یەکگرتوو؛ قاسەی قاوەیی ئاشتی نێو ماڵە
سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتوو لەئاهەنگی بانگەشەی حزبەکەی لە سلێمانی - فۆتۆ: ڕێباز مەجید
7 ساڵ لەمەوپێش
یه‌کگرتوو کێشه‌ى خێزانى بۆ هه‌ندێک له‌و ئه‌ندامانه‌ى درووستده‌کات که حزبه‌که‌یان به‌جێدێڵن.
هاوڵاتی
ئه‌ندامانى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان، کاتێک هێزێکى تر هه‌ڵده‌بژێرن بۆ کارى سیاسى روبه‌ڕووى کێشه‌ى خێزانى ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ی له‌ناو ئۆرگان و میدیاکانى یه‌کگرتوو وا بڵاوده‌کرێته‌وه که خێزان و که‌سوکاریان له‌گه‌ڵیان نین و ده‌نگیان پێناده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه به‌بێ باج به‌سه‌ر یه‌کگرتوودا تێنه‌په‌ڕیوه.
هه‌ر به‌م هۆیه‌وه هه‌فته‌ى یه‌که‌مى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، کار گه‌یشته ئه‌وه‌ى که «هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتن» بکرێت له حاجى کاروان کاندیدى ئه‌و حزبه له هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش به وته‌ى خۆى.
له تازه‌ترین حاڵه‌تیشدا، ئه‌ندامێکى دێرینى ئه‌و حزبه ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى میدیایه‌کى یه‌کگرتوو بڵاویکرده‌وه که باوکه‌که ده‌نگ نادات به کوڕه‌که‌ى که له‌ناو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا خۆى کاندید کردوه بۆ په‌رله‌مانى عێراق.
ئه‌مه کارێکى تازه نییه له‌ناو یه‌کگرتوودا، به‌ڵکو سه‌ره‌تاکه‌ى له ساڵى 2014 رویدا، کاتێک میدیا‌و په‌یج و که‌سه نزیکه‌کانى یه‌کگرتوو رایانده‌گه‌یاند که بێخاڵ ئه‌بوبه‌کر ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسی یه‌کگرتوو، ده‌نگ به هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کرى براى نادات که سه‌رۆکى لیستى گۆڕان بوو بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، به‌ڵام هه‌ڤاڵ زیاتر له ٢٥٠ هه‌زار ده‌نگى هێنا.
له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌دا، مه‌سه‌له‌که توندتربوو، کاتێک حاجى کاروان له که‌ناڵى رووداو وتى محه‌مه‌د ره‌ئوف، ئه‌ندامى پێشووى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کگرتوو، که ئێستا له ناو هاوپه‌یمانییه، خیزانه‌که‌ى له‌گه‌ڵیدا نییه‌و ده‌نگ به‌و هێزه نوێیه نادات که ئه‌وى لێیه.
دواى رۆژێک له‌م قسانه، حاجى کاروان له ڤیدیۆیه‌کى چه‌ند خوله‌کی دا وتى له سه‌ر ئه‌و قسه‌یه هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتنى لێکراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى ناوى هه‌ڕه‌شه کاره‌که بهێنێت. حاجى کاروان به چاکه‌تێکى قاوه‌ییه‌وه ده‌رکه‌وت، که قاوه‌یى ره‌نگى فه‌رمى یه‌کگرتووه. ئه‌و وتى مه‌به‌ستى له وشه‌ى خێزان هاوسه‌رى «هیچ مامۆستایه‌ک» نه‌بووه .
ئه‌وانه‌ى ڕه‌نگى قاوه‌یى به‌جێدێڵن، یه‌کگرتووه‌کان سه‌ره‌تا پێیان ده‌ڵێن ئێمه پێمانگه‌یاندن، دواتریش ده‌ڵێن به ته‌نها رۆیشتووه‌و که‌سوکاریان ده‌نگیان پێناده‌ن، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م قسانه ده‌بێته هۆى کاردانه‌وه‌ى که‌سوکارى وازهێنه‌ره‌کان و پێیان وایه ئه‌و قسانه کێشه بۆ ئاشتى ناو خێزانه‌کانیان دروستده‌کات.
رۆژى 30ى نیسانن ئەمساڵ، باوکى یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆکى لیستى گۆڕان له پارێزگاى سلێمانى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆى له یه‌کگرتوو راگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى میدیاى یه‌کگرتوو بڵاویکرده‌وه، که ده‌نگ به کوڕه‌که‌ى نادات.
