیژنهکهى خۆته‌وه هه‌یه که لیژنه‌ى داراییه.
ئەمین بەکر: به‌ڵێ من ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایم، به‌ڵام زۆرکات له لیژنه‌ى دارایی‌ش بووم، بۆیه ئه‌م لیژنهیهشم هه‌ڵبژاردووه چونکه ماسته‌ره‌که‌م له ده‌ستوردایه و دکتۆراکه‌شم له یاساى دارایدایه، له‌ماوه‌ى ڕابردوودا کورد 16 بڕیارى ده‌رکردووه له‌وانه ده‌رکردنى سوپاى تورکیا له هه‌رێم، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى شۆڕش، پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران .... هتد خۆشبه‌ختانه به‌ته‌نها له‌و 16 بڕیاره هه‌شت بڕیارى هی من بووه، بۆیه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه بۆ په‌رله‌مانى عێراق جوگرافیاى کارکردنم له‌به‌رچاوه و کارى جددى ده‌که‌م.
هاوڵاتی: تاچه‌ند هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رنامه‌کانى گۆڕان جێبه‌جێبکه‌ن؟
ئەمین بەکر: ئیمه بۆ جێهبهجێکردنى ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌چین و له‌ماوه‌ى ڕابردووشداههوڵى جدیمان دا مافهدهستوری و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان جیا بکه‌ینه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى دوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدار که بوونه هۆى ئه‌وه‌ى که به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کانى خه‌ڵکى وه‌لا بنێن.
هاوڵاتی: تا چه‌ند له ئاست ئه‌و بهڵینانهدا ده‌بن که ده‌یده‌ن به ده‌نگده‌رانتان؟
ئەمین بەکر: بێگومان ئێمه تاقیکراوینهتهوه و هه‌ر ئه‌و تاقیکردنهوهیهشه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان شه‌ره‌فى ئه‌وه‌ى پێبه‌خشین جارێکى تر کاندید ببینه‌وه دڵنیاین ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ى که ده‌خرێته سه‌ر شانمان دیسانه‌وه هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ئامانجه‌کانیان بده‌ین .
هاوڵاتی: قسه‌یه‌ک هه‌یه ده‌ڵێت بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووه لیسته‌کان یه‌ک هه‌ڵوێست بن، تاچه‌ند دهستپێشخهردهبن سبه‌ینى یه‌ک هه‌ڵویست بن، به‌تایبه‌ت ئه‌و پرسانه‌ى که په‌یوه‌ندى به ژیانى خه‌ڵکه‌وه هه‌یه.
ئەمین بەکر: له ڕاستیدا ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه راست نیه، ئێمه هه‌میشه له هه‌وڵى یه‌کڕیزى دابووین، به‌ڵام دژى ئه‌وه بووین دواى لایه‌نێکى سیاسى بکه‌وین و به‌رنامه‌ى ئه‌و لایه‌نه جێبه‌جێبکه‌ین و پارتى و یه‌کێتى ده‌یانویست ده‌سته‌واژه‌ى یه‌کڕیزى بۆ خزمه‌تى به‌رنامه‌و ئه‌جینداى خۆیان به‌کار بهێنن، بۆیه ئێمه دژى ئه‌م جۆره هه‌وڵانه بووین، به‌ڵام چى به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکى کوردستان بووبێت ئێمه هاندهرو پشگیرى بوین.
هاوڵاتی: ئه‌و پاره‌یه‌ى که مانگانه وه‌رتان گرت باس له‌وه ده‌کرێت نزیک به 26 ملیۆن دینارى مانگانه بووه، ئێوه له چوار ساڵى رابردوو هیچ خزمه‌تێکتان پێ‌کرد به ده‌نگده‌ران و ههڵسوڕاوانتان کرد؟
ئەمین بەکر: له ڕاستیدا پاره‌ى پاسه‌وان پاره‌ى په‌رله‌مانتار نیه‌و پاره‌ى په‌رله‌مانتار به پێى بروانامه‌یه ئێستا په‌رله‌مانتارێک ئه‌گه‌ر بهکالیۆریۆسى هه‌بێت نزیکه‌ى حه‌وت ملیۆن دینارێک ده‌بێت که به‌شیکى بۆ خانه‌نشین و شتى تر ده‌ڕوات و ئه‌وه‌ى تر‌ى ده‌مێنێته‌وه وه‌ک بزوتنه‌وه‌ى گۆران به‌شێکى ده‌ده‌ینه حزب و به‌ئه‌رکى سهرشانمانى ده‌زانین به‌ده‌ر له‌وه‌ش به به‌رده‌وامى هاوکارى نه‌خۆش و خه‌ڵکانى ترمان پێکردووه، بۆ زانیاریش له‌ڕوى دارایى یه‌وه دۆخى دارایی من پیش ئه‌وه‌ى بچمه په‌رله‌مان باشتربووه له‌وکاته‌ى که په‌رله‌مانتار بووم، ئه‌مه‌ش جێگه‌ى شانازیمه، چونکه توانیومه ببه‌خشم نه‌ک پاره کۆبکه‌مه‌وه.