محه‌مه‌د سادق، باوکى یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆکى پێشووى په‌رله‌مان که یه‌کێکه له ده‌مه‌زرێنه‌رانى یه‌کگرتوو، دووشه‌ممه‌ى رابردوو وازهێنانى خۆى له‌و حزبه راگه‌یاندو ئامه‌ژه‌ى به‌وه‌کرد، میدیاى یه‌کگرتوو لێدوانێکى ئه‌ویان به‌کارهێناوه «دژى» کوڕه‌که‌ى.
محه‌مه‌د سادق له راگه‌یه‌نراوێکدا وتى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بۆ «لێدانه« له کوڕه‌که‌ى یوسف.
محه‌مه‌د سادق که ماوه‌یه‌ک ئه‌ندامى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى یه‌کگرتوو بووه، له راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا خۆى به یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانى حزبه‌که ناوبردووه، ده‌ڵێت «من له ئێستاوه بێبه‌رى بونى خۆم له‌و حیزبه رائه‌گه‌یه‌نم».
له به‌شێکى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، که کوڕه‌که‌ى «نه‌زیهتره له زۆر له‌وانه‌ى که خۆیان به پێشه‌وا ئه‌زانن». ئه‌م قسانه‌شى وه‌کو پیشاندانى به‌هێزى خێزانه‌که‌ى پیشانداو فه‌زڵى حزبه‌که‌ى نه‌دا به‌سه‌ر ئه‌و کوڕه‌یدا که یه‌کگرتوه‌کان به که‌لله‌ڕه‌قى ده‌زانن، ئه‌مه‌ش به‌هۆى پێداگریى له‌سه‌ر هه‌موارکردنه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له ٢٠١٥دا که یه‌کگرتوه‌کانى له په‌رلەمان دابه‌شى دووبه‌ره کرد.
له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، هاوڵاتى په‌یوه‌ندى کرد به هادى عه‌لى وته‌بێژى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان و دوو ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى ئه‌و حزبه، به‌ڵام هه‌رسێکیان وتیان که هیچ که‌سێ: له‌ناو یه‌کگرتوو قسه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ناکات.
عادل حه‌سه‌ن کادرێکى یه‌کگرتووه، سه‌باره‌ت به بۆچوونى تایبه‌تى خۆى له‌سه‌ر باسکردن و ناوهێنانى خێزان و که‌سوکارى ئه‌ندامه کۆنه‌کانى یه‌کگرتوو، به کارێکى «ناشرین» ناوى برد‌و پێیوایه بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بووه.
عادل حه‌سه‌ن به هاوڵاتی وت «ئه‌وه کارێکى تا بڵێى ناشرینه که باوکێک دژى کوڕه‌که‌ى به‌کاربهێنیت، هه‌م له رووى دینى و هه‌م له‌رووى کۆمه‌ڵایه‌تى، هیچ باوکێک حاشا له کوڕى خۆى ناکات تەنانه‌ت ئه‌گه‌ر کوڕه‌که‌ى زۆر خراپیش بێت».
هه‌روه‌ها وتى «به‌بڕواى من هه‌ردوو جۆره‌که (قسه‌کانى یه‌کگرتوو، وه‌ڵامه‌که‌ى باوکى یوسف محه‌مه‌د) بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه«.
یه‌کگرتووى ئیسلامى له په‌روه‌رده‌ى رێکخستنه‌کانى خۆیدا وشه‌ى (ئوسره) به‌کاردێنێت، که به کوردى به واتاى خێزان دێت، مه‌به‌ست له‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که ئه‌وان سه‌ره‌تا تاک په‌روه‌رده ده‌که‌ن و دواتریش خێزان، پاشان کۆمه‌ڵگا.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٤ خۆی وەکو حزبێکی ئیسلامی ئیسلاحی لە کوردستان راگەیاند، مێژوی رێکخستنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردوو کە ئەوکات وەکو بەشێک لە رێکخراوی (ئیخوان موسلمین) بە نهێنی کاریان کردوە.
یەکگرتوو بەشداری سەرجەم هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان و عێراقی کردوە. لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا چەندین ئەندامی وازیان هێناوەو پەیوەندیان بە هیزی ترەوە کردوە، کە دیارترینیان محمەد رەئوف و یوسف محمەدن، کە ته‌نها له چه‌ند رۆژی رابردوودا یه‌کگرتوو کێشه‌ى خیزانى بۆ ئەو دوو کۆنه ئه‌ندامەى خۆى درووستکرد.
محه‌مه‌د سادق باوکی یوسف لەسەر ئەو ئه‌و قسانه خۆى به مه‌زڵوم ده‌زانێت و ده‌ڵێت کە کاتێك یه‌کگرتوو "به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه سه‌ره‌کییه‌کانى خۆیاندا ده‌که‌ن، ئیتر ئه‌بێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه بکه‌ن».
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت «خوایه تۆ خۆت ئاگادارى دڵى منیت، خۆت پشت و په‌ناى زوڵملێکراوانیت».